چاككردنى دەستكرد بۆ مانگا

زنجیرە: 
MAWR13

چاككردنى دەستكرد بۆ مانگاى بەکەڵ وە دەست نيشان كردنى ئاوسى وە چارەسەر كردنى نەخۆشیەكانى زاوزێ لەپارێزگاكانى هەرێم.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ جوتيار و ئاژەڵداران و ئەوەش دبێتە هۆى سود وەرگرتنى دانيشتوانى ناوچەکە .

مەبەست: 

بۆ مەبەستى زياد كردنى بەرهەمى شير و گەشت و بەرووبوومەكانى ترى ئاژەڵ .

مەرجەکان: 

هەبوونى مانگاى بەکەڵ .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

ئەم خزمەتە تەنها پسپۆران و شارەزایانى ئەم بوارە دەتوانن ئەنجامى بدەن وەك (كەڵدەر) .

ماوەی پێویست: 

پێويستى بە نيو كاتژمێر هەر بيست و يەك رۆر جارێك تا مانگاكە ئاوس دەبێت .

هەنگاوەکان: 

تەنها هەبوونى مانگاى بەکەڵ وە بوونى نەخۆشى زاوزێ .
دواين هەنگاو: دلڵنيابوون لەنەبوونى نەخۆشى و كەڵدانى تەواو .

ژوورەکان: 

بەڕێوەبەرى بنكە ئاگادارى كەڵدەر دەکاتەوە كەوا ئاژەڵدارێك مانگاى بەکەڵى هەیە
ئاژەڵدارەکە پسولە دەرچوون دەبڕێت
كەڵدەر پێداويستى چاككردنى دەستكرد دابين دەكات وە لەگەل خاوەن ئاژەڵ دەردەجێت بۆ پشكنينى ئاژەڵەکەى چ بە ئۆتۆمبێلى فەرمانگە بێت يان ئۆتۆمبێلى خاوەن ئاژەڵ وە لەدواى ئەنجامدانى كەلدانەکە فەرمانبەر دەگەرێتەوە بۆ بنكە.

واژو: 

تەنها واژووى بەرپرسى بنكە و واژووى كەڵدەر واتا (2) واژوو تا دڵنيا بين لەكاتى بەکەڵ هاتن .

ژمارەی سەردان: 

هەر بيست و يەك رۆژ جارێك مانگا بەکەڵ دێت وە پاش چاككردنى دەستكرد ئەگەر مانگاكە كەڵ بگرێت ئەوە تا نۆ مانگا لەگەڵ نادرێتەو تاكاتى زانەکەى وە ئەگەر لەو بيست و يەك رۆژەى كەلى نەگرت ئەوا جارێكى تر سەردانى بنكەکە دەکاتەوە بۆ دووبارە كەڵدانەوەى مانگاکە .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

هیچ شوێنێكى ترى ناوێت تەنها بنكەى تەندروستى ئاژەڵ نەبێت.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ فۆرمى تايبەت هەيە بەكەڵدانى مانگا.
گروپ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟