پێدانی هۆڵ بۆ بۆنەو مەڕاسیم

زنجیرە: 
CULT02

بریتیە لە پێدانی هۆڵ بۆ ئەنجامدانی هەموو جۆرە چاڵاکیەکی (رۆشنبیری، هونەری، کۆبوونەوە، بەڕێوەچوونی مەراسیمی حکومی و مەڕاسیمی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەروەها بۆ ئەنجامدانی هەموو چالاکیەکی کلتوری یان سیاسی).

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانبەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری پارێزگاکان
مافی وەدەستهێنان: 

ئەم خزمەتە دەتوانرێت داوا بکرێت لە لایەن هەر :(گروپێک، سەنتەرێک، لایەنێکی سیاسی یاخود دەزگایەکی رۆشنبیری) بە نامەیەکی فەرمی داوا بکرێت.

مەبەست: 

بۆ هەموو چالاکیەکی رۆشنبیری و هونەری و هەمە جۆر.

مەرجەکان: 

1. داواکاری ئاراستەی شوێنی بەرپرس دەکرێت بە مەرجێک مەبەستی چالاکیەکە دیاریکراوبێت.

2. شوێنی داواکار ناسراو یان مۆڵەتدراو بێت لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەڵگەنامەکان: 

تەنها نامەیەکی فەرمی لە لایەن داواکار ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار دەکرێت و جۆر و تایبەتمەندی چالاکیەکە دیاری دەکرێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەتوانرێت لە لایەن نوێنەرەوە بەدەست بهێنرێت، بە بریکارنامەی تایبەت بۆ کەس یان دەزگا.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

زۆربەی چالاکیەکان بە خۆرایی هۆڵیان بۆ تەرخان دەکرێت. ئەگەر کرێ وەربگیرێت بەم شێوەیە لە نێوان (150 تا 500 هەزار دینار) بە جۆر و شوێنی هۆڵەکان دەگۆردرێت.

ماوەی پێویست: 

ماوەیەکی زۆر کەم زۆر جار کەمترە لە (30) خولەک، دوای دڵنیابوون لە داوکار و دڵنیابوون لە گونجانی رۆژی داواکراو خزمەتەکە بە دەست دەهێنرێت.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنی داواکاریە.

2. دواین هەنگاو : وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێوەبەری گشتی یە بە نوسراو.

ژوورەکان: 

1. سەردانی کردنی بەڕێوەبەری هۆڵ بۆ دەستنیشانکردنی رێکەوتەکە.

2. سەردانی کردنی بەڕێوەبەری گشتی بۆ دەربرینی رەزامەندی.

3. سەردانی کردنی ژمێریاری بۆ وەرگرتنی کرێ ئەگەر هەبوو، لە زۆربەی حالەتەکان بە تایبەت چالاکیە حکومی و مەدەنیەکان دابینکردنی هۆڵ بێ بەرامبەرە بە تایبەت لەم قەیرانە داراییەی ئێستا.

واژو: 

1. واژوی بەڕێوەبەری هۆڵ بۆ دەست نیشانکردنی رێکەوتەکە، پێویستە بۆ دڵنیابوون لە رێکەوتی داواکار.

2. واژوری بەڕێوەبەری گشتی بۆ دەربڕینی رەزامەندی، پێویستە بۆ دەربڕینی رەزامەندی و دڵنیابوون لە داواکار.

3. واژوی ژمێریاری بۆ وەرگرتنی کرێی پێویست، بە پێی رەزامەندی بەڕێوەبەری گشتی رێژەی پارەکە دیاری دەکرێت و ژمێریاری پسولەی بۆ دەکات.

ژمارەی سەردان: 

ئەگەر پێداویستیەکانی تەواو بێت تەنها یەک جار سەردانی پێویستە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویست بە هیچ شوێنێکی دیکە ناکات، رەزامەندی لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەری گشتیەکەیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر فۆرمی تایبەت نییە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، ئەدرەسی هۆڵی بۆنەو مەرەسیم لە پارێزگاکان

1. هەولێر - هۆڵی پێشەوا - شەقامی (60) مەتری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان.

2. هەولێر - هۆڵی میدیا - شەقامی (30) مەتری بەرامبەر هۆتێلی شیراتۆن.

3. سلێمانی - تەلاری هونەر - شەقامی (60) مەتری چواریانی سەرچنار.

4. سلێمانی- هۆڵی رۆشنبیری - باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر.

5. دهۆک - هۆڵی جزیری - باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر.

پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟