پێدانى پێشینەى گەشت و گوزار

زنجیرە: 
MOF13

پێدانى پیشینەى گەشتوگوزار بۆ پرۆژەکانى گەشتوگوزار لە دەستەى گشتى گەشتوگوزاری هەرێم بەپێی رێنمایى ژمارە (28) سالى12/06/2013 .

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دارایی و ئابوریبەڕێوەبەرایەتى گشتى بانکە پسپوریەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ تەنها ئەو هاوڵاتیانەى کە بیانەوەى لە کەرتى گەشت و گوزار کار بکەن (کۆمپانیاکان ناکرێتەوە)

مەبەست: 

بۆ پرۆژەکانى پیشخستنى کەرتى گەشت و گوزار لە هەرێم .

مەرجەکان: 

١.مۆلەتى دەستەى گەشتوگوزارى هەبێت لەگەڵ دەرخستەکەى.

٢. قەواڵەی موڵک.

٣. چەسپاندنی سنور.

٤. نەخشەى پرۆژەکە.

٥. پیشتگیرى یەکەى ئیدارى و شارەوانى واتا پشتگیرى ناحیە یان قەزا کە ئەوان لاریان نییە لەسەر ئەنجامدانى ئەم پرۆژیە.

٦. دڵنیایى دژى سوتان.

٧. رهەنکردنى مولک.

٨. وێنەى کەسى.

٩. ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی.

بەڵگەنامەکان: 

١. قەواڵەی موڵک.

٢. نەخشە.

٣. چەسپاندنی سنور.

٤. ئەگەر زەویەکە هى خۆى نەبوو گرێبەستى مساطحە.

٥. بوونى خشتەی ئابوری .

٦. مۆلەتى رەزامەندى شارەوانى، پیشینەى گەشتوگوزار.

٧. پسوولەى دڵنییایى سووتان.

٨. پشتگیرى فەرمانگەی تۆماری خانوبەرە بۆ بارمتە .

٩. پشتگیرى یەکەى ئیدارى (ناحیە – قضاء)/ پشتگیرى واتا نوسراوێک لەو یەکە ئیداریە دێنیت تیایدا رون دەکرێتەوە کە ئەو پارچە زەوى یە پرۆژەکەى لەسەر دەکرێت هێچ کێشەیەکى نییە و شیاوە بۆ پرۆژەى گەشتیارى.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەکرێت ئەگەر بریکار نامەى هەبێت لە دادنوس.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

(1،000،000) یەک ملیۆن دینار بۆ پرۆژەکانى کە لە (2،000،000) ملیۆن کەمترە.
(2،000،000) دوو ملیۆن دینار بۆ ئەوانەى لە (2،000،000) ملیۆن زیاترە.

ماوەی پێویست: 

پرۆژەی بچووک یەک مانگی پێویستە.
پرۆژەی گەورەساڵێکی پێویستە.

هەنگاوەکان: 

*هەنگاوى یەکەم: پێشکەش کردنى بەڵگەنامەکان.

*دواین هەنگاو :پشکنینى و خەرج کردنى پارەى پێشینەکە و تەواو بوونى پرۆژەکە بە یەکجارى .

ژوورەکان: 

(8) هەنگاوى دەوێت لە (5) ژوور لە ناو بەڕێوەبەرایەتیەکە:

١) هۆبەى پێشینە بۆ دروست کردنى مامەلەکە: بۆپێش کە ش کردنی بەڵگەنامەکان(صورةقي+تثبيت+لحدود+اجازةبناء +خارطةبناء).

٢) ووردبینى کردنى مامەلەکە لە رووى شکلیەوە:گشت بەڵگەنامەکان.

٣) لیژنەى پیشکنین: دەچێت بۆ بینینی بناکە ئایا دروست کراوەیا نەکراوە.

٤) ژمیرکارى/بۆ خەرج کردنى پیدانى بیشینە: دوای گشت ئەوداوەکراوانەی سەرەوە پیشینەکەئامادەبێ بۆ خەرج کردن.

٥) بەڕێوەبەر:

واژو: 

(22) واژوى پێویستە.
٥- واژوى لیژنەى گەشت و گوزار بۆ پشتگیرى و دەرخستە.
١- واژوى سەرۆکى دەستەى گشتى گەشت و گوزار بۆ ناردنى مامەلەکە.
٥- واژوى شارەوانى و پشکنین لەلایان لیژنەى تایبەتەوەبۆ دیارى کردنى شوێنى پرۆژەکە.
‌(1-بەرێوەبەر/2-لێپسراوی پێشینە/3-شارەوانی لێژنەکانی پشکنین/4-نوسراوی بانک/5-نوێنەری دەستە ی گەشت وگوزار).

١- واژوى دڵنیایى .
١- واژوى طابوو بۆ رەهن کردنى مولک.
٩- واژوى بانکى خانوبەرە بۆ پێدانى پێشینەى و خەرج کردنى و پیشکنینى.

ژمارەی سەردان: 

(7) حەوت جار پێویستە سەردانى بەڕێوەبەرایەتیەکان بکات لە رۆژێک تاکو ساڵیک بەپێی پرۆژەکە لە کاتى جێ بە جێ کردنى .
خزمەتخواز (7)جار سەردانی تاپۆکانی پارێزگای هەولێربکات وەک (مخمورهەولێر+عینکاوە+بنصڵاوە+کۆیە+شقڵاوە).

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

هەشت بەڕێوەبەرایەتى حکومى دەوێت:

١. دەستەى گشتى گشتوگوزار: نوسراوێک دێنیت پڕۆژە و شوێنەکەى و بڕى پارەى تێچوو و خەملینراو دیارى دەکات.

٢. مۆڵەتى شارەوانى :رێگەپێدان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکە.

٣. فەرمانگەی تۆماری خانوبەرە : بۆ خاوەنداریەتى.

٥. بەڕێوەبەرایەتى یەکەى ئیدارى قائیمقام: نوسراوى لارى نەبوونى پێ دەدات.

٦. بەڕێوەبەرایەتى گشتى بانکە پسپۆریەکان:نووسراوى ووردبینى مامەلەکە دەبینرێتەوە.

٧. بانکى خانوبەرە : مامەلەکە تەواو دەکات،بەڵگەنامەکان وەردەگرێت بێکەم و کوری دۆسیەی بۆ دەکاتەوەژمارەی پێ دەدات.

٨. بانکى بازرگانى:بۆ وەرگرتنى پارەى پێشینەکە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر فورمى تایبەتى نییە. پێویستیش بە فۆرمى عەریزە نووس ناکات.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی/ وەزارەتی دارایی و ئابوری،بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکەپسپۆریەکان.

پارێزگاکانی هەرێم هەولێر/سلێمانی/دهۆک/هەڵەبجە/ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم.

١/بەنکی خانووبەرەی هەولێر/1 (بەرامبەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا).
ئیمیڵ:
arbilbankaqare@yahoo.com

٢/بەنکی خانووبەرەی هەولێر/2 (بنەسڵاوە تەنیشت قایمقامیەتی بنەسڵاوە).
ئیمیڵ:
xanuberehawler2@yahoo.com
bankixanuberaehawler2@gmail.com

٣/ بەنکی خانووبەرەی سلێمانی/1 (تەنیشت هۆتێل پاڵاس).
ئیمیڵ:
Xanobara_accounts@yahoo.com
chroamar@yahoo.com

٤/ بەنکی خانووبەرەی سلێمانی/2 (شەقامی 60 م پشت ئالتۆن مۆل).
ئیمیڵ:
bankykhanugundakan@yahoo.com

٥/ بەنکی خانووبەرەی دهۆک (سەر رێگای گشتی دهۆک-زاخۆ).
ئیمیڵ:
bankaqaryduhok@yahoo.com

٦/ بەنکی خانووبەرەی ئاکرێ (لە ئاکرێ).
ئیمیڵ:
akrebank@yahoo.com
rashed_realestate_akre@yahoo.com

٧/ بەنکی خانووبەرەی زاخۆ (لە زاخۆ).
ئیمیڵ:
Akaribank_zakho@yahoo.com

٨/ بەنکی خانووبەرەی سۆران (بەرامبەر نەخۆشخانەی گەورەی سۆران، سەر رێگای گشتی چۆمان).
ئیمیڵ:
bankagharisoran@yahoo.com

٩/ بەنکی خانووبەرەی شیخان (لە شیخان).
ئیمیڵ:
Bankaqary_shikhan@yahoo.com

١٠/ بەنکی خانووبەرەی ئامێدی (لە ئامێدی).
ئیمیڵ:
khanoberamedy@yahoo.com

١١/ بەنکی خانووبەرەی هەڵەبجە (نزیک قائمقامیەتی هەڵەبجە).
ئیمیڵ:
tbhalabja@gmail.com

١٢/ بەنکی خانووبەرەی راپەڕین (نزیک شارەوانی راپەڕین).
ئیمیڵ:
Bankiraparin.xanubara@yahoo.com

١٣/ بەنکی خانووبەرەی بەردەڕەش (لە بەردەڕەش).
ئیمیڵ:
Tymor_100@yahoo.com
bardarashpespuriekan@yahoo.com

١٤/ بەنکی خانووبەرەی کۆیە (بەرامبەر کتێبخانەی گشتی).
ئیمیڵ:
banqixanubarakoya@gmail.com

١٥/ بەنکی خانووبەرەی چەمچەماڵ (لە چەمچەماڵ).

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟