پێشکەشکردنی خزمەتی هونەری بە بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان و پاڵپشتی جووتیاران و ناساندنی جووتیاران بە کۆمپانیاکان کە مامەڵەی ئامێری کشتوکاڵی دەکەن

زنجیرە: 
MAWR26

1-پاڵپشتی بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکان لە ئامادەکردنی مواسەفاتی هونەری.
2-ئاراستەکردنی نووسراو بۆ پاڵپشتیکردنی جووتیاران بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی بە نرخی فەرمی ، ئەگەر فەراهەم کرابێت.
3-ناساندنی کۆمپانیا خۆماڵیەکان بە جووتیاران لە رێی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیە کشتوکاڵیەکانەوە.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
مافی وەدەستهێنان: 

بریکار و کۆمپانیا کشتەکاڵیەکان کە تایبەتمەندن بە بازرگانی ئامێرە کشتوکاڵیەکان.

مەبەست: 

بە مەبەستی بە ئامێر کردنی کەرتی کشتوکاڵ و زیادکردنی ڕێژەی بەرهەم لە یەکەی ڕووبەر.

مەرجەکان: 

1-پسپۆڕیەتی کشتوکاڵی.
2-پابەند بوون بە ڕێنماییەکانی تایبە ت بە ئامێرە کشتوکاڵیەکان لە ڕووی کوالیتی ئامێر.
3-هەبوونی مۆڵەتی هاوردن.

بەڵگەنامەکان: 

1-ناسنامەی ژووری بازرگانی
2-مۆڵەتی کۆمپانیا کە تیایدا پسپۆری کشتوکاڵی دیاری کرابێت.
3-ئەگەر هەر کەسێکی تر بێجگە لە بەڕێوەبەری کۆمپانیا بیەوێت مامەڵەکە ڕابپەڕێنێت دەبێت بریکارنامەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای پێ بێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ دەتوانرێت بەمەرجێک نوێنەرەکە یاخود بریکارەکە بەڵگەنامەی (بریکارنامە)ی یاسای هەبێت و ڕێپێدراوبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نی یە

ماوەی پێویست: 

تەنها 2 دوو کاتژمێر.

هەنگاوەکان: 

1-وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایەی کە کۆمپانیاکەی تیادا دامەزراوە.
2-وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو/ بەڕێوەرەایەتی گشتی پلان دانان و بەدواداچوون.

ژوورەکان: 

1-هۆبەی هاتووەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو. (دانانی ژمارە و بەرواری هاتووی نووسراو).
2-ژووری بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون. (وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر نووسراو).
3-ژووری خزمەتگوزاری کشتوکاڵی (ڕەزامەندی و چێک کردنی نووسراوو و بەراییەکان) .
4-هۆبەی ئامێرە کشتوکاڵیەکان ( ئاراستەکردنی نووسراو بۆ لایەنی پەیوەندیدار).

واژو: 

1-واژووی بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری کشتوکاڵی / بۆ پشتراستکردنەوەی نووسراوەکە.
2-واژووی بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون / بۆ ناردنی نووسراوو.

ژمارەی سەردان: 

تەنها 1 جار.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تەنها بەڕێوەبەرایەتی گشتی پارێزگاکان بۆ مەبەستی ئاراستە کردنی نووسراو بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نی یە

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟