پەسەندکردنی بڕوانامەی زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان

زنجیرە: 
MHESR03

تەنها ئەو بڕوانامانە کە لەلایەن زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان بە قوتابیان و خوێندکاران دەدرێت لە لایەن وەزارەت پەسەند دەکرێت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیفەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون
مافی وەدەستهێنان: 

تەنها قوتابیانی دەرچووی ناوەوەی هەرێم، زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان.

مەبەست: 

١. بۆ خوێندن بەمەبەستى بەدەستهێنانى بڕوانامەى بەرزتر لە هەرێم و دەرەوەى هەرێم.

٢. بۆ گۆڕینى ناونیشان و باوەڕنامەى فەرمانبەران لە دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێم.

٣. بۆ بەدەستهێنانى ناسنامەى سەندیکاکان بۆ کارى پیشەیى.

مەرجەکان: 

١. دەبێت قوتابى/ خوێندکار بڕوانامەى رەسەنى بە نمرە یاخود پشتگیرى دەرچوون بهێنێت کە لەلایەن تۆمارى زانکۆوە پەسەندکرابێت.

٢. بۆئەو فەرمانبەران کە داواى پلەبەرزکردنەوە یان گۆرێنى ناونیشان دەکەن دەبێت نوسراوى پشتگیرى فەرمانگەکەیەوە بهێنێت لەگەڵ وێنەیەک لە بڕوانامەى فەرمى دەرچوونى.

بەڵگەنامەکان: 

١. بۆ پەسەندکردن بڕوانامە تەنها پێویستى بە خودى کەسەکە یاخو بریکارنامەو ناسنامەى کەسەکە.

٢.بۆئەو فەرمانبەران کە داواى پلەبەرزکردنەوە یان گۆرێنى ناونیشان دەکەن:
١. نوسراوى فەرمى فەرمانگەکەى خۆى.
٢. وێنەیەک لە بڕوانامەى دەرچوون.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەتوانرێت بەهێنانى بریکارنامەى پەسەندکراو لە فەرمانگەى دادنووسى.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نیە.

ماوەی پێویست: 

١. بۆ پەسەندکردنى بڕوانامە تەنها (10) خولەک دەخایەنێت.

٢. بۆ پەسەندکردنى بڕوانامەى فەرمانبەران کەبۆ گۆڕینى ناونیشان یان پلە بەرزکردنەوە، لەبەر ئەوەى بەشێکیان دەرچووى ساڵانى ترن پێویستە بە نوسراو بچێتە زانکۆو کۆلێژەکە دڵنیایى بکرێتەوە بۆیە پێویستى بە (15) رۆژ دەبێت.

هەنگاوەکان: 

١.سەبارەت بەو قوتابیانەى کە داواى بەدەستهێنانى بڕوانامە دەکەن بۆ خوێندن لە ناوەوەو دەرەوەى هەرێم

هەنگاوی یەکەم: لەلایەن هۆبەى بڕوانامەکان ژوورى (107) ووربینى دەکرێت.

دوا هەنگاو: لە لایەن بەڕێوەبەرى خوێندن و بڕوانامەکان واژوو دەکرێت و کۆتایى دێت.

٢. بۆئەو فەرمانبەران کە داواى پلەبەرزکردنەوە یان گۆرێنى ناونیشان دەکەن:

هەنگاوی یەکەم: بە نوسراوێک لە فەرمانگەکەى خۆى وێنەیەک لە بڕوانامەکەى بۆمان دەنێردرێت، دواتر لە (هاتوو)ى وەزارەتمان وەردەگیرێت.

دوا هەنگاو: لە ژوورى ژمارە (106) گشت ئەنجامەکانى وەردەگیرێتەوە.

ژوورەکان: 

١. بۆ پەسەندکردنى بڕوانامە: (1) سه‌ردان پێویسته‌ و به‌ (3) هه‌نگاو جێبه‌جێ ده‌كرێت

سه‌ردانی ژوورى ژمارە (107) ده‌كرێت، فه‌رمانبه‌ری به‌ش له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌م ووردبینی زانیاری و مۆری سه‌ر بڕوانامه‌ ده‌كات، هه‌نگاوی دووه‌م، زانیارییه‌كان ئه‌خاته‌ناو داتابه‌یسی تایبه‌تمه‌ند، دواتر بۆ هه‌نگاوی سێیه‌م، لە ژوورى ژمارە (108) واژووى دەکرێت.

٢.بۆ ئەو فەرمانبەران کە داواى پلەبەرزکردنەوە یان گۆرێنى ناونیشان دەکەن پێویست به‌ راستاندن ده‌كات له‌ (4) هه‌نگاو دا وه‌ک له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌كراوه‌، پێویست به‌ سه‌ردان ناكات چونكه‌ به‌ نوسراو بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان دێت:
١. دەچێت بۆ (هاتوو) ى وەزارەتمان.

٢. دواتر بۆ ژوورى ژمارە (103) ژوورى چاپ.

٣. ژوورى ژمارە (106) بۆ واژووى بەڕێوەبەرى گشتى.

٤. دواتر بۆ (دەرکردە) ى وەزارەتمان.

واژو: 

(3) واژوو پێویستە:

١.سەبارەت بەو قوتابیانەى کە داواى بەدەستهێنانى بڕوانامە دەکەن بۆ خوێندن لە ناوەوەو دەرەوەى هەرێم تەنها واژووى بەڕێوەبەرى خوێندن و بڕوانامەکان پێویسته‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی بڕوانامه‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ست. ته‌نها (1) واژووه‌.

٢. بۆئەو فەرمانبەرانه‌ی کە داواى پلەبەرزکردنەوە یان گۆرێنى ناونیشان دەکەن، تەنها (2) واژووە:

١. واژووى بەڕێوەبەرى خوێندن و بڕوانامەکان بۆ‌ په‌سه‌ندكردنی بڕوانامه‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ست. ئه‌م واژووه‌ پێویسته‌ به‌هۆی وردبینیكردن.
٢. واژووى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەکەمان بۆ راستاندن له‌ نێوان وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ست و زانكۆی به‌خشه‌ری بڕوانامه‌كه‌. ئه‌م واژووه‌ پێویسته‌ چونكه‌ واژووی نوسراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌به‌ری گشتییه‌.

ژمارەی سەردان: 

١. بۆ پەسەندکردنى بڕوانامە تەنها یەک جار.

٢. بۆئەو فەرمانبەران کە داواى پلەبەرزکردنەوە یان گۆرێنى ناونیشان دەکەن تەنها مامەڵەکە بە رێگاى فەرمانگەکەى دەکرێت بێ ئەوەى خۆى سەردانى بکات بەڵام گەر بۆخۆى مەبەستى بێت دەبێت (2) دوو جار سەردانى بکات.ماوەى نێوان سەردانەکان (2) رۆژ.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. پێش بەڕێوەبەرایەتی، پێویستە سەردانى زانکۆ یان پەیمانگە بکرێت وەکو لایەنى بەخشەرى بڕوانامە.

٢. دواى پەسەندکردن لە بەڕێوەبەرایەتى، پێویستە سەردانى وەزارەتى داد بکرێت.

٣. دواى پەسەندکردن لە وەزارەتى داد، پێویستە سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم بکرێت.

٤. بۆئەو فەرمانبەران کە داواى پلەبەرزکردنەوە یان گۆرێنى ناونیشان دەکەن، فەرمانگەى خۆیان و فەرمانگەکەمان.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
١. نەخێر هیچ فۆرمێک نیە بەڵکو راستەخۆ لە داتابەیسى هۆبەى بڕوانامەکان زانیاریەکانى تۆمار دەکرێن. ٢. پێویستی بە مۆری 'عەریزەنووس' نیه‌.
گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟