پێدانی مۆڵەتی کۆمپانیای هاوردە کردنی ئۆتۆمبێل

زنجیرە: 
MOI09

پێدانی مۆڵەتی کۆمپانیای هاوەردە کردنی ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرەکان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی ناوخۆبەرێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمبەرێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاگانی هەرێم
مافی وەدەستهێنان: 

هەر کەسێک بیەوێت کۆمپانیای لەم جۆرە دابمەزرێنێت

مەبەست: 

بە مەبەستی رەزامەندیکۆمپانیای هاوەردە کردنی ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرەکان

مەرجەکان: 

1. پێشکەشکردنی داواکاری بۆ رزامەندی دامەزراندنی کۆمپانیا (غريضة).

2. شوێنی تایبەتی هەبێت گونجاو بێت لەگەل مەرجەکانی لیژنەی پشکنینی کۆمپانیاکە.

3. هەموو بەلگە نامەکانی پێویست بۆ دامەزراندنی کۆمپانیا.

4. بروانامە (شهادە جداریە) کەدەرچێت لە بەڕێوەبەرایەتی دامەزراندنی کۆمپانیاکان.

5. هێنانی نوسراوێک لە (ژووری بازرگانی) کەلایان نییە لە سەر دامەزراندنی ئەم کۆمپانیایە (مەرجەکانی پێدانی رەزامەندی و بردنی پێداویستیەکانی تایبەت بە کۆمپانیا کەلای خۆیان هەیە پەیوەندی بەئێمە نییە).

6. پارێزەری َ تایبەتی هەبێ بۆ ئەنجامدانی کارەکانی کۆمپانیا.

7. ژمێریاری تایبەتی هە بێ بۆ ئەنجامدانی کارەکانی کۆمپانیا.

8. پیدانی رەزامەندی لەلایەن لیژنەی تایبەت بە پشکنینی شۆینی کۆمپانیا کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆکان دەردەجێت.

بەڵگەنامەکان: 

لەلایەن هاتوچۆ ی گشتی تەنها ناسنامەی پارێزەر لەگەڵ ناسنامەی ژووری بازرگانی رێپێدراوی کۆ مپانیای پێویستە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ لە رێگای پارێزەر.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ هیچ خەرجیەک یان رسوماتێک نییە بەڵام لەکاتی تۆ مارکردنی کۆمپانیاکە لە بەڕێوەبەرایەتی تۆ مارکردنی کۆمپانیاکان داوای باجی دەرامەت و رسومات و خەرجی دەوێت بەگوێرەی دەرەجەو چالاکی کۆمپانیاکە.

ماوەی پێویست: 

دوای تەواوکردنی مەرجەکانی دامەزراندنی کۆمپانیا لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و پشکنین ئەنجام دەدات لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاکان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ (1) یەک رۆژی پێویستە تاکو مۆڵەتەکەی وەردەگرێتەوە.

هەنگاوەکان: 

هێنانی نوسراو لە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی

ژوورەکان: 

1. واژویبەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە هاتوچۆی گشتی
2. ژووری وەرگرتەە
3. یاسایی

واژو: 

پاش هێنانی نوسراوی رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی تۆ مارکردنی کۆمپانیاکان بۆ هاتوچۆ ی گشتی ئەم واژوانەی دەوێت
1. واژوی بەرپرسی هۆ بەی یاسایی
2. واژوی بەڕێوەبەری یاسایی و لیژنەی پشکنینی کۆمپانیاکان کەلە بەری|َوەبەرایەتی هاتوچۆ ئەنجامدەدرێت واژوی (2) دوو ئەندامو سەرۆ کی لیژنەی پێویستە

ژمارەی سەردان: 

1. هێنانی نوسراوێک لە تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ
2. هێنانەوەی پشکنینی کۆ مپانیا لە بەڕێوەبەرایەتییە کانی هاتوچۆ
3. هێنانی پشگیری لە تۆ مارکردنی کۆمپانیاکان
واتا (3) جار سەردانی هاتوچۆ ی گشتی دەکات

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

1. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆ مارکردنی کۆمپانیاکان بۆ هێنانی رەزامەندی
2. سەردانی سەندیکای پارێزەران بۆ دانانی پارێزەر بۆ کۆمپانیا کە وەتەرخان کردنی ناوی پارێزەرەێک .
3. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت بۆ هێنانی پاکانە و کردنەوەی دۆسیەی تایبەت بەو کۆمپانیا لە باجی دەرامەت.
4. سەردانی ژووری بازرگانی بۆ دەرهێنانی ناسنامەی بازرگانی بۆ دەرهێنانی ناسنامە بازرگانی کە پێویستە هەر کۆمپانیا یەکی بازرگانی لە کوردستان بکرێتەوە ناسنامەی لە ژووری بازرگانی هەبێت.
5. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاکان بۆ پشکنین کردنی کۆمپانیاکە لە لایەن لیژنەی تایبەت کەلەوی دەردجێت.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
1. لەلایەن هاتوچۆ ی گشتی هیچ فۆ رمێک نییە پربکرێتەوە

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟