پێدانی پشتگیری کارکردن و زیاد کردنی چالاکی بۆ کۆمپانیا و نووسینگەکان

زنجیرە: 
MAWR22

پشتگیری کارکردنی کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی بتوانن لە بواری کشتوکاڵ بە گشتی کار بکەن

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
مافی وەدەستهێنان: 

کۆمپانیا کشتوکاڵیەکان کە تایبەتمەندن بە بازرگانی کشتوکاڵی (سامانی ئاژەڵ و بەرووبومی ڕووەکی)

مەبەست: 

بە مەبەستی دڵنیا بوون و کۆنترۆڵ کردنی کاری کۆمپانیاکان کە لە بواری کشتوکاڵ کار دەکەن .

مەرجەکان: 

1-هەبوونی پێداویستی تایبەت بەو بوارەی کە دەیەوێت چالاکی کشتوکاڵی ئەنجام بدات.
2-هەبوونی بڕوانامەی دامەزراندنی کۆپانیا.
3-هەبوونی گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیا کە تیایدا ئەو چالاکیانە نووسرابێت کە کۆمپانیا مەبەستیەتی زیادی بکات.

بەڵگەنامەکان: 

١-هەبوونی بڕوانامەی دامەزراندنی کۆپانیا.
٢-هەبوونی گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیا کە تیایدا ئەو چالاکیانە نووسرابێت کە کۆمپانیا مەبەستیەتی زیادی بکات.
٣-مۆڵەتی کۆمپانیا کە تیایدا پسپۆری کشتوکاڵی دیاری کرابێت.
٤-ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
٥-ئەگەر هەر کەسێکی تر بێجگە لە بەڕێوەبەری کۆمپانیا بیەوێت مامەڵەکە ڕابپەڕێنێت دەبێت بریکارنامەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای پێ بێت.
٦-ڕەزامەنی و لارینەبوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایەی کە کۆمپانیاکەی تیادا کاردەکات و هەروەها وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری یاخود یەکێکیان بە پێی داواکاری کۆمپانیا بۆ زیاد کردنی چالاکیەکە .
٧-ئەگەر هەر کەسێکی تر بێجگە لە بەڕێوەبەری کۆمپانیا بیەوێت مامەڵەکە ڕابپەڕێنێت دەبێت بریکارنامەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای پێ بێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ دەتوانرێت بەمەرجێک نوێنەرەکە یاخود بریکارەکە بەڵگەنامەی (بریکارنامە)ی یاسای هەبێت و ڕێپێدراوبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نییە.

ماوەی پێویست: 

5 ڕۆژ.

هەنگاوەکان: 

1-وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە پارێزگاکان.
2-وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
3-وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو / بەڕێوەرەایەتی گشتی پلان دانان و بەدواداچوون / بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری کشتوکاڵی / هۆبەی پەیوەندیە بازرگانیەکان کە نووسراو ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری پارێزگاکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری دەکات بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
4-وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایەی کە کۆمپانیاکەی تیادا دامەزراوە و هەروەها وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری یاخود یەکێکیان بە پێی داواکاری کۆمپانیا بۆ زیاد کردنی چالاکیەکە .

ژوورەکان: 

1-هۆبەی هاتووەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو. (دانانی ژمارە و بەرواری هاتووی نووسراو).
2-ژووری بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون. (وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر نووسراو).
3-ژووری خزمەتگوزاری کشتوکاڵی (ڕەزامەندی و چێک کردنی نووسراوو و بەراییەکان) .
4-هۆبەی پەیوەندیە بازرگانیەکان ( ئاراستەکردنی نووسراو بۆ لایەنی پەیوەندیدار).

واژو: 

١-واژووی بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری کشتوکاڵی / بۆ پشتراستکردنەوەی نووسراوەکە.
٢-واژووی بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون / بۆ ناردنی نووسراوو بۆ جێگای مەبەست لە ناردن.

ژمارەی سەردان: 

تەنها 2 جار
جاری یەکەم نووسراو دەکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایەی کە کۆمپانیاکەی تیادا دامەزراوە و هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری و جاری دووەم نووسراو دەکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دوای ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیە ئاماژە پێکراوەکان.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

1-بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە پارێزگاکان. (پێشکەشکردنی داواکاری)
2-بە ڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان. ( ئاراستەکردنی نووسراو بۆ لایەنی پەیوەندیدار )
3-وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو . ( ئاراستەکردنی نووسراو بۆ لایەنی هونەری)
4-بەڕێوەبەرایەتیە گشتیە کشتوکاڵیەکان لە پارێزگاکان . ( پێدانی ڕەزامەندی و لارینەبوون لەسەر داواکاریەکە)
5-بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە پارێزگاکان. ( پێدانی ڕەزامەندی و لارینەبوون لەسەر داواکاریەکە)

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نییە.
پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟