پەسەندکردنی گرێبەستەکان،گرێبەستی نێوان خاوەن موڵک و کرێچى

زنجیرە: 
MOF06

بەپێی یاسای بە کرێدانی ژمارە (87) ـی ساڵى 1979 و یاسای پەرلەمانى کوردستانی ژمارە (9) ـی ساڵى 2008 وە یاساى شارستانى ژمارە (40)ى ساڵى 1951 هەموار کراو.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دارایی و ئابوریبەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرىبەڕێوەبەرایەتی باجی خانوبەرە
مافی وەدەستهێنان: 

ئەم خزمەتە بۆئەو خاوەن مولک و کرێچیانە یە گرێبەست ئەنجامدەدەن لە نێوان خۆیاندا لە کاتی بەکرێگرتنی مولکێک.

مەبەست: 

بە مەبەستى پەسەندکردن وتۆ مارکردن ووەرگرتنی باجی گرێبەستی لە نێوان خاوەن خانوبەرە لەگەڵ کرێچى .

مەرجەکان: 

١. وێنەیەک لەسە نه دی (تاپۆ) .
٢. ئامادە بوونى خاوەن موڵک لەگەڵ کرێچى.
٣. واژوکردنیان لەسەر گرێبەست.
٤. پاکانەى کرێچى لە لایەن باجى دەرامەتەوە.
٥. پشکنینى خانووبەرە بۆ دەرکەوتنى ڕاستى گرێبەستەکە.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەى شارستانى.
٢. بریکارنامە.
٣. سەندی ( تاپۆ) .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ ،دەبێت بە مەرجێک ئەگەر بریکارنامەى هەبێت لە لایان دادنووسە وە کرابێت بۆ هەر دوولایەن.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

(5/000) پێنج هەزار دیناری عێراقی وەکو رسومات وەردەگیرێت.

ماوەی پێویست: 

بە یەک کاتژمێر تەواو دەبێت .

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو ژوورى کۆمپیوتەر.
دواین و هەنگاوبە واژوى بەڕێوەبەروى کۆتایى دێت.

ژوورەکان: 

(٦)ژووری پێویستە.
١. ژوورى کۆمپیوتەر.
٢. ژوورى خانوبەرە .
٣ ژوورى گرێبەست.
٤. ژوورى خانوبەرە.
٥. بەشى وردبین .
٦. بەڕێوەبەر.

واژو: 

١. واژووى ژوورى خانوبەرە.
٢. واژووى ژوورى گرێبەست.
٣. واژووى بەشى کومپیوتەر.
٤. واژووى ووردبین.
٥. واژووى بەڕێوەبەر.

ژمارەی سەردان: 

دووجار پێويسته سه ردان بكات ، رۆژى يه كه م مامه له كه ى پێشكه ش ده كات و هه مان رۆژ دواى ده وام پشكنينى بۆ ده كرێت و بۆ رۆژى دواتر مامه له كه ى ته واو ده بێت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەت بۆ پاکانەى کرێچى
و بەکرێدەر پێویست ناکات پاکانە بهێنیت چونکە ژمارەى موڵکەکەى لە لايه ن ئێمە (باجى خانووبەرە) تۆمارە لە لاى بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەوە باجى لێ وەردەگێرێت.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمى تایبەت بەگرێبەست هەیە پڕ دەکرێتەوە بە ئارەزووى خاوەن مولک لەگەڵ کرێچى بەپێی ڕیکكەوتنى نێوانیان.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاووڵاتی/ وەزارەتی دارایی و ئابوری،بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرى،

١/بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى هەولێر/ 1 (پشت نەخۆشخانەى کۆمارى).
٢/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى هەولێر /2 (گەرەکى نەورۆز بەرامبەر نەخۆشخانەى سەردەم).
٣/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى هەولێر/3 (شەقامى 100م بەرامبەر پێشانگاکانى ئۆتۆمبێل).
٤/بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى عەنکاوە ( جووت سایدى عەنکاوە).
٥/بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى دهؤك (گەرەکى میدیا بەرامبەر گومرگى دهۆک).
٦/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى سلێمانى /1 (شەست مەترى کۆمەلگاى باجەکان). ٧/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى سلێمانى/ 2 (شەست مەترى کۆمەلگاى باجەکان ). ٨/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى گەرمیان (گەرەکى فەرمانبەران پشت ئاسایشى گەرمیان).
٩/بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى هەلەبجەى شەهید (گەرەکى کانى قولتە شەقامى ئاسنگەرەکان). ١٠/بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى راپەرین (گەرەکى نەورۆز سەر رێگارى چوار قورنە).
١١/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى کۆیە. (پشت گەرەکى ئازادى سەر رێگاى هەیبەت سوڵتان).

١٢/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى سۆران (گەرەکى نەورۆز نزیک
سەرۆکایەتى شارەوانى ).
١٣/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى ئاکرێ (شەقامى سەرەکى ئاکرێ نزیک مەفرەقى سوسنە).
١٤/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى زاخۆ (گەرەکى مەهمەدیە نزیک ب. خانەنشینى زاخۆ).
١٥/ تێبینەرایەتى بەردەرەش (گەرەکى ئازادى بەرامبەر نەخۆشخانەى بەردەرش).
16/تێبینەرایەتى چەمچەمال ( شەقامى بێکەس نزیک مەڵبەند)..
١٧/ تێبینەرایەتى سەید صادق ( کۆمەلگەى فەرمانگەکان).
١٨/ تێبینەرایەتى دەربەندیخان (کۆمەلگەى فەرمانگەکان).

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟