پەسەندکردنی بەڵگەنامەکان

زنجیرە: 
DFR1

1. پەسەندکردنی ئەو بەڵگەنامانەی کە دەچێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان

2. پەسەندکردنی ئەو بەڵگەنامانەی کە لەدەرەوەی هەرێم دێت.

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە
مافی وەدەستهێنان: 

بۆگشت هاوڵاتیانە، و بۆ هاوڵاتی بیانیشە، هەروەها کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانی

مەبەست: 

بە مەبەستی پشتراستکردنەوەو راستی و دروستی بەڵگەنامەکان، کە پاشان وەک بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراو لە دەزگاکانی حکومی کاری پئ دەکرێت.

مەرجەکان: 

1. بەڵگەکانی لە دەرەوەی وڵات دێن پێویستە لە لایەن باڵێۆزخانەکانی عێراق یاخود نوێنەرایەتییەکانی حکومەت پەسەندکرابێت، پاشان لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان پەسەند بکرێت.

2. بۆ ئەو بەڵگانەی دەچێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بەپێی تایبەتمەندێتی بەڵگەکە پێویستە لایەنی پەیوەندارەکان پەسەندییان کردبێت پاشان فەرمانگەی پەیوەندییەکان پەسەندی دەکات.

بەڵگەنامەکان: 

ناسنامەی ئەو کەسەی کە بەڵگەنامەکانی هێناوە بۆ پەسەندکردن لە کاتی هەبوونی هەر تێبینییەک و ئەگەر هیچ تێبینی لەسەر نەبوو و هیچ کێشە نەبوو ئەوا کاری لەسەر دەکرێت بێ ناسنامەی کەسەک.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەکرێت لە رێگای بریکارنامەوە ئەنجام بدرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەرە، چونکە هاوڵاتی باجی لە شوێنی دەرچوونی بەڵگەنامەکە داو

ماوەی پێویست: 

لە ماوەی (15_ 20) خولەک ئەم خزمەتگوزاریە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو ، وەرگرتنی بەڵگەنامەکانە لە ژووری پێشوازی.
دوایین هەنگاو، ڕادەستکردنەوەی بەڵگەنامەکانە بۆ پێشکەشکار.

ژوورەکان: 

هاوڵاتی تەنها سەردانی یەک ژوور دەکات و دۆسیەکەی دادەنێت:1. فەرمانبەری پێشوازی دۆسیەکان دەنێرێتە ژووری تۆمارکردن.

2. فەرمانبەری تۆمارکردن دۆسیەکان دەنێریتە ژووری پەسەندکردن.

3. پاشان دۆسیەکان دەچێتە لای بەرێز جێگری بەرپرسی فەرمانگە بۆ واژوکردن.

4. فەرمانبەرێک دۆسیەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکانیان.

واژو: 

پێویست بە واژوی فەرمانبەری بەشی پەسنکردن و بەرێز بەر پرسی فەرمانگە یاخود بەرێز جێگری بەرپرسی فەرمانگەدەکات. واژوی فەرمانبەری پەسەندکردن بۆ زانین و بەرپرسیارێتی ئەو کەسەیە کە وردبینی دەکات و مۆری فەرمانگە دەخاتە سەر بەڵگەنامەکە. واژوی بەرێز بەرپرس یاخود بەرێز جێگری بەرپرس بۆ دڵنیابوونە لە بەکارهێنانی مۆری فەرمانگە بە دروستی و بەرپرسیارێتی فەرمانگە لە پەسندکردنەوە.

ژمارەی سەردان: 

هاوڵاتی یەک جار سەردانی بەشی پەسەندکردن لە فەرمانگە دەکات و لە هەمان کاتیش وەریدەگرێتەوە ئەگەر بەڵگەنامەکە راست و دروست بێ. بەڵام ئەگەر بەشی پەسەندکردن دڵنیا نەبوون لە راستی و دروستی بەڵگەنامەکە ئەوا دەبێت خاوەنەکەی چاوەروان بێت بۆ ماوەی (2_3) رۆژ بۆ ئەوەی پەیوەندی بکرێت بە لایەنی پەیوەندیدار ئەگەر لە ناوەوە یان لە دەرەوەی ووڵات بێ.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بە پێی پەیوەندیداریەتی بەڵگەنامەکان لە دامودەزگای پەیوەندار پەسەند دەکرێت لە پاشان دێت بۆ فەرمانگە بۆ نمونە: هەر بەڵگەنامەیەک لە وەزارەتی تەندروستی پەسندبکرێت پاشان لە وەزارەتی داد پەسندبکرێت لە کۆتاییدا لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکان پەسەند دەکرێت.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
پێویست بە فۆرم و (عەریزە) ناکات تەنها ژمارە و بەرواری دەرچوونی بەڵگەنامەکە و شوێنی دەرچوونی هەروەها جۆری بەڵگەنامەکە تۆمار دەکرێت.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەس: سەردانی هاوڵاتی -فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە-بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى یاسایى- بەشى پەسەندکردنی بەڵگەنامەکان.

هاوڵاتى یاخود خزمەتخواز دەتوانێ سەیرى سایتى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بکات بۆ کار ئاسانى و پەیوەندى کردن و دەست نیشان کردنى شوێنى مەبەستى کە بریتیە لە فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە وکونسوڵگەرى بیانى لە هەرێم و نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە .

جادەى کوڵان – بینایاى دەزگاى ئاراس
ئیمەیڵ بەشى یاسایى legal@dfr.gov.krd
ئیمەیڵ بەشى پەسندکردنى بەڵکەنامەکان authentication@dfr.gov.krd
وێب سایت:Dfr.gov.krd

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟