پێدانی زانیاری بە قوتابیانی خوێندنی باڵا

زنجیرە: 
MNR06

زانیاری بەو خوێندکارانەی کە پێویستیان بە زانیاری هەیە لەکاتی توێژینەوەیان لەو بابەتانەی کە پەیوەندی هەیە بە بواری نەوت و شوێنی کێلگە نەوتییەکان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی سامانە سروشتیەکاندیوانی وەزارەتبەڕێوەبەرایەتی بنچینە زانیارییەکان
مافی وەدەستهێنان: 

قوتابیان، دامودەزگاکانى حکومەت, پێويستيان پێيە چونكە تويێژينەوەى لەسەر دەكەن.

مەبەست: 

توێژینەوەی قوتابیانی زانکۆ و ماستەر و دکتۆرا، هەر داموو دەزگایەکی حکومەت.

مەرجەکان: 

نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، نوسراوی هەر دامودەزگایەکی حکومی و بێ هیچ نوسراوێک زانیاری نادەین.

بەڵگەنامەکان: 

نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی،بۆ خزمەتخواز بۆ پشتگيرى كردن.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

١. قوتابی دەبێت خۆی ئامادەبێ.

٢. دامودەزگاکانی حکومەت، نوێنەری دەست نیشانکراویان دەتوانێت وەری بگرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ به‌رامبه‌ر پێشکه‌ش ده‌کرێت.

ماوەی پێویست: 

ماوەى (1) يەك ڕۆژ..

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم
- نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاراستەمان دەکرێت .

دواین هەنگاو
- واژووی بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کانزایی، راستەوخۆ وەزارەت بۆ وەزارەت.

ژوورەکان: 

چوار ژوور
١. بەڕێوەبەری کارگێڕی نوسراو ئاراستەی ئەو بەشە دەکات کە پەیوەندی بەو بابەتەوە هەیە.
٢. وەرگرتە ژمارەی نوسراوەکە تۆمار دەکات.
٣. بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کانزایی واژوی لەسەر بابەتەکە دەکات نوسراو دەنێریتە بەشی GIS.
٤. GIS هەڵدەستی بە دروستکردنی نەخشەی ئەم پڕۆژە دیاری کردنی شوێنی پرۆژەکە لەسەر نەخشەو دوایی ئەم نەخشەیە بۆ کۆمپانیای نەوتی دەنێرین کەلەم شوێنە کار دەکات.

واژو: 

تەنها واژووی بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کانزایی بۆ وەرگرتنی رەزامەندی بە پێدانی زانیاری.

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز يەك جار سەردانى دەكات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بەرلەوەى خزمەتخواز سەردانى وەزارەتى سامانە سروشتيەكان بكات دەبێت لەلايەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى پشتگيرى بۆ بكرێت دواتر لەلايەن وەزارەتى سامانە سروشتيەكان خزمەتەكەى پێشكەش دەكرێت.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
پێويستى بە فۆرم و عەريزە نيە.
ناونیشان / ئەدرەس: 
گروپ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟