پەسەندکردنى بەڵگەنامەکان بۆ دەرەوە و ناوەوەى کوردستان

زنجیرە: 
DFR16

•بەشى پەسەندکردنی بەڵگەنامەکان ، بریتیە لە پەسندکردنى گشت بەڵگە نامەکانی هاووڵاتیان بۆ دەرەوە و ناوەى کوردستان ، بەڵگەنامەى کۆمپانیاکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کە لە هەرێمی کوردستان خۆیان تۆماردەکەن.

•ناردن و وەڵامدانەوەى نووسراو بۆ گشت دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێم، نوێنەرایەتیەکانی حکومەتى هەرێم لە دەرەوە، باڵیۆزخانەکانى عێراق و کۆنسۆڵگەریەکان لە هەرێم بەمەبەستی دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستی هەندێک بەڵگەنامە.

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەبەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو هاوڵاتیان بەبێ جیاوازی.

مەبەست: 

بۆ ئاسانکارى پەسەندکردنی بەڵگەنامەى هاوڵاتیان لە دەرەوەو ناوەوەى هەرێم و هەروەها کارئاسانی بۆ کۆمپانیا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ پەسەندکردنی بەڵگەنامەکانیان بەمەبەستی دامەزراندنیان لە هەرێم.

مەرجەکان: 

١. ئەگەر بەڵگەنامەکە لە دەرەوە بێت بۆ کوردستان دەبێت ئەم مەرجانە لە خۆ بگرێت:
• پێویستە لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە پەسند بکرێت.
• لە باڵیۆزخانەکان یان کۆنسوڵگەریەکانى عێراق پەسەند بکرێت.
• پێویستە گشت بەڵگەنامەکان وێنەى رەسەن بن.
٢. ئەگەر بەڵگەنامەکە لە ناوەوەى هەرێم بۆ دەرەوە بڕوات دەبێت ئەم مەرجانە لە خۆبگرێت:
• پێویستە بەڵگەنامەکە لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار پەسەند بکرێت. ئینجا وەزارەتی داد و فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە.
• ئەگەر بەڵگەنامەکە لەلایەن وەرگێڕی یاساییەوە وەربگێڕدرێتە سەر زمانى ئینگلیزی یان هەر زمانێکی تر، پێویستە لەلایەن دادنوس پشتڕاست بکرێتەوە پاشان وەزارەتی داد و فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە.
٣. سەبارەت بە نوسراوەکانی پەسەندکردن پێویستە هاوڵاتی داوا لە نوێنەرایەتى ئەو وڵاتە بکات نوسراوی بۆ بەرزبکاتەوە بۆ فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە، ئنجا فەرمانگە نوسراوەکەى دەنێرێت بۆ لایەنى پەیوەندیدار و لە دواى وەرگرتنەوەى وەڵام بە پۆستى ئەلیکترۆنی دەینێرێتەوە بۆ نوێنەرایەتى بۆ ئاگادارکردنەوەى کەسەکە.

بەڵگەنامەکان: 

هیچ بەڵگەنامەی پێویست نیە. تەنها بۆ پەسەندکردنی بڕیکارنامەى گشتی و تایبەت پێویستی بە ئامادەبوونی بریکارو نیشاندانی ناسنامەکەى هەیە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ دەتوانرێت لە لایەن نوێنەر بە دەست بهێنرێت :-
١. پارێزەر ئەندام بێت لە سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان.
٢. نوێنەرى کۆمپانیاکان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان.
٣. نوینەرى دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

هیچ تێچوویەکى نیە و بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

سەرجەم مامەڵەکان لە ماوەى (20) خولەک تەواو دەبن لە فەرمانگەى پەوەندیەکانى دەرەوە.
بەڵام نووسراوەکان تەنها رۆژێکى پێویستە بۆ وەڵام دانەوە و واژووکردنى لەلایەن بەرپرسى فەرمانگە .

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو ،ئامادەکردنی بەڵگەنامەکانە .
دواین هەنگاو، وەرگرتنەوەیانە لەلایەن هاوڵاتیانەوە.

ژوورەکان: 

١.تەنها دوو هەنگاو پێویستە، هاووڵاتی بەڵگەنامەکانیان لە ژووری چاوەڕوانى لێ وەردەگیرێت و کارمەندی تایبەت بەڵگەنامەکان دەبات بۆ ژوورى پەسەندکردن و ووردبینى، لە دوای تەواو بوونیان دەدرێتەوە بە هاووڵاتیان.
٢.ئەو هەنگاوانەى پێویستە بۆ وەڵام دانەوەى نووسراوەکانی پەسەندکردن،
٣.بەشى یاسایى ، بە مەبەستی ئامادە کردنی نوسراو و واژوو کردنی .
٤.بەڕیوەبەرى یاسایى ، وردبینی بۆ نوسراوەکە دەکات .
٥.بەرپرسى فەرمانگە ، بە مەبەستی واژۆ کردنی .
٦. ژوورى هاتوو ،نوسراوەکە ژمارەی تایبەتی بەرواری دەدرێتێ.وە دەچێتە ناو داتابەیسی فەرمانگە .
٧. دەرچوو ، نوسراوەکە ژمارەی تایبەتی بەرواری دەدرێتێ مۆریشی لێ دەدرێت.

واژو: 

تەنها واژۆی کارمەندی بەرپرس لە بەشی پەسەندکردنی بەڵگەنامەکان .
تەنها کارمەندی ڕێپێدراو واژۆی بەڵگەنامەکان دەکات بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستى بەڵگەنامەکان.

بۆ نووسراوەکان: واژووی بەڕێوەبەرى کاروبارى یاسایى و واژووی بەرپرسى فەرمانگە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز تەنها یەک جار سەردانی دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

•ئەگەر بەڵگەنامەکە لە دەرەوە هاتبێت ئەوا دەبێت لە لایەن نوێنەرایەتیەوە پەسەندکرابێت ئنجا فەرمانگەی پەیوەندیەکانى دەرەوەو پاشان وەزارەتی داد.
•ئەگەر بەڵگەنامەکە لە هەرێمى کوردستان بۆ دەرەوە بڕوات پێویستە لەلایەن وەزارەتی پەیوەندار پەسەند بکرێت. ئنجا وەزارەتی داد و فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە.

تێبینی: لەدوای تەوابوونی پرۆسەی پەسەندکردنی بەڵگەنامەی هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان، زووربەی ووڵاتانی ئەوروپا داوا لە هاووڵأتیەکانمان دەکەن بەڵگەنامەکانیان لە (وەزارەتی دەرەوەى عیڕاق) دووبارە پەسەند بکەنەوە ئەمەش بارگرانیەکى زۆر قورسە لەسەر هاوڵاتیانى هەرێم لە ڕووی تێچووی ماددى زۆر و دروست بوونی مەترسی لەسەر ژیانیان.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هیچ فۆرمێکى تایبەت نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەس: سەردانی هاوڵاتی -فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە-بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى یاسایى- بەشى پەسەندکردنی بەڵگەنامەکان.

هاوڵاتى یاخود خزمەتخواز دەتوانێ سەیرى سایتى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بکات بۆ کار ئاسانى و پەیوەندى کردن و دەست نیشان کردنى شوێنى مەبەستى کە بریتیە لە فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە وکونسوڵگەرى بیانى لە هەرێم و نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە .

جادەى کوڵان – بینایاى دەزگاى ئاراس
ئیمەیڵ بەشى یاسایى legal@dfr.gov.krd
ئیمەیڵ بەشى پەسندکردنى بەڵکەنامەکان authentication@dfr.gov.krd
وێب سایت:Dfr.gov.krd

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە وڵاتانی دەرەوە

١-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
(Buckingham Gate (4th Floor 23
London SW1E 6LB
Phone:+ 44 (0) 203 301 8340
Fax:+44 (0) 207 828 0257
Email: info@uk.krg.org
Web: https://uk.krg.org
٢-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا
Sixteenth Street، NW 1532
Washington DC 20036
Phone: +1 202 797 7575
Fax: +1 202 821 1870
Email: us@krg.org
Web: https ://us.krg.org
٣-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئوستوراڵیا
P O Box 491 Liverpool
NSW 2170 SydneyAustralia
Phone: + 612 98 22 22 72
Fax: + 612 98 22 22 76
Email: australia@krg.org

٤-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نەمسا
Canovagasse7. Apt. 6,1010 Vienna
Phone: + 43 1 50502070
Fax: + 43 1 505020740
Email: representation@at.krg.org
Website: www.austria.krg.org
٥-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا
Avenue Franklin Roosevelt 228
Brussels 1050
Belgium
Phone: +322513
72 28
Fax: +322513
36 79
Email: eu@krg.org
٦-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا
Adresse : 57 Rue de l'Université 75007 Paris
Ouvert du lundi au vendredi de 10:00 à 18:00
Téléphone : +33145442021
Fax : +33145442022
Web:http//france.krg.org
٧-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەلمانیا
Vertretung der Regionalregierung KurdistanIrak
in Deutschland
Postfach 150 101 ∙ 10663 Berlin – Germany
Tel: +49(
0) 302888
4950
Fax: +49(
0) 302888
49529
Email: germany@krg.org
٨-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران
No. 2، Third Street
Zarafshan Avenue
Shahrak –e Gharb
Tehran
Islamic Republic of Iran
Phone: +98 218 858 083 1
Fax: +98 218 858 083 4
Email: iran@krg.org
٩-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتالیا
Via G. Carissimi، 37,00198، Rome، Italy
Phone: +39 06 8535 6943
Fax: +39 06 8535 6943
Mobile: +39 328 6656690
Mobile: +39 32993974130
Email: Italy@krg.org
Web: www.italy.krg.org
١٠-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا
Marszałkowska 72. 16
Warszawa، Poland 00545
Phone : +4812 422 88 22
Phone: +4822 622 22 37
Fax: +4812 429 11 93
Email: poland@krg.org
١١-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روسیا
Krapivensky Lane 4
,Moscow 127051، Russian Federation
Phone: + 7 (495) 937 6667
Mobile:+ 7 (925) 806 5272
Email: Russia@krg.org
Website: www.ruskrg.ru
١٢-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا
C/Calle de Puerto de Santa Maria، 4
Madrid، 28043
Phone: +34 91 436 26 20
Fax: +34 91 435 29 14
Email: info@krgspain.org
Website: https://spain.krg.org
١٣-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید
(Grev Turegatan 38 (2nd floor
Stockholm 114 38
Email: Sweden@krg.org
Phone:+46 (0) 8 410
457 97
Fax: + 46 (0) 8 702 1100
١٤-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سویسرا
Thunstr. 74
CH3006
Bern
Switzerland
Phone: +41 31 352 00 60
Fax: +41 31 352 00 61
Mobile:+41 79 601 35 55
Email: switzerland@krg.org

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟