پێدانی مۆڵەتی چەک

زنجیرە: 
MOI18

مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک بۆ هەموو هاوڵاتیان بەپێی رێنمایییەکانی وەزارەتی ناوخۆ.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی ناوخۆنوسینگەی تایبەتی وەزیری وەزارەتی ناوخۆبەشی ناسنامەی چەک
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە خاوەن کۆمپانیا یان خاوەن سەرمایەکی زۆرن یان پاسەوانی بەرپرسەکانن.

مەبەست: 

بە مەبەستی خۆپاراستن.

مەرجەکان: 

بە پێی ماددەی (6) لە یاسای ژمارە (16) ساڵی 1993:

١. تەمەنی (18) ساڵی تەواو کردبێت.

٢. دەبێت کەم ئەندام نەبێت.

٣. لە لایەنی مێشک و دەروونی تەواوبێت.

٤. دەبێت پەنجەمۆر بکات لە بەڵگەکانی تاوانی هەولێر.

٥. دانیشتووی هەرێم بێت و حوکم نەدرابێت بە تاوانی شەرەف.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی باری شارستانی.

٢. کارتی زانیاری.

٣. دوو وێنە کەسی رەنگاوڕەنگ.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

پێویستە داواکار خۆی ئامادەبێت بۆ ئەنجامدانی مەرجەکانی پزیشکی و بەڵگەکانی تاوان.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

(50,000) تەنها پەنجا هەزاردیناری عێراقی.

ماوەی پێویست: 

ماوەی (2) هەفتە دەخایەنێت.

هەنگاوەکان: 

١. پڕکردنەوەی فۆرمێک کە لە لایەن ئێمەوە پێی دەدرێت و جێبەجێکردنی هەموو مەرجەکانی ناو فۆرمەکە.

٢. کە هەموو مەرجەکانی تێدا بوو بەپێی رێنمایییەکان مۆڵەتی پێدەدرێت.

ژوورەکان: 

١. دەچێت بۆ ژووری پەنجەمۆر و دڵنیابوون لە ئەنجام نەدانی تاوان.

٢. چەکەکە لەگەڵ خۆی دەبات بۆ (بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان) لەوێ تاقیکردنەوەی لەسەر دەکرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە چەکەکە تاوانی پێ نەکراوە.

٣. دوای تەواوبوونی ئەم مەرجانە پێوستی بە واژووی (بەڕێوەبەری بەڵگەی تاوانە).

واژو: 

١. لە وەزارەتی ناوخۆ واژوی وەزیری ناوخۆی پێویستە.

٢. لە بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەکانی تاوان واژوی بەڕێوەبەری بەڵگەی تاوان.

٣. واژوی دکتۆری دەروونی، کە پشکنینی بۆ هاوڵاتییەکە کردووە.

ژمارەی سەردان: 

دووجار پێویست دەکات :

١. پەنجەمۆر بۆ تاقیکردنەوەی چەکەکەی.

٢. وەرگرتنەوەی مامەڵە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەکانی تاوان بۆ دڵنیابوون کە ناوبراو هیچ تاوانێکی ئەنجام نەداوە.

٢. سەردانی پزیشکی دەروونی بۆ ئەوەی بزانین ئەم هاوڵاتیە لە لایەنی دەرونیەوە کەسێکی نۆرماڵە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمی تایبەت هەیە سەبارەت بە پێدانی مۆڵەتی چەک کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دابین دەکرێت.
پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟