پێدانی مۆڵەتی کار بەکرێکاری بیانی

زنجیرە: 
MLSA04

بۆ ئەو کرێکارانەی کە لە دەرەوەی عێراق دێن تاوەکو مافی کاریان هەبێت و بتوانن نیشتەجێ بن.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیبەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیبەڕێوەبەرایەتی کار
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو ئەو هاوڵاتیانەی کە لە کوردستان پێویستیان بەکرێکاری بیانی هەیە لە پڕۆژەکان یاخود خزمەتگوزاری ماڵ و هێنانی لەلایەن کۆمپانیای مۆڵەت پێدراو لە لایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.

مەبەست: 

بۆ هێنانی کرێکارانی بیانی بۆ کوردستان بۆکارکردن لە هەرێمی کوردستان.

مەرجەکان: 

١. پێویستە کرێکاری بیانی لە رێگای کۆمپانیای تایبەت بە هێنانی کرێکار هێنرابێت.

٢. پێویستە کۆمپانیاکە مۆڵەتی هێنانی کرێکاری بیانی هەبێت کە لە لایەن وەزارەتی کار وکاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ناوخۆ پێی دەبەخشرێت.

٣. کۆمپانیاکە دەبێت بیمە (تأمیناتی) لەبانک دانابێت.

٤. پڕکردنەوەی گرێبەستی کارکردن لە بەڕێوەبەرایەتی کار بۆ هەر کرێکارێک.

٥. پێویستە کرێکار پێشتر لەلایەنێکی ترەوە، (جگە لە کۆمپانیای هێنانی کرێکار)، داواکرابێت بۆ کارکردن لە هەرێمی کوردستان و بەڵگەنامەکانی پێشکەش بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بکات.

٦. پێویستە کۆمپانیاکە لە رۆژنامەی فەرمی پێشتر اعلانی ئەو کارەی کردبێت. ئەگەر کرێکاری خۆماڵی بۆ ئەم کارەنەبێت، ئەوکات داواکاریەکەی پەسەند دەکرێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. کارتی نیشینگە.

٢. بەڵێننامەی کۆمپانیا.

٣. کۆپی پاسپۆڕت.

٤. گرێبەستی کارکردنی کرێکارەکە لەگەڵ‌ شوێنی کارکردن.

٥. ئەستۆپاکی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

٦. دەستەبەری کەسی (کفالە).

٧. راپۆرتی لیژنە.

٨. مۆڵەتی کۆمپانیا بۆ هێنانی کرێکاری بیانی.

٩. ئاگاداری رۆژنامە یان ماڵپەری هەلی کار.

١٠. نوسراوی سەندیکای کرێکاران.

١١. پسولەی دانانی پارە (بیمە) لە بانک.

١٢. (4) وێنەی رەنگاوڕەنگ .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لە رێگای نوێنەری کۆمپانیاکان بەدەست دەهێندرێت.

ماوەی پێویست: 

(1) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پیشکەشکردنی داواکاری رەزامەندی لەلایەن کۆمپانیاوە.

دوا هەنگاو: پێدانی ناسنامەی کار.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (5) ژوور دەکات:

١. ژووری یاسا.

٢. ژووری ڤیزا.

٣. ژووری کرێکاری خۆماڵی.

٤. ژووری لیژنە.

٥. ژووری ژمێریاری.

واژو: 

(5) واژوو پێویستە:

١. بەڕێوەبەری کار بۆ رەزامەندی لەسەرکارکردنی لە کوردستان.

٢. هۆبەی کرێکار بیانی بۆ تۆمارکردنی ناوی کرێکارەکە.

٣. یاسا بۆ دڵنیابوون لەبوونی مەرجەکانی یاساییەکان.

٤. ژمێریاری بۆ تەواوکردنی کارەکانی کرێکارەکە لەبانک.

٥. لیژنە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کار دەکات واژوو دەکەن.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (2) جار سەردان دەکات:

جاری یەکەم: سەردانی بەڕێوبەرایەتی دەکات بۆ بڵاوبوونەوەی هەلی کار لەسایت و رۆژنامەدا.

جاری دووەم: پێشکەشکردنی داواکاری.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی نیشینگە بۆ پێدانی نیشینگە.

٢. تۆمارکردنی ناوی کرێکاری بیانی لە سەندیکای کرێکاران.

٣. بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ ئەستۆپاکی کۆمپانیا.

٤. بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ تۆمارکردنی کرێکار.

٥. بانک بۆ دانانی بیمە.

٦. فەرمانگەی دادنوسی بۆ هێنانی بەڵێننامەی کارکردن بەپێی کارتی نیشینگە.

٧. فەرمانگەی دادنوسی بۆ هێنانی دەستەبەری کەسی (کفالە).

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، فۆرم هەیە دەبێت خۆی ئامادەبێت. پێویستی بەمۆری عەریزەنووس نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دەستەبەری کۆمەڵایەتی

- هەولێر: رێگای کەرکوک نزیک بەرزە پردی جیھان.
- سلێمانی: شەقامی مەولەوی - سەروی بەریدەکە.

- دهۆک: گرێ باسێ.

- زاخۆ: پشت زیندانی زاخۆ.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟