پێشکەشکردن و بەردەستکردنی هەلەکانی وەبەرهێنان

زنجیرە: 
BOI02

هەلەکانی وەبەرهێنان، پڕۆژەی پێشنیارکراون دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە شێوەیەکی راستەوخۆ نەخشەسازی بۆ کراوە و پڕۆژەی پێویستن لە هەرێمی کوردستان، دوای کۆکردنەوەی پلانی وەزارەتەکان بە پێی پێویستی ئەو وەزارەتە چەند پڕۆژەیەک دەخەنە بەردەست، بە شێوەی لیست کۆدەکرێنەوە و وەکو هەلی وەبەرهێنان دەخرێنە بەردەست.

دەزگای بەرپرس: 
دەستەی وەبەرهێنانبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاکان
مافی وەدەستهێنان: 

وەبەرهێنەر، خاوەن کار و ئەو کەسانەی کە پڕۆژەکە ئەنجام دەدەن.

مەبەست: 

ئەنجامدانی وەبەرهێنان و بوژانەوەی ئابوری بەپێی پلانی وەزارەتەکان و پێویستی هەرێمى کوردستان، مۆڵەت بدرێ بە پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سێکتەرەکان.

مەرجەکان: 

هیچ مەرجێکی نیە تەنها سه‌رمايه‌دار بێت .

بەڵگەنامەکان: 

هیچ پێویست ناکات، چونکە زانیاریەکان گشتین و لە ماڵپەڕی دەستە دانراوە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، له‌ڕێگاى بريکارنامه‌وه‌ به‌ده‌ستدێت،پێویستە سەردانی بکات یاخود داواکاری پێشکەش بکات ،وە کەسەکان بریتین لە کەسەکە خۆی یاخود پارێزەر یان کەسی راسپێردراو لە لایەن کۆمپانیاکە.داواكاری پێشكەش بە دەستەكەمان / بەڕێوەبەرايەتی هەماهەنگی وبەدواداچوون و دلنيايی جۆری و پلانی وەبەرهێنان بكات بۆ وەرگرتنی هەلەكانی وەبەرهێنان.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێبه‌رامبه‌ر پێشکه‌ش ده‌کرێت.

ماوەی پێویست: 

(10) خوله‌ک،چونکە زانیاریەکان گشتین و لە ماڵپەڕی دەستەی وەبەرهێنان دانراوە.

هەنگاوەکان: 

ئەم زانياريانە بە شێوەيەكی راستەوخۆ بە دەست دەهێنرێت لەڕێگای سەردانیكردنی ئەم شوێنانەی خوارەوە:
یەکەم هەنگاو: داواکاری پێشکەش دەکات.

دوا هەنگاو: خزمەتەکە بەدەست دەهێنێت.

ژوورەکان: 

چوار ژوور سەردانی دەکات:
١. فەرمانگەی لێکۆڵینەوەو زانیاری / بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوە، بەرێوەبەرایەتی زانیاری لە دەستە بۆ بەدەستهێنانی هەلەکانی وەبەرهێنان لەسەر ئاستی هەرێم.

٢. بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوە و زانیاری لە هەرسێ پارێزگا (هەولێر، سلێمانی، دهۆک) بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە لە پارێزگاکه‌ى خۆی.

واژو: 

هیچ پێویست ناکات، چونکە زانیاریەکان گشتین و لە ماڵپەڕی دەستە دانراوە.

ژمارەی سەردان: 

(1) جار.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

هیچ بەڕێوەبەرایەتیەکی تری پێویست نيه‌.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نيه‌.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی دەستەی وەبەرهێنان/ ب.گ. وەبەرهێنانی پاریزگاکان

١.دەستەی وەبەرهێنانی ( فەرمانگەی یاسایی و کارگێری دارایی ) ، رێگای 60 م تەنیشت وەزارەتی رۆشنبیری.
ژمارە تەلەفۆن- 0662531559
٢. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر ( هەولێر - رێگای کەرکوک ) بەرامبەر هۆتێلی چوارچرا.
ژمارە تەلەفۆن – 0662642079
٣. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی (سلێمانی – سەرچنار ) تەنیشت مزگەوتی مەشغلان.
ژمارە تەلەفۆن – 0663287417
٤. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی دهۆک (دهۆک – شەقامی مازی) بەرامبەر پەیمانگای پۆلی تەکنیکی.
ژمارە تەلەفۆن – 0627220971
٥. وێب سایتی دەستە: WWW.kurdistaninvestment.org

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟