پەسەندکردنی بڕوانامەی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان

زنجیرە: 
MHESR02

ئەو بڕوانامانەی کەلە لایەن زانکۆو پەیمانگە تایبەتەکان بە قوتابی دەدرێت لە لایەن وەزارەت پەسند دەکرێت بەپێی یاسای ژمارە 2 ساڵی 2013 خویندنی تایبەت.هاوپێچ کراوە

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیفەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوونبەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت
مافی وەدەستهێنان: 

١. بۆ قوتابیانی زانکۆ تایبەتەکان.

٢. بۆ قوتابیانی پەیمانگە تایبەتەکان.

مەبەست: 

بۆ پەسەندکردنی بڕوانامە زانکۆ تایبەت و زانینی زانکۆ تایبەتە باوەڕپێکراوەکان.

مەرجەکان: 

١. دەبێت قوتابی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دوازدەهەمی لەلابێت بەوێنە رەسەنەکانەوە بۆ پەسندکردنی بروانامە.

٢. دەبێت قوتابی بڕوانامەی دبلۆم و دوازدەهەمی لەلابێت.

بەڵگەنامەکان: 

ئەو بروانامەیەی کە پەسند دەکریت هاوپێچ لەگەڵ بڕوانامەی زانکۆ یان پەیمانگە:

١. بڕوانامەی ئامادەیی بۆ دڵنیابوون روونکردنەوەى پێویست.

٢. فەرمانی وەرگرتن لە زانکۆ یان پەیمانگە کاتێک قوتابى دەبێتە قوتابى لە زانکۆ یان پەیمانگە.

٣. فەرمانی دەرچووی قوتابی/ خوێندکار کاتێک قوتابى خوێندنەکەى تەواو دەکات بە سەرکەوتوویى (تخرج) لە زانکۆ یان پەیمانگە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لە لایەن هەر کەسێک بێت کە وەکالەی بۆ کرابێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. بڕوانامەی بە نمرە (60،000) دینار.

٢. بڕوانامەی هەڵواسین (60،000) دینار.

٣. پشتگیری دەرچوون (30،000) دینار.

بە پێی رێنمایى ژمارە (2)ى ساڵى (2016) ى تایبەت بە وەرگرتنى رسومات لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان. هاوپێچ کراوە

ماوەی پێویست: 

لە هەمان رۆژ لە ماوەی (15) خولەک.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: لە زانکۆ ئەم بڕوانامەیە ئامادە دەکرێت.

دوا هەنگاو: لە بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت پەسند دەکرێت.

ژوورەکان: 

١. ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی ژمارە (111) بۆ واژووکردن بۆ پەسەندکردنى بروانامە یان پشگیرى.

٢. ئەگەر ژووری ژمارە (111) بەردەست نەبوو دەچێت بۆ ژووری ژمارە (112) بۆ پەسندکردن و واژوو.

٣. ژووری ژمێریاری (60) بۆ پارەدان.

٤. ژووری فەرمانبەر ژمارە (121)سکانکردنى دۆکیومێنت.

واژو: 

(1) وواژوى پێویستە بۆ پەسەندکردنى (بروانامە یان پشگیرى) ، بۆ وواژەکە ژوورى یاریدەدەرى بەرێوەبەرى گشتى ژمارە (111) بۆ واژووکردن بۆ پەسەندکردنى بروانامە یان پشگیرى ، ئەگەر ژوورى ژمارە (111) بەردەست نەوبوو دەچێت بۆ ژوورى بەرێوەبەر ژمارە (112) بۆ پەسەندکردن و واژوو.

ژمارەی سەردان: 

تەنها یەک جار.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تەنها بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت لە وەزارەت وە ئەگەر ئەم بڕوانامەیە بۆ دەرەوەی وڵات بێت ئەوا دەیبات بۆ وەزارەتی داد و پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
پێویستی بە فۆرم نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی فەرمانگەی گشتی خوێندن و بەدواداچوون/ بەرێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت

دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ هەولێر – شەقامی شادی چاوشلی – نزیک مزگەوتی رەشاد مفتی
E-Meil:Private.studies@mhe-krg.org
ژمارە تەلەفۆنی ناوەخۆ (242)
ژمارە تەلەفۆنی وەزارەت (0662569315)

گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟