چاک کردنەوە ترۆمپای دابەش کردنی سوتەمەنی

زنجیرە: 
MNR01

هەر ترۆمپایەک لە وێستگە تێک دەچێت دەبێتە هۆی کێشەی دابەش کردن لە وێستگە پێویستە لە لایەن هۆبەی ئیدامەی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دووای ئاگادار کردنەوەیان چاک دەکرێنەوە .

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

لە هەردوو پارێزگای (هەولێر و دهۆک) ئەم خزمەتە بۆ هەموو وێستگەیەکی حکومی و نا حوکومیە.

مەبەست: 

لە هەردوو پارێزگای (هەولێر و دهۆک):بۆ چاک کردنەوەی ترۆمپای دابەشکردنە .

مەرجەکان: 

لە پارێزگای هەولێر : پێویستە لە وێستگە ترۆمپا هەبیت و کێشەی هەبێت تاکو چاک بکرێتەوە.

لە پارێزگای دهۆک : داخازیا خودانێ وێستەهێ ل دەمێ تێکچونێ.

بەڵگەنامەکان: 

لە پارێزگای( هەولێر و دهۆک):
پێویستی بە بەڵگە نامە نیە تەنیا داوا کاری خاوەن وێستگە یاخود سکاڵای هاوڵاتیان .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

لە پارێزگای (هەولێر و دهۆک): بەڵێ دەتوانرێت سەرەتا دەبێت خاوەن وێستگە داواکاری پێشکەش بکات بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان .

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

لە پارێزگای هەولێر:

بۆ وێستگە حکومیەکان بە خۆڕایی دەکرێت .
بۆ وێستگە نا حکومیەکان لا سەر سکاڵای هاوڵاتیان هۆبەی ئیدامە سەردانی وێستگە دەکات بۆ دەست نیشان کردنی کێشەکە ئەگەر دەرکەوت کێشە هەیە لە ترۆمپاکان ئوا وێستگەکە دادەخرێت تا خاوەن وێستگە لە سەر ئەرکی خۆی کێشەکە چارەسەر دەکات ، ئەگەر دووبارە سەرپێچی ئەنجام بدات با پێی فەرمانی ژمارە (134)لە ڕێکەوتی 28/1/2016 سزا پێ بژاردن دەکریت .

لە پارێزگای دهۆک: بێ بەرامبەرە

ماوەی پێویست: 

لە پارێزگای هەولێر :
یەک ڕۆژ بۆ چاک کردنەوەی هەر ترۆمپایەک .

لە پارێزگای دهۆک : لدیف جوری تێکچوونی (دوو کاتژمێرە)

هەنگاوەکان: 

لە پارێزگای (هەولێر و دهۆک) : پێشکەش کردنی داواکاری وەک هەنگاوی یەکەم دواتر چاک کردنەوەی کێشەیە .

ژوورەکان: 

لە پارێزگای هەلێر :دوو ژوورە :

یەکەم :پێشکەش کردنی داوا کاری بۆ بەڕێوەبەر بە مەبەستی هامش کردنی .
دووەم:هۆبەی ئیدامە بۆ جێ بە جێ کردنی کارەکەی .

لە پارێزگای دهۆک: دوو ژوورە:
یەکەم : سەرەدانا ڕێڤەبەریێ بو وەرگرتنا ڕەزامەندیێ.
دووەم: سەرەدانە بەسی هونەری : ژورا کارگێڕی و خۆیەتی ل عمبارێن ساتەنگی ژ بۆ شاندا لیژنەیەکێ بو وێستگەهە بو دروست کرنا ترۆمپا .

واژو: 

لە پارێزگای هەولێر:
تەنها واژووی بەڕێوەبەر ، بۆ ڕەوانە کردنی بۆ هۆبەی ئیدامە .

لە پارێزگای دهۆک:
(٢) دوو واژوو ( بەرپرسی یەکا هونەری ، فەرمانبەری ترۆمپا وێستگەهێ چاک دکەت)ژبەر کودا کار ب فەرمی بهێتە کرن.

ژمارەی سەردان: 

لە پارێزگای( هەولێر و دهۆک):

تەنها یەک جار.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

لە پارێزگای( هەولێر و دهۆک):

پێویست بە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تر ناکات .

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
لە پارێزگای (هەولێر و دهۆک ): نەخێر تەنها پێشکەس کردنی داوا کاری (عەریزە) پێویستە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

وەزارەتی سامانە سروستیەکان -بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر -بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر:

ژمارەی تەلەفۆن:0662538525
شوێن:فلکەی باز پشت بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە
ئیمەیل:ZANEARYNAWT@YAHOO.COM

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک:

ژمارەی تەلەفۆن:0667620765
شوێن:جادەیا نزارکی نزیک زانکۆیا جیهان
ئیمەیل:duhoknaft@yahoo.com

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟