پێدانی مۆڵەتی پەیمانگای فێرکردنی پیشەیی

زنجیرە: 
MED09

بریتیە لە پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی پەیمانگای پیشەیی ناحکومی (ئەهلی) بۆ کردنەوەی پەیمانگایەکی پیشەیی و ئەنجامدانی خولی بەهێزکردنی زمان و خولی بەهێزکردنی پرۆگرامەکان خوێندن بۆ قوتابیان و خولی پیشەیی جۆراجۆر.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پەروەردەبەڕێوەبەرایەتی گشتی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەییبەڕێوەبەرایەتی فێرکردنی پیشەیی
مافی وەدەستهێنان: 

هەر هاوڵاتیەكی (عیراقی - بیانی) بە شێوەی تاک یان گروپ یان کۆمەلە وسەندیکا.

مەبەست: 

بەمەبەستی كردنەوەو پێدانی مۆڵەتی پەیمانگای فێركردنى پیشەیی ئەهلی بؤ (فێركردنى زمانى بيانى و پیشەی جۆراو جۆر و خولی بەهێزكردنی بابەتى خوێندن.

مەرجەکان: 

مەرجەکانى وەرگرتن:
نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ( ئەو شوێنەی داوای پێدانی مۆڵەتی پەیمانگای فێركردنی پیشەیی ناحکومی (ئەهلی) لێ دەکات.
٢- داواكاری پێدانی مۆڵەتی كردنەوەی پەیمانگا.
٣- پێداویستی خاوەنی پەیمانگا (بڕوانامە یان ناسنامەی ژووری بازرگانی، كارتی زانیاری، رەگەز نامە، ناسنامەی باری شارستانی، ( دووێنە )، بۆ بیانی پاسەپۆرت ( جواز السفر)، ناسنامەی نیشنگە(الاقامە)، گرێبەست لە وەزارەت دەكرێت ).
٤- ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی (ئاسایش، تەندروستی، باج و دەرامەت، شارەوانی، دەستەبەری كۆمەڵایەتی، بەلگەی نەهێشتنی تاوان (پەنجە مور)، بەرگری شارستانی).
٥- (عقد ایجار) یان تاپۆی بینایە .
٦- بەڵێن نامە بۆ جێ‌ بە جێ‌ كردنی ڕێنمایی لای داد نوس .
٧- بەلێن نامە ی (خاوەن) و (بەرێوەبەر) كە فەرمانبەری میری نیە لای دادنوس.
٨- (كفالە) بە بڕی (25.000.0000) ملیۆن دینار، ( بۆ بیانی (50.000.000) ملیۆن دینار لای دادنوس.
٩- لیستی ناوی مامۆستا بە پێ‌ ی پسپۆری و بەش + بڕوانامە یان پشتگیری +(CV) بۆ بیانی پاسەپۆرت (جواز السفر)، ناسنامەی نیشنگە (الاقامە).
١٠- دامەزراندنی دەرچوی پیشەیی (پشگیری ئامادەیی + گرێبەستی دامەزراندن).
١١- لیستی كەل و پەلی پەیمانگا.
١٢- وێنەیەك لەپرۆگرامی فێركردن بە پێ‌ ی بەش.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر مەرجەکان هاوپێچن.

بەڵگەنامەکان: 

١- نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی (ئەو شوێنەی داوای پێدانی مۆڵەتی پەیمانگای فێركردنی پیشەیی ناحکومی(ئەهلی) لێ دەکات، بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی پەیمانگای فێركردنی پیشەیی ناحکومی(ئەهلی).
٢- پێداویستی خاوەنی پەیمانگا: بڕوانامە یان ناسنامەی ژووری بازرگانی، بۆ دڵنیابوون کە خاوەن پەیمانگا بڕوانامەی بەکالۆریسی هەیە لەوکاتە دەتوانێت ببێتە بەڕێوەبەری پەیمانگا، ئەگەر بڕوانامەی بەکالۆریسی نەبێت دەبێت ناسنامەی ژووری بازرگانی هەبێت، ئەو کەسەی دەبێتە بەڕێوەبەر دەبێت بڕوانامەی بەکالۆریسی هەبێت. کارتی نیشتمانی وكارتی زانیاری،ئەگەر نەبێت داوی رەگەز نامە وناسنامەی باری شارستانی لێ دەکرێت، بۆ دڵنیابوون لە خزمەتخواز، بۆ (بیانی پاسەپۆرت (جواز السفر)، ناسنامەی نیشنگە(الاقامە)، (دووێنە) دانەیەک بۆ لکاندنی بە مۆلەتەکە، دانەیەکیش لەسەر مامەڵەکەی دەبێت لەوەزارەت، گرێبەست لە وەزارەت دەكرێت).
٣- ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی (ئاسایش، بەمەبەستی دڵنیابوون لە رووی ئاسایشەوە. تەندروستی، بۆ دڵنیابوون لە گوونجاوی مەرجی تەندروستی بۆ سەلامەتی کارمەندان وبەشداربووان. باج و دەرامەت، بۆ ئەستۆپاکی لە رووی باج و دەرامەت، شارەوانی، بۆ دڵنیابوون لە شوێنەکە کە شوێنێکی بازرگانی بێت نەک لە شوێنێک بێت کە گونجاو نەبێت وببێتە هۆی بێزاری خەلک. دەستەبەری كۆمەڵایەتی، بۆ دەستەبەری مافی فەرمانبەر وکارمەندەکان بۆنموونە خانەنیشیان دوای تەمەنی فەرمانبەرێتی. بەڵگەی نەهێشتنی تاوان (پەنجە مور)، بۆ نەبوونی تاوانی ناشایستە لە رووی یاساییەوە. بەرگری شارستانی، بۆ دڵنیابوون لە رووی مەرجەکانی بەرگری شارستانی بۆ سەلامەتی گیانی گشت ئەو کەسانەی لەو شوێنەن).
٥- گرێبەستی بە كرێگرتنی بینایە یان تاپۆی بیناكە (عقد ایجار)، بۆ زانینی خاوەنداریەتی بینایەی پەیمانگا، موڵکە یان کرێیە.
٦- بەڵێن نامە بۆ جێ‌ بە جێ‌ كردنی ڕێنمایی لای داد نوس، بۆ پابەند بوون ودڵنیابوون جێ‌ بە جێ‌ كردنی ڕێنماییەکان .
٧- بەلێن نامە لای دادنوس کە (خاوەن) و(بەرێوەبەر) فەرمانبەری میری نیە.
٨- (كفالە) بە بڕی (25.000.0000) ملیۆن دینار، ( بۆ بیانی (50.000.000) ملیۆن دینار لای دادنوس بۆ دڵنیایی لە مافی بەشداربووان کە بەرامبەر ئەو پارەیەی داویانە خمەتەکەیان پێشکەش بکرێت.
٩- لیستی ناوی مامۆستا بە پێ‌ ی پسپۆری و بەش + بڕوانامە یان پشتگیری +(CV) بۆ بیانی پاسەپۆرت (جواز السفر)، ناسنامەی نیشنگە (الاقامە)، بۆ زانینی زانیاری تەواو لەسەر مامۆستای وانە بێژ، بە پێی پسپۆریەکەی.
١٠- دامەزراندنی دەرچووی پیشەیی (پشگیری ئامادەیی + گرێبەستی دامەزراندن) بەمەبەستی کارپێخستنی دەرچووانی پیشەیی.
١١- لیستی كەل و پەلی پەیمانگا، بۆ زانینی ئامادەکردنی پێداویستی مەشق وراهێنان وهۆیەکانی فێرکردن.
١٢- وێنەیەك لەپرۆگرامی فێركردن بە پێ‌ ی بەش، بۆ زانینی بەکارهێنانی پڕۆگرامی فێرکردن.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر مەرجەکان هاوپێچە

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ بەلآم پێویستە بریكارنامەى هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

رەسمی پێدانی مۆڵەتی هەربەشێك بۆ هاوڵاتی ناوخۆ (400,000) چوار سەد هەزار دینارە.
رەسمی پێدانی مۆڵەتی هەربەشێك بۆ هاوڵاتی بیانی (700,000) حەوت سەد هەزار دینارە.
پاڵپشت بەڕێنمایی پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی پەیمانگای فێرکردنی پیشەیی ئەهلی لە هەرێمی کوردستان، بە پێی یاسای ژمارە (14) ی ساڵی (2012)کە هاوپێچە.

ماوەی پێویست: 

لەوەزارەتی پەروەردە ئەگەر پێداویستییەکانی رەزامەندی لایەنەکانی تری تەواوبێت کە پێداویستی لە دامودەزگاکانی تر ئاماژەی پێکراوە ئەوا تەنها پێویستی بە (2) كاتژمێرە لە وەزارەت.

هەنگاوەکان: 

1. داواکاری لە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا دەکات.

2. وەرگرتنەوەی مۆڵەت لە وەزارەتی پەروەردە.

ژوورەکان: 

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی فێركردنی ئامادەیی و پیشەیی
بۆ:

١.نووسینی پەراوێز بۆ ڕایی کردنی مامەڵە.
ب- واژوو بۆ دەرچوونی فەرمانی مۆلەت،بۆ:

ا- نووسینی پەراوێز بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دووای پێداچوونەوە لە دروستی مامەلەکە.
ب. نووسینی نووسراو بۆ ژمێریاری،بۆ وەرگرتنی بڕی پارەی دیاری کراو بۆ کردنەوە و نوێ کردنەوەی پەیمانگا.
ج- دەرکردنی فەرمانی وەزاری.
٢. بەڕێوەبەری فێركردنی پیشەیی.
٣. ژمێریاری،بۆ وەرگرتنی بڕی پارەی دیاری کراو بۆ کردنەوە و نوێ کردنەوەی مۆلەت. پاڵپشت بە رێنمایی پێدان وکردنەوە ونوێ کردنەوەی مۆلەت، بە پێی یاسای ژمارە (14) ی سالی (2012) ،کە هاوپێچە.

واژو: 

(3) واژووی پێویستە ئەوانیش بریتین لە:

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی فێركردنی ئامادەیی و پیشەیی، بەمەبەستی واژوو کردن لەسەر گرێبەستەکە بە مانای مۆڵەت نوێکراوەتەوە.
2. بەڕێوەبەری فێركردنی پیشەیی، بۆ وەرگرتنی ڕای لە تازەکردنەوەی مۆڵەتەکە.
3. ژمێریاری، بۆ وەرگرتنی بڕی پارەی دیاریکراو بۆ تازەکردنەوەی مۆڵەتەکە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز تەنها یەک جار سەردانی دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا،بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی زانیاری و پەسندكردنی.
٢. فەرمانگەی تەندروستی پارێزگاكە،بۆ پشكنین و دڵنیا بوون لە تەندروستی و بەرجەستەبوونی مەرجە تەندروستییەكان و فریاگوزاری سەرەتایی لە بینای پەیمانگا.
٣. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاكە: بەمەبەستی دڵنیابوون لە باری ئاسایش و هەبوونی زانیاری لەسەر پەیمانگا لەلایەن بنكەی ئاسایشی ئەو ناوچەیەی كە پەیمانگاكەی لێ دادەمەزرێت.
٤. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی پارێزگاكە،بۆ دڵنیابوون لە خاوەنی پەیمانگا كە بە هیچ تاوانێك سزا نەدرابێت و داواكراو نەبێت لەلایەن دادگا.
٥. بەرگری شارستانی پارێزگاكەی،بۆ دانانی ئاگركوژێنەوە و مەرجەكانی سەلامەتی لە پەیمانگاكە.
٦. بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناوچەكەی، بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی و لارینەبوونی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناوچەكەی و شیاوی شوێنی بیناكە بۆ پەیمانگا.
٧. باجی دەرامەت،بۆ هێنانی ئەستۆپاكی باجی دەرامەت.
٨- دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمی زانیاری دەبێت بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا/ / بەڕێوەبەرایەتی فێركردنی پیشەیی پەسندی بکات، پێویستی بە مۆری 'عەریزەنووس' نییە.کە هاوپێچە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وەزارەتی پەروەردە-بەڕێوەبەرایەتی گشتی فێركردنی ئامادەیی و پیشەیی- بەڕێوەبەرایەتی فێركردنی پیشەیی

١. هەولێر – شەقامی 60 مەتری نزیك باڵەخانەی نوێی پارێزگای هەولێر - پاشكۆی وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتی فێركردنى پیشەیی.
٢. پارێزگای هەولێر - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر/ ب. فێرکردنی پیشەیی .
٣. پارێزگای سلێمانی - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی فێرکردنی پیشەیی .
٤. پارێزگای دهۆك - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆك / بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان.
٥. ئیدارەی گەرمیان - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان/ بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان.
٦. پارێزگای هەڵه بجه بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەله بجه/ بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان.
٧. پارێزگای كەركوك - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی كەركوك / بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتیاری کەرکوک.

بۆ وەر گرتنی هەر زانیارییەک پەیوەندی بەو ئیمیلانە بکە:
zardashtyoasif@yahoo.com
faruq_naby@yahoo.com

گروپ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟