پێدانی قەرز بەلاوان و گەنجان

زنجیرە: 
MLSA18

پێدانی قەرزی بچووک بە بڕێک پارە بۆ ئەو گەنجانەی کە توانای کاریان هەیە و دەتوانن پڕۆژەیەک بەڕێوەببەن.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیبەڕێوەبەرایەتی سندوقی پشتیوانی پرۆژە بچوکەکانی لاوانبەڕێوەبەرایەتی سندوقی پشتیوانی پڕۆژە بچوکەکانی لاوان
مافی وەدەستهێنان: 

١. ئەو گەنجانی کە تەمەنیان لە نێوان (16-35) ساڵیدایە.

٢. بێکار و خاوەن دارایی لاواز یان سنوردار.

مەبەست: 

١. بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کۆمەڵایەتی و ئابوری لاوان لە هەرێمدا.

٢. بۆ بەکارخستنی وزەی لاوان کە دەستەبەری بەشداربووان کارا دەکات لە گەڵ گەشەپێدان.

٣. بۆ هاندانی لاوان بۆ دەست پێشخەری دامەزراندنی پڕۆژە بچوکەکان لە رێگای دابینکردنی پشتیوانی دارایی.

مەرجەکان: 

١. هاوڵاتی و نیشتەجێی هەرێم بێت.

٢. ته‌مەنی لە نێوان (16-35) ساڵ بێت.

٣. نابێت کارمەندبێت لە دەزگا حکومیەکان و کەرتی تایبەت.

٤. بێکار، خاوەن دارایی لاوازو سنوردار بێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی باری شارستانی.

٢. رەگەزنامەی عێراقی.

٣. کارتی زانیاری.

٤. (2) وێنەی رەنگاو رەنگ .

٥. بەڵێنامەی پابەندبوون بەمەرج و رێنماییەکان.

٦. گرێبەستی بەکرێ گرتنی شوێنی پڕۆژە.

٧. پشگیری فەرمانگە(کەفیل).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، ناتوانرێت لەلایەن نوێنەرەوە بەدەست بهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

هیچ تێچووی نیە، ئەم خزمەتگوزاریە بەخۆڕاییە.

ماوەی پێویست: 

(6) مانگ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنی داواکاری.

دوا هەنگاو: وەرگرتنی چەکی پارە.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (8) ژوور دەکات:

١. ژووری پشوازی.

٢. ژووری هەڵسەنگاندنی سودی ئابوری.

٣. ژووری بەرپرسی بنکەو نوسینگەکان.

٤. ژووری سودی ئابوری لە بەڕێوەبەرایەتی.

٥. ژووری بەشی یاسا.

٦. ژووری بەڕێوەبەر.

٧. بەڕێوەبەری گشتی.

٨. وەزیر.

واژو: 

(11) واژوو پێویستە:

١. واژووی لیژنەی پێشوازی.

٢. واژووی وردبینی پێداویستی وەرگتنی قەرز.

٣. واژووی لیژنەی هەڵسەنگاندنی سودی ئابوری.

٤. واژووی بەرپرسی نوسینگە.

٥. واژووی لیژنەی یاسایی بەڕێوبەرایەتی وردبینی مستەمسەکات.

٦. واژووی لیژنەی سودی ئابوری بەڕێوبەرایەتی بۆدانانی بڕی قەرز.

٧. واژووی بەرپرسی کارگێڕی لەسەرفەرمانی وەزاری پێدانی قەرز.

٨. واژووی بەڕێوبەرایەتی قەرز لەسەرفەرمانی پێدانی قەرز.

٩. واژووی بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەسەر فەرمانی پێدانی قەرز.

١٠. واژووی وەزیر لەسەرفەرمانی وەزاری پێدانی قەرز.

١١. واژووی وەزیر بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەی سودمەند، لەبەرئەوەی پێدانی قەرزو پارە پێویستە ئەوشوێنانەی نوسراوە واژوو بکەن بۆ ئەوەی دڵنیای بەکارەکە بدات و حەقی ئەوکەسەی قەرز وەردەگرێت لەگەڵ لایەنی حکومەت پارێزراو بێت.

ژمارەی سەردان: 

١. پێشکەشکردنی داواکاری سودمەندبوون.

٢. وەرگرتنی چەکی یەکەمی گوژمەی دیاریکراو.

٣. وەرگرتنی چەکی دووەمی گوژمەی دیاریکراو.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

هیچ شوێنێکی تر پەیوەست نیە بە وەرگرتنی ئەم قەرزە، کاروبارەکانی وەرگرتنی قەرزەکە لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتمان ئەنجامدەدرێت و پێویستی بە بەڕێوەبەرایەتی تری حکومەت نیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، فۆرمی تایبەت هەیە کەلەلایەن بەڕێوبەرایەتی دابینکراو کەزانیاری کەسێکی سودمەند لەخۆدەگرێ. پێویستی بەمۆری عەریزەنووس نیە.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟