چاودێریکردنی ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتیان

زنجیرە: 
MOH32

پشکنینی ئاو لەروی بایۆلۆجی و کیمیاوی و دیاری کردنی ڕێژەى کلۆر لە ئاو وکۆکرنەوەی ئەنجامی پشکنینی ئاو بە شێوەی ئاماری مانگانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستیبەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراکبەشی ئاو
مافی وەدەستهێنان: 

1. ئاوی پرۆژەکانی حکومی لە هەرسێ پارێزگای هەرێمی کوردستان .
2. ئاوی بیرەکانی حکومی و ئەهلی لە هەرسێ پارێزگای هەرێمی کوردستان .

مەبەست: 

1. دابینکردنی ئاوێکی پاک و خاوێن بۆ هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان.
2. زانین ی هەموو ئەم کەم کوریانەی کە دروست دەبێت سەبارەت بە پرۆژەکانی ئاو.
3. بەراوودکردنی مانگ بە مانگ یان ساڵانە لە باش بوونی پرۆژەکان بۆ دابینکردنی ئاو بە شێوەی ئامار.
4. پشکنینى ئاو لەڕووی بایۆلۆجی و کیمیاوی وه‌ دیاری کردنی رێژەی کلۆر لە ئاو.

مەرجەکان: 

١. ئاوەکە لە ڕوی فیزیایی خه‌سڵه‌تى ئاوی تێدا بێت (بێ رەنگ، بێ تام، بێ بۆن) بێت.

٢. رۆژانە سەردانی هەموو بیرەکانی ئاو بکرێت بە مەبەستی وەرگرتنی نموونەی ئاو بە شێوەیەکی تەندروست بۆ تاقیگەکانی پشکنینی ئاو لە رووی بایۆڵۆجی و کیمیاوی بۆ دڵنیابوون لە پاکی ئاو بۆ هاوڵاتیان.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نه‌خێر ناتوانێت ته‌نهاحکومه‌ت خۆى ئه‌نجامى ئه‌دات.

تێبينى /

١. بيرى حکومى، حکومه‌ت خۆى ئه‌يکات.

2. بيرى ئه‌هلى مۆڵه‌تدار حکومه‌ت خزمه‌تگوزارى پێشکه‌ش ده‌کات.

3. بيرى ئه‌هلى بێ مۆڵه‌ت، پشکنينى بۆ ناکرێت ته‌نها له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت وگوزار پشکنينى کلۆرى بۆ ئه‌کرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ به‌رامبه‌ر پێشکه‌ش ئه‌کرێت.

ماوەی پێویست: 

يه‌ک رۆژ.
رۆژانه‌ نمونه‌ وه‌رده‌گيرێت.

هەنگاوەکان: 

1. سەردانکردنی تیمەکان بە پێی، خشتەی مانگانە وەک پلانێک بۆ سەرجەم شوێنەکان بە مەبەستی وەرگرتنی نموونەی ئاو بۆ تاقیگە بۆ پشکنین لە رووی (فیزیاوی، کیمیاوی، بایۆلۆجی).
2. دواین هەنگاو وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنین.

ژوورەکان: 

1. ژووری هۆبەی ئاو بۆ ده‌رکردنی نووسراوی دەرئەنجامی پشکنینی بۆ لایەنی پەیوەندیدار.
2. ژووری بەڕێوەبەر بۆ ئیمزاکردن لەسەر ئەم نووسراوەکه‌.
3. ژووری بەڕێوەبەری گشتی بۆ ئیمزا کردنی نوسراو، و ناردنی بۆ لایەنی پەیوەندیدار.

واژو: 

1. واژوی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی (هەولێر، سلێما نی، دهۆک، گەرمیان، ڕاپەرین، کۆیە، شارەزوور) بۆ ئاگاداربوون لە کاروباری هۆبەکەی خۆی لە هەر شتێک بکرێت.
2. واژوی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بۆ ئاراستەکردنی نوسراو بۆ ئلايه‌نى په‌يوه‌ندى دار به‌ پێى پێويستى.
3. واژوی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی لە دیوانی وەزارەت بۆ ئاگاداربوون لە هەر نووسراوێک بەڕێوەبەرایەتیەکانی تەندروستی (هەولێر، سلێما نی، دهۆک، گەرمیان، ڕاپەرین، کۆیە، شارەزوور).
4. واژوی وه‌زير بۆ ئەو نووسراوانەی ئاراستەی وەزارەتێکی تری.

ژمارەی سەردان: 

1. تیمی هۆبەی ئاو سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی (هەولێر، سلێما نی، دهۆک، گەرمیان، ڕاپەرین، کۆیە، شارەزوور) سەردانی شوێنەکان دەکات.
2. تیمی بەشی ئاو لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی بە دواداچوون بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، ڕاپەرین، کۆیە، شارەزوور) بە مەبەستی ئاگاداربوون لە کاره‌کانيان و گرفته‌کانيان.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمى تايبه‌ت هه‌يه‌ بۆ وه‌رگرتنى نموونه‌ى ئاو به‌مه‌به‌ستى پشکنين، هاوپێچ کراوه‌.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟