پێدانی مۆڵەتی تەندروستی بۆ کارگەکانی خواردن و خوردنەوە

زنجیرە: 
MOH28

پێدانی مۆڵەتی تەندروستی بۆ هەموو ئەو کارگانەی کە خواردن و خواردنەوە بەرهەم دەهیێنن لە ناوخۆی

هەریمی کوردستان کە پێویستە لە سەر ئەم شوێنە مۆڵە تی تەندورستی بۆ کارگە کانیان دەربێنن.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستیبەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراکبەشی کارگەکان
مافی وەدەستهێنان: 

ئەم خزمەتە بۆ خاوەن کارگەکانی خواردن و خواردنەوە کە دەیانەوێ مۆڵەتی تە ندروستی بۆ کارگەکە یان وەربگرن بە مە بەستی کارکردن بە پێی یاساو ڕێنمایی تەندروستی.

٢- ئەگەرخاوەن کارگەکە کەسێکی بیانی بوو واتا رەگەزنامەی ووڵاتێکی تری هەبێت سەرەتا دەبێت مۆڵەتی کارکردنی هەبێت کەئەمەش لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەدرێت لە دواییدا مۆڵەتی تەندروستی بۆ کارگەکە دەدرێت بە پێی ڕێنمایی ژمارە (2) ساڵی (2015) بۆ کرێکارو خاوەن کاری بیانی.

مەبەست: 

دەرهێنانی مۆڵەتی تەندروستی بۆ کارگەکانیان و دڵنیابوون لە سەلامەتی وتەندروستی شوێنی کارگەکه‌ و جێبەجێ کردنی مەرجی تەندروستى، ئاگاداربون لە هەموو ئەم کەم کوریانەی دروست ده‌بێت وه‌ بەرەو پێش بردنی کارگەکانی خۆراک.

مەرجەکان: 

١. هێنانی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ئەو سنورەی کارگەکەی لێیە لەبەر پابەندبوونی شوێنەکە بە رێنمایی شارەوانی.

٢. لایەنگیری بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی ئەو سنورەی کارگەکەی لێیە بۆ پاراستنی سەلامەتی ژینگەی دەورو بەری کارگەکە.

٣. هێنانی (ئەستۆپاکی) باجی دەرامەتی.

٤. رەزامەندی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بۆ ئامێرەکان.

٥-جێ بەجێ کردنی مە رجەکانی رێنمایی تایبەت بۆ هە ر جۆرە کارگە یەک کە هاوپیچ کراوە.

بەڵگەنامەکان: 

١. بەڵگەنامەی باری شارستانی (نفوسی) بۆ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بۆ دڵنیابوون لەوەی هاوڵاتی عێراقی یان بيانى، چونکە ئەگەر کەسەکە (خاوەن کارەکە) هاوڵاتی بیان بێت دەبێت مۆڵەتی کارکردنی هەبێت لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی.

٢. بەڵگەنامەی نشینگە و باری شارستانی بۆ هاوڵاتیانی دەرەوەی هەرێم ئەمەش بۆ هەمان خاڵی (١) لە برگەی (١٥) رون کراوەتەوە.

٣. بەڵگەنامەی نشینگە پاسپۆرت بۆ بیانیان ئەمەش بۆ ئەوەی بزانرێت کە پاسپۆرت و مۆڵەتی کارکردنی هەیە و بەسەرنەچووە ماوەی کارکردنی و نیشتەجێ بوونی.

بەڵگە نامەی نشینگە یان فۆرمی (نەتەوە یەکگرتووەکان) بۆ پەنابەرە سووریەکان. ئەم
بەڵگەنامەش بۆ ئەوەی بزانرێت لە کام گروپە ئایا ئاوارەیە یان بۆ کارکردن هاتووە بۆ هەرێمی کوردستان و هەبوونی مۆڵەتی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان و بەشێوەیەکی دروست واتا رێگا پێدراو.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ ئە گەر رێگە پیدراوبێت لەلا یان خاوەن کارگە کە.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. دەرهێنانی مۆڵەتی کارگە بڕى ٧٥٠٠٠هه زار ديناری عێراقی.

٢. نوێکردنەوەی مۆڵەت بڕى 20000ديناری عێراقی.

٣. دەرهێنانی کارتی تەندروستی بۆ هە رکرێکارێک بڕى 30000 ديناری عێراقی.

ماوەی پێویست: 

(10) ده‌ رۆژ پێویستە چونکە رەزامەندی چەند وەزارە تێکی تر پێویستەکە .

هەنگاوەکان: 

1. پڕکردنەوەی فۆڕمێک لەلایەن عەریزەنووس کە هاوپێچ کراوە.
2. پڕکردنەوەی فۆڕمێکی تایبەت بە کارگە کە هاوپێچ کراوە.
3. سەردانی ژووری ژمێریاری پارەی دەرهێنانی مۆڵەتەکە دەدات (رسومات).
4. دەرخستەی یەکەمی بۆ دەکرێت ئەگەر کەم و کووڕی نەبوو لە ڕووی تەندروستی یەوە و لاری نەبوونی لایەنی پەیوەندیدارەکانی تری وەرگرتبوو کە لە خاڵەکانی تر ئاماژەی پێکردووە ئەوا راستەوخۆ مۆڵەتی پێدەدرێت بەڵام ئەگەر کەم و کووڕی هەبوو لەڕووی مەرجی تەندروستی ئەوا دەرخستەی دووەمی بۆ دەکرێت بۆ جاری داهاتو تاکو مەرجەکان جێبەجێ دەکات.

ژوورەکان: 

1. ژووری یەکەی کارگەکان بۆ پڕکردنەوەی فۆرم.
2. سەردانی ژووری ژمێریاری پارەی دەرهێنانی مۆڵەتەکە دەدات (رسومات).
3. ژووری بەڕێوەبەری چاودێری تەندروستی بۆ ئاگاداربوون.
4. ژووری دەرهێنانی کارتی تەندروستی بۆ دەرهێنانی کارتی تەندروستی بۆ کرێکارەکان .
5. ژووری بەڕێوەبەری کارگێڕی بۆ لێدانی مۆری بەڕێوەبەرایەتیەکە.

واژو: 

١- واژوی تیمی کارگەکان لە چاودێری تەندروستی.
٢- واژوی بەڕێوەبەری هۆبەی چاودێری تەندروستی لە کاتی بە دواداچوون و لێکۆلینەوەی مامه‌ڵه‌که‌.

ژمارەی سەردان: 

1. سەردانی یەکەم بۆ پرکردنه‌وه‌ى فۆرم.
2. سەردانی دووەم دوای وەرگرتنی رەزامەندی (ژینگە و شارەوانی).
3. سەردانی سێیەم دوای وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و باجی دەرامەت.
4. وەرگرتنی مۆڵەتی تەندروستی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، ڕاپەرین، کۆیە، شارەزوور).

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. به‌رێوه‌به‌رايه‌تى شارەوانی ناوچه‌که‌ بۆ پابەندبوونی شوێنەکه‌يه‌ بە ڕێنمایی شارەوانی.

٢. به‌رێوه‌به‌رايه‌تى باجی دەرامەت بۆ هێنانى ئه‌ستۆپاکى.

3. بەڕێوەبەرایەتی ژینگە بۆ پاراستنی سەلامەتی ژینگەی دەوروبەری کارگەکە.

4. وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بۆ پێدانی مۆڵەتی کارکردنی ئامێرەکان.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمێک لە لایەن عەریزە نووسى بەڕێوەبەرایەتیەکەمان پڕ دەکریتەوە، هاوپێچ کراوه‌ و، پاشان پولى لێ ده‌درێت.
پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟