چاودێری دایک

زنجیرە: 
MOH07

پێشکەشکردنی هۆشیاری تەندروستی بۆ ئافرەتان پێش دووگیانی وەپێشکەشکردنی

خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئافرەتان لەکاتی دووگیانی ودوای دووگیانی.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئافرەتانەی کە وا پرۆسەی هاوسەرگیریان ئە نجام داوە.

مەبەست: 

چاودێرى کردنى ئافرەتان پێش دووگیانی و لەکاتی دووگیانی و دوای دووگیانی بۆ کەم کردنەوەی رێژەی نەخۆش کەوتن و مردنی دایکانى دووگيان.

مەرجەکان: 

١. پێویستەئافرەتەکە هاوسەر دار بێت.

٢- پێویستە ناسنامەی خۆی وهاوسە رەکەی ببات بۆوەرگرتنی زانیار دروست ونوسینە وەی لە سەر فۆرمی تایبەت بە دایکی دوو گیان (هاوپێچ کراوە).

بەڵگەنامەکان: 

لە سە ردانی یەکەم:
ناسنامەی خۆى و هاوسەرەکەی بۆ دڵنیابوون لە هاوسەرگیریان .
دیاريکردنی شوێنی نیشتەجێ بوون.
لە سەردانی دووەم:
تەنها فایل پێویستە لە گەل خۆی ببات.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

ئە م خزمەتە بێ بەرامبەر پێشکەش دەکرێت.

ماوەی پێویست: 

ماوە ی(1) رۆژ .

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو:
١. ژووری چاودێر ی بە مەبە ستی تۆمارکردنی ناوو کۆکردنەوەی زانیاری.
٢-پشکنینی لە لایەن پزیشک .
٣- وەر گر تنی خزمه‌ته‌که‌.
دواین هەنگاو:دیاریکردنی رێکەوتی سەرەدانی داهاتوو.

ژوورەکان: 

١. ژووری چاودێری دایک:-بۆ تۆمارکردنی ناوی خزمەتخواز.

٢. ژووری پزیشک :- بۆ پشکنینى ئافرەتە کە و رێنمایی کردنى.

٣. ژووری تاقیگە :-بۆ ئەنجامدانی پشکنین (بە پێی پێویست).

٤. ژووری کوتان :- بۆ وەرگرتنی ژەمەکانی ماکوتەی ئوکسیدی گزاز.
٥. ژووری دەرماخانە :- بۆ وەرگرتنی دەرمان (بە پێی پێویست).

واژو: 

واژوی پزيشک بۆهه‌ڵگرتنى بەرپرسياريه‌تيه‌.

ژمارەی سەردان: 

لە کاتی پێش دوو گیان:-
___________________
١-(5) سەردان پێویستە بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاکسینی گزاز چونکە ئەم ڤاکسینە بە 5 ژەم دەدرێرت .
لە کاتی دووگیانی:-
_________________
١- لەشەش مانگی یەکەمی دووگیانی هەموو مانگێ جارێک پشکنيی بۆئەنجام دەدرێت.

٢- لە مانگی 7 و 8 ى دووگيانى، دوو هەفتە جارێک پێویستە سەردان بکات.

٣-لە مانگی 9 ى دووگيانى، پێویستە هە موو هەفتەى جارێک سەردان بکات .

٤- ئەو ئەو حالەتەی مەترسیداره‌ پێویستە بەپێی ی رێنمایی پزیشک سەردان بکات .

دوای دوو گیانی:-
______________
١-لە کۆتایی هەفتە ی یەکەم دوای منال بوون بە مەبەستی پشکنین.
٢- لەماوەی (40) رۆژی دوای دووگیانی سەردانی دووەمی پێویستە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

خزمە تخواز پێویستی بەسەر دانیکردنی بەرێوەبەرایەتی ترنیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمی تایبەت نیەولەداهاتووش پێویست نیە.تەنهافایلی تەندروستی دووگیان هەیە ئەویشلە لایانە کارمەندی تەندروستی پێشکەش دەکرێت.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟