پێدانی چیمەنتۆ

زنجیرە: 
MTI07

پشکنینی خانوی تازە دروستکراوی هاوڵاتیان بۆ پێدانی چیمەنتۆ.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیبەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازیبەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێربەشی چیمەنتۆ
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ گشت هاوڵاتیانی پارێزگاکانی کوردستان.

مەبەست: 

بۆ دابەشکردنی چیمەنتۆی حکومی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لە رێگای بریکارنامە بەدەستدەهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تەنها پارەی پشکنین لە هاوڵاتیان وەردەکرێت کە (1،200) دینارە، و بە رێنمایی ژمارە (14) دارایی کاری پێدەکرێت ئەوەی تریشیان دەکرێتە داهاتی کۆتایی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری.

ماوەی پێویست: 

١. بۆ جێنشینی پاریزگاکان لەماوەی (2) رۆژدا پشکنین بۆ خانووەکان دەکرێت و لە ماوەی (15) رۆژدا مافی خۆیان وەردەگرن.

٢. بۆ جێنشنینی گوندەکان لە ماوەی (4) رۆژ پشکنینی بۆ خانوەکان دەکرێت و لە ماوەی (15) رۆژدا مافی خۆیان وەردەگرن.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: سەردانی ژووری تۆماری چیمەنتۆ دەکات.

دوا هەنگاو: سەردانی ژووری بەڕێوەبەری چیمەنتۆ دەکات بۆ وەرگرتنی پسولەی دابینکردنی چیمەنتۆ.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (6) ژوور دەکات:

١. ژووری تۆمارکردنی چیمەنتۆ.

٢. ژووری لیژنەی پشکنین.

٣. ژووری وردبینی چیمەنتۆ.

٤. ژووری دابینکردن.

٥. ژووری بەڕێوەبەرایەتی چیمەنتۆ.

٦. ژووری بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر.

واژو: 

(3) واژوو پێویستە:

١. واژووی بەرپرسی بەشی تۆماری چیمەنتۆ هۆی پێویست بوونی واژووەکە دەگەڕێتەوە بۆ پەسەندکردنی راستی ودروستی زانیاریەکانی مامەلەکە.

٢. واژووی لیژنەی پشکنین کە (3) فەرمانبەری لیژنەی پشکنین واژوو لەسەر فۆرمی پشکنین دەکەن.

٣. واژووی وردبینی چیمەنتۆ وردبینیکردنی ناوی سیانی هاوڵاتی و ناوی دایکی و رووبەری بیناکەی و ئەو بڕەی کە چیمەنتۆکەی بۆ تەرخانکراوە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (3) جار سەردان دەکات:

١. بۆ پێکەشکردنی مامەڵەکە.

٢. لە رۆژێک دوای پێشکەشکردنی مامەڵەکە پشکنین بۆ خانووەکە دەکرێت بۆ جێنشنی پارێزگاکان.

٣. بۆ وەرگرتنی بەشە چیمەنتۆکەی.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تەنها لەبەشی دابینکردنی چیمەنتۆ ئەم خزمەتگوزاریە پێشکەش دەکرێت.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمێکی تایبەت و پوخت هەیە بۆ ئەم مەبەستە و گشت بەڵگەنامەکان و شوێنی واژووی لیژنەکانە و بەرپرس ژوورەکان لەخۆدەگرێت.
پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟