چاودێری و بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان

زنجیرە: 
BOI05

بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکان بەپێی تايبه‌تمه‌نده‌ى و نەخشەکەرتیە پێشکەش کراوەکان لە لایەن لیژنەی تایبەت کە پەیوەندیان بە جۆری کەرتەکەوە هەیە وەکو (کەرتی تەندروستی، نیشتەجێبوون، پیشەسازی، کشتوکاڵی).

دەزگای بەرپرس: 
دەستەی وەبەرهێنانبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاکان
مافی وەدەستهێنان: 

١. وەبەرهێنەران.

٢. بەڕێوەبەرایەتیەکان.

٣. دەزگاکان.

٤. رێکخراوەکان (نیشتيمانی و بیانی).

مەبەست: 

به‌دەستهێنانی جۆريه‌تى(مواسەفات) و باشی کارەکە و هەروەها جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە ماوە دیاریکراوکانیاندا.

مەرجەکان: 

وەرگرتنى خزمەتگوزارى بەبێ مەرج بە هۆى ويبسايتى دەستەى وەبەرهێنان.

بەڵگەنامەکان: 

پێويستە خاوەن پڕۆژە مۆڵەتى وەبەرهێنانى هەبێت و رێگاپێدان بۆ دەستبەكاربوون لە پڕۆژەکە. تەنها فەرمانی مۆڵەتی وەبەرهێنانی پێ بێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵی, لەڕێگەی لیژنەی پێكهاتوو لە سەرۆكی لیژنەو ئەندامەكانی بۆ بەدواداچوون و چاودێریكردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان , بەهەماهەنگیكردن لەگەڵ وەزارەتە پەيوەنديدارەكان.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێبه‌رامبه‌ر پێشکه‌ش ده‌کرێت.

ماوەی پێویست: 

ماوەی چاودێریکردن و بەدواداچوون وابه‌سته‌ بە ماوەی جێبه‌جێکردنی پڕۆژە،ماوەی (2) ساڵ پێويستە بۆ هەر پڕۆژەیەک.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: دابینکردنی دەرخستەی تایبەت بۆ بەدواداچوون و چاودێری.

دوا هەنگاو: داخستنی پڕۆژەکە و وەرگرتنەوەی لەلایەن دەستەی وەبەرهێنان.

ژوورەکان: 

(2) ژوور پێویستە:
( ژووری يەكەم: بەڕێوەبەری گشتي بۆ ناردنی بۆ ژووری دووەم ، ژووری دووەم: ژووری ئەندازەيی يان ياسايی بۆ چارەسەركردنی كێشەكە).
بەدواداچوون و چاودێریکردن له‌لایەن بەڕێوبەرایەتیە گشتییەکانی وەبەرهێنان لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، پێویست بە سەردانکردنی خاوەن پڕۆژەکە ناکات تەنها لەکاتی هەبوونی هەرکێشەک کە پەیوەندی بە پڕۆژەکەی هەبێت.

واژو: 

بەبێ واژوو.

ژمارەی سەردان: 

(1) جار ، يان لە كاتی پێويستبوونی فەرمانگەكان بە زانياری ئاگاداری خاوەن پڕۆژە دەكرێت بۆ سەردانیكردن .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویست بەسەردانی هیچ بەرێوەبەرایەتیەک ناکات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نيه‌.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی دەستەی وەبەرهێنان/ ب.گ. وەبەرهێنانی پاریزگاکان

١.دەستەی وەبەرهێنانی ( فەرمانگەی یاسایی و کارگێری دارایی ) ، رێگای 60 م تەنیشت وەزارەتی رۆشنبیری.
ژمارە تەلەفۆن- 0662531559
٢. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر ( هەولێر - رێگای کەرکوک ) بەرامبەر هۆتێلی چوارچرا.
ژمارە تەلەفۆن – 0662642079
٣. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی (سلێمانی – سەرچنار ) تەنیشت مزگەوتی مەشغلان.
ژمارە تەلەفۆن – 0663287417
٤. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی دهۆک (دهۆک – شەقامی مازی) بەرامبەر پەیمانگای پۆلی تەکنیکی.
ژمارە تەلەفۆن – 0627220971
٥. وێب سایتی دەستە: WWW.kurdistaninvestment.org

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟