پێداچوونە بە بريارەکانى بەرزەفتکردن و کارگێڕی

زنجیرە: 
MOJ27

وەرگرتن و تۆمارکردنى تانەلێدان لە بريارەکانى دەستەى بەرزەفتکردن و دادگاى کارگێڕی.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دادئەنجومەنى شوراى هەرێم
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هاوڵاتيان و فەرمانبەران.

مەبەست: 

بەمەبەستى گێڕانەوە و پاراستنى مافى هاوڵاتيان و فەرمانبەران.

مەرجەکان: 

١. پێشکەشکردنى تانەلێدان لە ماوەى ياسايى خۆيدا .

٢. تۆمارکردنى لە دەستەى گشتى/ پێداچوونەوە.

بەڵگەنامەکان: 

لائيحەى پێداچونەوە و هەر بەڵگەيەکى ترى پێويست و نوسراوى فەرمى بەپێی سروشتى داواکە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

پارێزەر دەتوانێت، لە رێگەى بريکارنامەوە و نوێنەرى فەرمى و ياسايى فەرمانگەکان.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بری سێ هەزار تاكو حەفتاو پێنج هةزار (3000- 75000) دينار بە گوێرەی داواکە.

ماوەی پێویست: 

بە گوێرەى جۆرى داواکە دەگۆرێت.

هەنگاوەکان: 

١. سەردانى وەزارەتى داد/ ئەنجومەنى شورا ، هۆبەى پێداچوونەوە دەکات.

٢. بڕيارى کۆتايى وەردەگرێتەوە.

ژوورەکان: 

لە ژوورێکەوە بۆ چەندين ژوور بەپێی سروشتى داواکە دەگۆرێت.

واژو: 

١. واژووى سەرۆکى ئەنجومەن بۆ تۆمارکردنى پێداچوونەوە.

٢. واژووى ئەندامانى دەستەى گشتى (ئەوانەى بەشدارى وردبينى دۆسيەکەيان کردووە).

٣. مۆرى دەستەى گشتى.

ژمارەی سەردان: 

یەک جار تەنيا لە کاتى پێشکەش کردنى تانەکە ئەگەر راستەوخۆ لە دەستەى گشتى تانەی لێدرا بێت، ئەگەر نا ئەويش پێويست ناکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

نيە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نيە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی داد، دیوانی وەزارەت

پارێزگاى هەولێر - وەزارەتى دادى حکومەتى هەرێمى کوردستان - شەقامى 60م - چوارڕيانى فرانسوا ميتران - رێگاى عەنکاوە.
ژمارەی مۆبایل:2245508//2245507//2245506
ئیمێل:dad@moj.gov.kurd
http://ge0.me/4y186ll04/ministry_of_justice

پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟