پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنانی کانزایی

زنجیرە: 
MNR07

نوێکردنەوەو دەرهێنانی مۆڵەتی کانگاکان (تێکەڵەو چەو و لم و مەرمەرو مۆزاييك و خۆڵى كەرپوچ و سەرەبەرد و بەردى بيناسازى و گەچ ) واتا پاش ئەوەی لیژنەیەک لەناو بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی کانزایی هەڵدەبژێردرێت بە مەبەستى سەردان بۆ شوێنی کانگاکە پاش هەموو پێزانین و ڕێنماییەکانی وەبەرهێنانی کانزایی بڕیاری مۆڵەت پێدان دەدرێت یاخود پاش ئەوەی کانگاکە بەرهەمهێن دەبێت بڕیاری نوێکردنەوە دەدرێت،بۆ جێ بە جێ كردنى ياساى وەبەرهێنانى كانزايی و ڕێگرى بە كاركردن بە شێوەى سەرپێچى لە لايەن هاوڵاتيان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی سامانە سروشتیەکانبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی کانزاییبەڕێوەبەرایەتی مەسحی جیۆلۆجی و پشکنینی کانزایی
مافی وەدەستهێنان: 

١. هاوڵاتی.
٢. کۆمپانیاکان.
٣. دەزگا حکومییەکان.

مەبەست: 

- بۆ پڕۆژەكانى ئاوەدان كردنەوە.
- بۆ پڕۆژەكانى بيناسازى.
- بۆ پڕۆژەكانى ڕێگاو بان.

مەرجەکان: 

١. کۆمپانیا عێراقیەکان ئەبێ تۆماری ئەستۆ پاکی بھێنێنن و ناوی لە لیستی ڕەش نەبێت.

٢. هەبوونی کۆمپانیا کە تایبەت بێ بەکاری وەبەرهێنانی کانزایی.

٣. پێويسته‌ کۆمپانیا بیانییەکان پەیوەست نامەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت.

٤. ڕەزامەندی مەساحی جیولوجی لەسەر بێت.

بەڵگەنامەکان: 

بەڵگەنامەى ناسنامەى باری شارستانى ياخود كارتى نيشتمانى,بۆ زانينی تەمەن و ئايا هاوڵاتى عێڕاقيە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

١. بەڵێ، دەبێت نوێنەری کۆمپانیاکان نوسراوی فەرمی کۆمپانیایان هەبێ.

٢. نوێنەری هاوڵاتی ئەبێ بریکاری گشتی فەرمی هەبێ.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تێچوەكە جۆرى ماددەكە ديارى دەكات كەلە خشتەى هاوپێچدا هاتووە.

ماوەی پێویست: 

ماوەى (10) ڕۆژی پێويستە.

هەنگاوەکان: 

١. پێشکەشکردنى داواکارى به‌ لایەنی پەیوەندیدار و یەکەی کارگێڕی شوێنی کارکردنى.
٢. واژووکردنی گرێبەستەکە لە نێوان لایەنی داواکار و پارێزگار.

ژوورەکان: 

سەردانی پێنج ژووری پێویستە:
١. بەڕێوەبەر ، نووسراوی تایبەت بەداواکردنی خزمەتەکە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەکات بۆ جێ بە جێ کردنی.
٢. ژمێریارى ، بۆ دیاری کردنی ڕسومات.
٣. هۆبەی کانگاکان ، بۆ بڕیاردان لەسەر گونجاوی شوێنی کانگاکە.
٤. هۆبەی کارگێڕی ، بۆ وەرگرتنی نووسراوەکە و وەرگرتن و ناردن (واردە و صادرە).
٥. ژووری تاقیگە لە بەڕێوەبەرایەتیەکە ، ئەگەر تاقیگەی هەبێ بۆ وەرگرتنی نمونەی جۆری بەرد لە کانگاکە و تاقیکردنە وەی بە شێوەیەکی زانستی لە سەر نموونەکان.

واژو: 

١. واژووى پارێزگار ، بۆ واژوو کردنی گرێبەستە كە لە پارێزگاوە دەردەچێت بۆ مۆڵەتى كانگا.
٢. واژووى بەڕێوەبەرى گشتى وەبەرهێنانى كانزايی ، بۆ ڕەزامەندى دەربڕين كە بە نووسراو ئاراستەى پارێزگاكان دەكەين.
٣. واژووى نوێنەرى كشتوكاڵ ، بۆ ديارى كردنى جۆرى زەويەكە كە بەرپرسيارە لێی چونكە كاتێك زەوى كشتوكاڵی بێت مۆڵەتى كانگاى لەسەر نادرێت تەنها بە ڕەزامەندى وەزيرى كشتوكاڵ نەبێت.
٤. واژووى بەڕێوەبەرايەتى نەوت و كانزاكان، كە داواكارى پێشكەش بەڕێوەبەرايەتى گشتى نەوت و كانزاكان دەكرێت ئەم داواكاريە بە نووسراوى فەرمى ئاراستەى وەزارەتى سامانە سروشتيەكان دەكرێت بۆ وەرگرتنى ڕەزامەندى.

ژمارەی سەردان: 

پێنج جارى پێويستەخزمەتخواز سەردانى بكات :
1- سەردانى يەكەم ،بۆ پێشكەشكردنى داواكارى.
2- سەردانى دووەم ، بۆ دانانى پارەى بارمتە.
3- سەردانى سێ يەم ، بردنى ئەندامانى لیژنەى كانگا بۆ شوێنى كانگا بۆ كەشف.
4- سەردانى چوارەم ، بۆ دانانى پارەى بەدەلی وەبەرهێنان.
5- سەردانى پێنجەم ، بۆ وەرگرتنى رِەزامەندى بەڕێوەبەرايەتى گشتى وەبەرهێنانى كانزايی كە بە نووسراو ئاراستەى پارێزگاكان و بەڕێوەبەرايەتيەكانى نەوت و كانزاكان دەكرێت.

ژمارەی ئە ڕۆژانەی کە پێویستە لە نێوان سەردانیەکان یەک ڕۆژە ئەگەر هیچ بەربەستێک نەکەوێتە پێش خزمەت خواز .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. پارێزگاى هەولێر.
٢. سەردانى ناحيە(يەكەى كارگێڕى ناوچەكە) بۆ ئاگاداركرنەوەى يەكە كارگێڕيەكان.
٣. باج و دەرامات بۆ ئەستۆپاكى.
٤. بەڕێوەبەرايەتى گشتى كشتوكاڵ ، بۆ ڕەزامەندى جۆرى زەوى كە ئايا زەويەكە كشتوكاڵیە يان بەردەڵان (صخري) كە بە كەڵكى كشتوكاڵ و چاندنى دەخل و دان نايەت.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هيچ فۆڕمێك پڕ ناكرێتەوە لە لايەن خزمەت خواز./لە داهاتوش نەخێر، دابين ناكرێت.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی پێدانى مۆڵەتى وەبەرهێنانى کانزايى-وەزارەتی سامانە سروشتیەکان-بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی کانزایی-بەڕێوەبەرایەتی مەسحی جیۆلۆجی و پشکنینی کانزایی

بەڕێوەبەرایەتی کشتی وەبەرهێنانی کانزایی لە دیوانی وەزارەت :

ناونیشان : هەولێر- شەقامی 30 مەتری باڵخانەی ئەنجومەنی وەزیران
ژمارەی تەلەفۆن: 07504570432
ئیمەیڵ:administration@mnr.krg.org

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر:

ناونیشان : هەولێر شەقامی 100 مەتری بەرامبەر قوتابخانەی فاخر مێرگەسوووری
ژمارەی تەلەفۆن: 07504497611..
ئیمەیڵ: zanearynawt@yahoo.com

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی:

ناونیشان: 100م سەرچنار
ژمارەی تەلەفۆن: 07480650738
ئیمەیڵ: Dsgeoserv2004@yahoo.com

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک:

ناونیشان: شەقامی 100م نزارکێ
ژمارەی تەلەفۆن: 07504577317
ئیمەیڵ:duhoknaft@yahoo.com

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان:

ناونیشان:کەلار- ڕێگای کفری
ژمارەی تەلەفۆن: 077015725775
ئیمەیڵ:nawt.garmian@mnr.krg.org

پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟