پێدانی دیاری (منحەی) مانگانە بۆ بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی

زنجیرە: 
MOMA01

ئەم خزمەتە بە خودی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی دەکرێت کە لە لایەن رژێمی بەعسەوە کیمیاباران کراون بە مەرجێک شەھید نەبووبێت و لە ژیان دامابێت وەبڕی دیاری (منحەی) (400،000) چوار سەد ھەزار دینار مانگانە وەردەگرێ.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانبەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی شەھیدان و ئەنفالکراوانبەشی تەندروستی
مافی وەدەستهێنان: 

خودی بەرکەوتووی چەکی کیمیایی یە.

مەبەست: 

بە مەبەستی پێدانی منحەی مانگانە بۆ بەرکەوتوانی چەکی کیمیاویی لە بەر ئەوەی پێویستیان بە چارە سەرکردنی بەردەوام ھەیە.

مەرجەکان: 

سەلماندنی لە لایەن لیژنەی پزیشکی تایبەتمەند و چەسپاندنی کە ئەو کەسە بەرکەوتەی چەکی کیماویە و پشتڕاست بکرێتەوە کە بەرکەوتووی چەکی کیمیاویە.

بەڵگەنامەکان: 

١. دەبێت دانشیتووی ناوچەیەک بێت کە بەبەرچەکی کیمیاوی کەوتبێت یاخود لەو شوێنە ژیابێت.

٢. ناسنامەی باری شارستانی بە رەچاوکردنی رێکەوتی لە دایکبوونی کەسەکە لە کاتی کیمیابارانی ناوچەکە لە دایک بووبێت.

٣. راپۆرت و بەڵگەی پزیشکی تایبەتمەند کە دەسەلمێنێت بەرکەوتەی چەکی کیمیاویە.

٤. وێنەی بەرکەوتووەکە (صور شخصە) بۆ فایل و ناسنامە .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر نابێت، دەبێت خۆی لە بەردەم لێژنەی پزیشکی ئامادەبێت .

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

ھیچ تێچوویەکی نیە.

ماوەی پێویست: 

ئێمە وەکو وەزارەتی شەھیدان کارەکان لە ماوەیەکی زۆر کورت رادەپەرێنین، بەڵام پێویستی بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران ھەیە بۆ خەرجکردنی منحەی مانگانە بۆ بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی.

هەنگاوەکان: 

١. پڕکردنەوەی فورمی تایبەتمەند لە ئەنجومەنی گوندەکان پەسندکردنی لە لایەن بەرێوبەری ناحیەکە.

٢. وەرگرتنی ناسنامەی تایبەت بە بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی بۆ وەرگرتنەوەی منحەی مانگانە لە ریگەی بانکەکانەوە.

ژوورەکان: 

لە دوای پشت راستکردنەوەی کە ھاولاتی بەرکەوتەی چەکی کیمیاویە لە لایەن لیژنەی پزیشکی ناوەکان بەرز دەکرێتەوە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لەدوای رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی سەردانی بەریوەبەراتیە گشتییەکان دەکات بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە خەرجیەی کەبۆیان دابین کراوە مانگانە لە بانکەکان.

واژو: 

یەکەم ھەنگاو ئاڕاستەکردنی مامەلەکان

١. واژووی لیژنەی پزیشکی تایبەتمەند بۆ دیاریکردنی ئایا بەرکەوتەی چەکی کیمیایی یە.

٢. واژووی بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی شەھیدان بۆ بەرزکردنەوەی نوسراوو بۆ بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری.

٣. واژووی بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری بۆ دیوانی وەزارەت.

٤. واژووی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی شەھیدان بۆ بەرزکردنەوەی بۆ وەزیر.

٥. واژووی وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی رەزامەندی وەرگرتن لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران.

٦. واژووی سەروکی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر خەرج کردنی بڕی پارەی تەرخانکرا.

ژمارەی سەردان: 

دوو جار

١. سەردانی ژووری بەشی تەندروستی لیژنەی تایبەتمەند بکات بۆ دیاری کردنی ئایا بەرکەوتەی چەکی کیمیاویە یان نا.

٢. وەرگرتنەوەی ناسنامەی بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی بۆ وەرگرتنی منحەی مانگانەکە بۆی خەرج دەکرێ لە بانکەکان.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەتمەند لە ئەنجومەنی گوندەکان و پەسندکردنی لە لایەن بەڕێوەبەری ناحیەکە.

٢. سەردانیكردنى لیژنەى پزيشكى لە نەخۆشخانە و بە بڕياردان لە سەرى ئايا بەركەوتى چەكى كيمياويە يان نا .

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵی فورمی ژمارە (1) ھاوپێچ کراوە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە پارێزگاکان

1. وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان . هەولێر – شەقامی سی مەتری – نزیک پردی سەیداوە
ژمارەی مۆبایل:07517956724
ئیمێل:divan@moma.krg

2. بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەولێر . هەولێر – تەنیشت مزگەوتی گەورەی ئازادی
ژمارەی مۆبایل:07518837249
ئیمێل:b.g.shaheedanhswler@gmail.com

3. بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری هەولێر . هەولێر – شەقامی سی مەتری – نزیک پردی سەیداوە
ژمارەی مۆبایل:07517352472
ئیمێل:b.g.xzmetguzari@gmail.com

4. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / سلێمانی. کوردستان : سلێمانی – کارێزە وشکە
ژمارەی مۆبایل:0533287832--0533287831
ئیمێل:shahidanwanfal@gmail.com

5. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / دهوک. کوردستان : دهوک – نزارکا نوی
ژمارەی مۆبایل:07515059279
ئیمێل:duhok.shehidan@yahoo.com

6. بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / کەرکوک. کوردستان : کەرکوک – شوراو
ژمارەی مۆبایل:07705806462
ئیمێل:shehidan@yahoo.com

7.بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان/هەڵەبجە ،کوردستان -شوقاکانی عەنەب
ژمارەی مۆبایل:0538850337
ئیمێل:gdmaa.halabja@gmail.com

8. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / گەرمیان. کوردستان : کەلار– ناحیە رزگاری
ژمارەی مۆبایل:0748641296
ئیمێل:shahedan٧٤@yahoo.com

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟