چاودێری منداڵانی بێ سەرپەرشت کە دایک و باوکیان نەماوە (چاودێری تایبه‌ت)

زنجیرە: 
MLSA11

چاودێری کردنی منداڵانی بێ سەرپەرشت کە دایک و باوکیان نەماوە یان دایکیان شوی کردۆتەوە لە تەمەنی (0 تا 18) ساڵ، وەخزمەتیان پێشکەش دەکرێ 24 کاتژمێر و ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان (0 تا 4) ساڵە بە پێی سیستەمی دایانگەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و ئەوانەی لە تەمەنی (5 تا18) ساڵن بە پێی سیستەمی ژمارە (5)ی ساڵی (1986) مامەڵه‌یان لەگەڵ دەکرێت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیبەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ مناڵانی (0. 18) ساڵ.

مەبەست: 

بۆ چاودێریکردن و پەروەردە و سەرپەشتیکردنی ئەو منداڵانەی بێ سەرپەرشتن و بێ بەشن لە سۆز و چاودێری خێزان.

مەرجەکان: 

١. مناڵی (0 تا 18) ساڵ بێت.

٢. باوکی و دایکی نەمابن یان یەکێکیان مردبێ و ئەویتریان توانای بەخێوکردنی نەبێت.

٣. عێراقی بێت و دانیشتووی هەرێم بێت.

٤. بەخێوکەری شیاو شایستەی نەبێ لە رووی دەروونی و جەستەیی و کۆمەڵایەتی و داراییەوە.

٥. پەرتەوازەکە لە رێگای دادگاوە دەنێردرێتە ماڵه‌کە.

٦. هیچ کەسێکی نزیکی نەبێت کە بەخێوی بکات.

٧. جیابونەوە بێ رەشنوسی یاسایی جیابونەوە وەردەگیرێ.

بەڵگەنامەکان: 

بەڵگەنامەکان بە پێی هۆکاری منداڵەکە یان نەوجەوانەکە حسابی بۆ دەکرێ بە تایبەت کە :
١. دانیشتووی هەرێم بێت - عێراقی بێت.

٢. ناسنامە.

٣. رەگەزنامە.

٤ . وەفاتنامە.

٥. وێنەی منداڵ.

٦ پشتگیری خوێندنگە لە کاتی بەردەوامی لە خوێندن.

٧. بەڵگەنامەی جیابونەوە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، پێویستە خۆی ئامادەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

(1) رۆژ بەهەبوونی مەرجەکان یەکسەر وەردەگیرێ.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: سەردانکردن و چاو پێکەوتن

دوا هەنگاو: وەرگرتنی

ژوورەکان: 

١. بەڕێوەبەر.

٢. توێژەر.

واژو: 

(3) واژوو:
١. واژووی لێژنەی وەرگرتن بۆ دڵنیابوون لە بوونی مەرجەکان.

٢. بەڕێوەبەری ماڵەکە وەکو کەسی یەکەمی ماڵەکە وەری دەگرێ.

٣. بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی واژووی کۆتایی لەسەر وەرگرتنی.

ژمارەی سەردان: 

1 جار
کە داوای خزمەتەکەی کردوو مەرجەکانی تێدابوو وەردەگێرێ.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

دادگا، ئەوانەی کە لە رێگای دادگاوە دەنێردرێن بۆ ماڵەکان و پشتگیری دادگایان بۆ دەکرێ.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نیە.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟