پێدانی مۆڵەتی ياسایی بە میدیای بینراو و بیستراو

زنجیرە: 
CULT03

بریتیە لە ئاسانکاری بۆ پێدانی مۆڵەتی ئاسایی بە میدیای بینراو و بیستراو بە پێی رێنمایی ژمارە (1) ی ساڵی 2014 فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان کە کاروباری مۆڵەتی یاسایی میدیای بیستراو و بینراو تیادا رێکخراوە بە هاوکاری هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن هەروەها نوێکردنەوەی ساڵانەیان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانبەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە
مافی وەدەستهێنان: 

میدیای بینراو و بیستراو : (لۆکال T.V، سەتەلایت، رادیۆ، نوسینگەکانی میدیا جیهانیەکان، سکرینی سەرشاشەکان، کۆمپانیاکانی سیستەمی پەخش T - DVB)

مەبەست: 

بۆ رێکخستن و جێبەجێ کردنی رێنمایی ژمارە (1) ی ساڵی (2014) فرایکوانسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان کە تایبەتە بە رێکخستنی کاری T.V و رادیۆ و نوسینگەکان و پێدانی مۆڵەتی ئاسایی بە بینراو و بیستراو بۆ ئەوەی لە رووی یاساییەوە هەموو دەزگاکانی راگەیاندن تۆمارکراو و ناسراوبن لە لایەن وەزارەت.

مەرجەکان: 

زۆر مەرج هەیە لە رێنماییەکاندا ئاماژەی پێکراوە کە هاوپێچی ئەم فۆرمەی دەکەین. هەندێکیان مەرجی تەکنیکین و هەندێکیش مەرجی کەسێتی یاسایین لەگەڵ وەرگرتنی باج و رسوماتی مۆڵەت.

بەڵگەنامەکان: 

پێویستە لایەنی داواکار بۆ مۆڵەتی میدیای بیستراو و بینراو ئەگەر کەس بێت یان لایەنی مەعنەوی:1. ئەهلیەتی یاسایی هەبێت وەک بەڵگەنامەکان (باری شارستانی - رەگەزنامە - کارتی زانیاری).

2. ئەگەر خەڵکی بیانی بێت یان کۆمپانیای بیانی بێت پێویستە اقامە یان هەبێت و کۆمپانیاکەش لە کوردستان تۆمار کرابێت لە وەزارەتی بازرگانی.

3. ئەگەر حزب و پارت و لایەنە سیاسیەکان بن پێویستە مۆڵەتی کارکردنیان لە وەزارەتی ناوخۆ هەبێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەتوانرێت لە لایەن نوێنەرەوە بە دەست بهێنرێت، بە بریکارنامەی تایبەت بۆ کەس یان دەزگا.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

باج و رسومات لە میدیا بیستراو و بینراوەکان وەردەگیرێت چ کاتێک کە مۆڵەتەکە دەدرێت یاخود نوێکردنەوەی ساڵانە. کۆی ئەو رسوماتانە وەکو داهات لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاکان بۆ خەزێنە کۆدەکرێتەوە کە بڕەکەی ملیارێک و حەوت سەدو پەنجا ملیۆن دینارە (1,750,000,000) بەڵام ئەوە تەنها خەمڵاندنە.

ماوەی پێویست: 

ماوەیەکی زۆری پێویستە بۆ بەخشینی مۆڵەت چونکە هەر کەناڵ و میدیایەک داوای مۆڵەت بکات ئێمە ڕاو بۆچوونی وەزارەتی ناوەخۆ وەردەگرین بە ئەرێنی یان نەرێنی کە چەند مانگێکی پێویستە لە (رێنمای ژمارە 1 تەنها دوو مانگ تۆمارکراوە، بەڵام زیاتر کاتی پێویستە). هەروەها لە وەزارەتی گواستنەوەش چەند هەفتەی پێویستە تاوەکو وەڵاممان بدنەوە بە پێدانی فریکوێنسی بۆ رادیۆ و کەناڵی لۆکاڵ.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: داواکارییەکە لە لایەن خاوەن میدیایەکەوە پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی ئەو پارێزگایە دەکرێت کە بارەگای میدیاکەی لێ یە

دواین هەنگاو: بڕینی پسولەی باج و رسوماتە.

ژوورەکان: 

لە دیوانی (بەڕێوەبەری گشتی) بێت یان لە بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاکان تەنها لە دوو رۆژدا کارەکان ڕایی دەکرێن:1. ژووری بەشی یاسایی .

2. ژووری بەڕێوەبەری گشتی.

واژو: 

1. واژوی بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگا.

2. واژوی بەڕێوەبەری گشتی گەیاندن .

3. واژوی وەزیر کاتێک بۆ وەزارەتی ناوخۆ دەنێردرێت.

4. واژوی وەزیری ناوخۆ کاتێک وەڵام دەدرێنەوە.

5. واژوی وەزیری رۆشنبیری کە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەنێردرێتەوە.

6. دەرکردنی مۆڵەت بە واژوی بەڕێوەبەری گشتی.

7. نوسراوکردن بۆ گەیاندن بۆ پێدانی فریکوانسی.

8. دەکردنی فەرمانی کارگێڕی بە واژوی بەڕێوەبەری پارێزگاکان.

9. مۆڵەتی یاسایی میدیاکە.

هۆکاری ئەو هەموو واژویانە ئەوەیە کە هەردوو وەزارەتی ناوخۆ + گواستنەوە و گەیاندن هاوبەشن لە پرس پێدانی مۆڵەت بە میدیاکانی بیستراو و بینراو.

ژمارەی سەردان: 

بێگومان زیاتر لە جارێکی پێویستە هۆکارەکەی ئەوەیە کاتێک نوسراو بۆ هەردوو وەزارەتی هاوکار دەکرێت هەروەها کاتێکیش نوسراوەکە بە ئەرێ یان نەرێ دەگەرێتەوە، دوبارە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاکان دەکرێتەوە بۆ زانین بێ یاخود کاری پێویست: و ژمارەی ئەو رۆژانەی کە پێویستن لە نێوان هەر سەردانی کردنێکدا بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکە 3 رۆژە.1. سەردانی یەکەم : سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پارێزگا بۆ بەرزکردنەوەی داوکاری (1) جار.

2. سەردانی دووەم : سەردانی بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن بۆ دڵنیابوون لە ئەوەلیات و بەرزکردنەوەی بۆ دیوانی وەزارەت (1) جار .

3. سەردانی سێیەم : سەردانی دیوانی وەزارەت لە هۆبەی یاسایی بۆ ئاراستەکردنی نوسراو بۆهەر دو وەزارەتی ناوەخۆ و گواستنەوە و گەیاندن.

4. سەردانی چوارەم: سەردانی کردنی دیوانی وەزارەت دوای وەرگرتنەوەی وەڵامی هەردوو وەزارەت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

1. وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایش (بە مەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی لە ڕووی ئەمنیەوە).

2. وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕێوەبەری گشتی گەیاندن (بۆ وەرگرتنی فریکوێنسی و لەرەلەر).

3. بانک بۆ کردنەوەی (حساباتی جاری).

4. (دادنوس) بۆ تۆمارکردنی میدیاکە هەروەها بۆ راسپاردنی پارێزەر بۆ میدیاکە.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ فۆرمی زانیاری هەیە تایبەت بە تایبەتمەندیەکانی میدیاکە کاتێک کە مۆڵەتەکە دەبەخشرێت. تێبینی: فۆرمەکە هاوپێچ کراوە لەگەڵ ئەم فۆرمە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی پارێزگاکان

1. بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە.ناونیشان: هەولێر شەقامی (60) مەتری چواریانی عزالدین فەیزی بەرامبەر وەزارەتی رۆشنبیری.

2. بەرێوەەبەرایەتی گشتی راگەیاندن پارێزگای هەولێر. ناونیشان: هەولێر- ئیسکان

3. بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن پاریزگای سلێمانی. ناونیشان: سلێمانی - توی مەلیک
4. بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن پارێزگای دهۆک. ناونیشان : دهۆک - گرێ باس

پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟