پێشکەش کردنى خزمەت گوزارى بە گەشتياران و فڕۆكەى گەشتياران بە گوێرەى ستانداردى جیهانى

زنجیرە: 
MTC01

پێشکەش كردنى خزمەتگوزارى بە گەشتياران و پێشكەش كردنى خزمەتگوزارى بە ستافى فڕۆكەوانى گەشتيارى.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنبەڕێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی هەولێر
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ سەرجەم گەشتياران و كۆمپانياى فرۆكەوانى يەكانى ناوخۆى و نێودەوڵەتى .

مەبەست: 

بە مەبەستى ڕاى كردنى ئيش و كارەكانى فڕۆكەخانە تايبەت بە گەشتياران و فڕۆکەى گەشتیارى کۆمپانیاکان وە هەروەها گەشتکردنی هاوڵاتیان لە ڕێگای فڕۆکە.

مەرجەکان: 

هەبوونی بلیتی فڕۆکە و دۆکیۆمێنتە پێویستەکانی سەفەرکردن .

بەڵگەنامەکان: 

١.بەڵگەنامەى پاسپۆرت.
٢.بەدەستهێنانى فيزا [بۆ ئەو ووڵاتەى كەگەشتیار گەشتى بۆ دەکات پێويستى بە فيزايە].
٣.بليتى فڕۆكە .
٤.لە كاتى بوونى كێشە يان گومان پێويستى بە ناسنامەى تايبەت هەيە .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ دەتواندرێت لە ڕێگەى نوێنەرەوە ئەم خزمەتە بەدەست بهێندرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بۆ فڕۆکە بە پێ ی جۆرى فڕۆکەکان دەگۆڕێت داهاتى وەرگيراو لە نێوان (350$ تا 3350$) دۆلارە , پارەى وەرگیراو لە گەشتیاران(25$) بۆدەرەوەى ووڵات (15$) بؤ ناوخۆى ووڵات كە ئەم پارانەش تەنها لەگەشتيارى ڕۆیشتوو وەردەگيرێت وە كرێ ى مانەوەى فرۆكە بۆ شەوێك [150$]نوسراوەکە لە دەستەى فرۆکەوانى بڵاو دەکرێتەوە ژمارەى نیە.

ماوەی پێویست: 

بەگوێرەى ستانداردى جیهانى پێویستە گەشتیار (٣) کاتژمێر پێش گەشتەکەى لەفڕۆکەخانە ئامادەبێت وەبۆ جێ بەجێ کردنى و پێشکەش کردنى خزمەت گوزاریەکان (١) کاتژمێرى پێویستە وە بۆ فڕۆکە خزمەت گوزاریەکان بەگوێرەى قەبارەى فڕۆکەکە دەگۆڕێت (٢) کاتژمێرى پێویستە پێشکەش کردنى خزمەتگوزاریەکان لە فڕۆکەخانە (24) كاتژمێر .

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو، گەشتیار سەردانى ئاسایشى فڕۆکەخانە دواتر سەردانى بەڕێوەبەرایەتى گومرگ و کۆمپانیا فڕۆکەوانى دەکات.

هەنگاوی دووەم، سەردانى بەشى جوازات ئەکات وە بۆ فڕۆکە خزمەت گوزارى یەکان دەست پێ دەکات لە كاتى پەيوەندى كردن و نيشتنەوەى فرۆكە تا هەستان و بەجێهێشتنى ئاسمانى فڕۆكەخانە خزمەتگوزارى يەكان بەردەوامە بە گەشتياران و ستافى فڕۆكەو فڕۆکەكان .

ژوورەکان: 

لە پرسگەى سەرەكى فڕۆكەخانە خزمەتگوزارى يەكان دەست پێ دەكات تا تێرميناڵ كە پێويستە سەردانى (٤) شوێن بكات بەمەبەستى ئەنجام دانى پشكنينى چێكى پاسپۆرت پاشان بەڕێ كردنيان بۆ هۆڵى ترانزێت كەسەرجەم ژوورەکان لەناو تێرميناڵدايە.

واژو: 

سەبارەت بە گەشتیاران پێویستى بە واژوى هیچ بەرپرسێک نیە تەنها پێویستى بەوردبینى هەیە لەبەڵگەنامەکان وەک جواز و ڤیزا و بلیتى فڕۆکە سەبارەت بە فڕۆکە پێویستى بەڕەزامەندى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى شارستانى بۆ گەشت کردن بۆ فڕۆکەخانە PPR وە بۆ دەرچون لە فڕۆکەخانە پێویستى بە فلایت پلان هەیە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز تەنها یەکجار سەردانی دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١.پێش سەردانى گەشتیاران بۆ فڕۆکەخانە پێويستی بە دەست هێنانى ڤیزە هەیەبۆ ئەو ووڵاتانەى كە گەشتەکەى بۆئەنجام دەدات وە دواتر پێويستە سەردانى كۆمپانيا ياخود نوسينگەكانى هێڵی ئاسمانى بكات بۆ كڕينى بليتى فڕۆكە .
٢.بەڵام بۆ هێنانى شتومەک و کارگۆ پێویستە ڕەزامەندی لایەنى پەیوەندی دار وەربگرێت بە گوێرەى شتومەکەکان دەگۆڕێت.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
تەنها فۆڕمى پێشكەش كردنى خزمەتگوزارى بە فڕۆكە لە لايەن بەشى داهات و بەڕێوەبەرایەتى چالاکى زەمینى و بەڕێوەبەرایەتى کەشتیوانى پڕدەكرێتەوەوە پێويستى بە عەريزە نووس نيە فۆڕمەکان لەلایەن فڕۆکەخانەو کۆمپانیاى گۆڵف مار ئامادە کراوە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن-فڕۆكەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى / کۆمپانیاى گۆڵف مار

فڕۆكەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى دەكەوێتە باكوورى خۆرئاواى شارى سلێمانى لە دوورى 15كم لەناوەندى شارەوە ، دەكەوێتە سەر شەقامى سەرەكى سلێمانى و كەركوك سنورى شارەوانى ڕاپەڕين.
ژمارەى تەلەفۆن/ 3173191 - 3170017
ئیمەیڵ/ www.sulairport.krd
Aerodrome Reference point coordinales and site 353338N 0451852E / GPS

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟