پێدانی مۆڵەتی یانە وەرزشیەکان

زنجیرە: 
CULT04

بریتیە لە ئاسانکاری بۆ پێدانی مۆڵەتی یانە وەرزشیەکان بۆ خزمەتکردنی گەنجان و لاوان لە رێگای وەرزش.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش
مافی وەدەستهێنان: 

ئەم خزمەتە بۆ توێژی لاوان و وەرزشوانانە.

مەبەست: 

ئەم خزمەتە داوادەکرێت بە مەبەستی خزمەتکردنی توێژی لاوان و وەرزشوانان.

مەرجەکان: 

1. داواکاری ئاراستەی شوێنی بەرپرس دەکرێت بە مەرجێک ئامانج و مەبەستی وەرگرتنی ئەم خزمەتە دیاری کراو بێت.

2. بۆ وەرگرتنی ئەم خزمەتە مەرجە شوێنی هەبێت وەک بینا هەروەها دەستەی دامەزرێنەر.

بەڵگەنامەکان: 

1. بڕوانامە

2. بەڵگەنامەکان (باری شارستانی - رەگەزنامە - کارتی زانیاری)

3. کاری ئێستای - بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە وەرزشوانە.

4. رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ ئەم خزمەتە دەتوانرێـت لە لایەن نوێنەرەوە بەدەست بهێنرێت، بە بریکارنامەی تایبەت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە هیچ تێچوونێکی نییە.

ماوەی پێویست: 

ماوەی پێویست بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە (7) رۆژە یان بە گوێرەی پوختەی داواکارییەکە .

هەنگاوەکان: 

تێبینی هەردوو جار بەڕێوەبەری گشتی: یەکەم هەنگاو : پێشکەشکردنی داواکاریە بۆ بەڕێوەبەری گشتی .

دواین هەنگاو : وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێوەبەری گشتیە بە نوسراو.

ژوورەکان: 

دوو هەنگاو پێویستە:1. ژووری بەڕێوەبەری یانەکان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی بۆ بەڕێوەبەری گشتی.

2. ژووری بەڕێوەبەری گشتی بۆ وەرگرتنی رەزامەندی.

واژو: 

1. واژوی بەڕێوەبەری یانەکان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی بۆ بەڕێوەبەری گشتی

2. واژوی بەڕێوەبەری گشتی بۆ ناردنی بۆ وەزارەتی ناوخۆ.

3. واژوی وەزیر کاتێک بۆ وەزارەتی ناوخۆ دەنێردرێت.

4. واژوی رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ.

5 واژوی وەزیری رۆشنبیری بۆ رەزامەندی لەسەر مۆڵەتەکە.

ژمارەی سەردان: 

ئەگەر کەم کورتی نەبێت تەنها یەک جار سەردانی پێویستە

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویستی بە وەزارەتی ناوخۆ هەیە بە مەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی لە ڕوی ئەمنیەوە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر فۆرمی تایبەت نییە.
پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟