پێدانى پێشینەى کشتوکاڵى

زنجیرە: 
MOF12

پێدانى پێشینە بۆ پڕۆژە کشتوکاڵیەکانى جوتیاران بەپێی رێنمایى دارایى ژمارە (٥) لە 03/07/2011

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دارایی و ئابوریبەڕێوەبەرایەتى گشتى بانکە پسپوریەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ جۆتیاران و گروپە کشتوکاڵیەکان.

مەبەست: 

بۆ پرۆژەکانى (17) بوارى کشتوکالى جوراوجۆر داوا دەکرێت (پەلەوەر - مەرشە- بیر - باخ دارى - گادارى – ئاژەل مەر وبزن – هەنگ دارى – کارەباى بیر- خانووى پلاستیکى – نەمامگە- ئامێر و کەل وپەلى کشتوکالى- دڵوپاندن – مخزن براد).

مەرجەکان: 

١. زەوى کشتوکالى هەبێت بە ڕووبەرى دیاريکراو کە لە رێنمایەکانى هەر پرۆژیەک دا هاتووە.

٢. پشتگیرى وەزارەتى کشتوکاڵ وسەرچاوەکانى ئاوى هەبێت کە پێشکەشکارى مامەڵەکە جووتیارە لاى ئەوان پارچە زەوى کشتوکالى هەبێت و تیایدا دیاريکرا بێت کە چەند دونەمە و ئەو پرۆژەى داواى کردوە لەگەڵ بەرنامەکانى وەزارتى کشتوکاڵ بگونجێت کە زۆرترین هاوڵاتى سودمەند بن.

بەڵگەنامەکان: 

١. سەنەدى زەوى، کشتوکاڵى یان گرێبەستى کشتوکاڵى.

٢. چەسپاندنی سنور نەخشەى کاسترو.

٣. ناسنامەی باری شارستانی ، رەگەزنامە.

٤. بەڵینامەى (تعاهد).

٥. پشتگیری بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵ.

٦. پشتگیرى یەکیتى جوتیاران.

٧. دەرخستە و نەخشەى پرۆژەکە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لە رێگاى بریکارەوە دەکرێت کە لە دادنوس بەدەستى بهێنت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بەپێی پارەى تەرخانکراو بێ پرۆژەکە لەهەر
(1،000،0000) یەک ملیۆن دینار (10،000) دە هەزار دینار وەردەگیرێت بەپێی رێنماییەکان،بە پێی رێنمای دارایی ژمارە(7)نوسراوی ژمارە(6559)لەساڵی27/4/2010.

ماوەی پێویست: 

ماوەکە بەپێى پڕۆژە دیارى دەکرێت و جیاوازە لە یەکتر، کەمترین ماوە یەک مانگە و زۆرترین ماوە نابێت لە ساڵێک زیاتر بێت بۆ بە دەستهێنانى ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

*هەنگاوى یەکەم :پیشکەش کردنى بەلگەنامەکان بۆ بەنکى کشتوکالى /هۆبەى بیشینە.

*دواین هەنگاو : پشکنینى پرۆژەکە و ئینجا خەرج کردنى پارەى پێشینەکە بۆ خاوەن پرۆژەکە .

ژوورەکان: 

(5) ژوورى پێویستەلە ناو بەڕێوەبەرایەتیەکە:
١) ژوورى خۆیەتى /بۆ وارد کردنى نوسراوەکە.
٢) بەڕێوەبەر /بۆ واژو کردنى نوسراوەکە.
٣) بێشینە /بۆ رێکخستنى مامەلەکە.
٤) ژمیرکارى/بۆ خەرج کردنى پیدانى بیشینە .
٥) وەرگرتنەوە و دەست هینان /بۆ دانانى خشتەى گەراندنەوەى پەشکەکە.

واژو: 

(17) واژوى پێویستە – لەوانە (10) واژوى ناو بانکى کشتوکالە و (5) هى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکالە (2) واژوى طابوو و شارەوانى.
گشت واژوەکان بۆ پشتگیرى و بیشکەنین و خەرج کردنى پێشینەکەیە.
١. هۆبەى پێشینە/ کە مامەلەکەى بۆ رێک دەخات.
٢. لیژنەى بیشکنین /کە بێکهاتووە لە سێ کەس واتا سێ واژو دواى ئەوە کە دێتەوە.
٣. لە حساباتى مستند صرفى بۆ دەکرێت، سێ واژوى لەسەرە.
٤. کە چەکى بۆى دەکرێت سێ واژوى لەسەرە.
٥. لەسەر پیشتگیریەکە پێنج واژو دەکرێت .

ژمارەی سەردان: 

(7) حەوت جارى پێویستە سەردانى بەڕێوەبەرایەتى بکات بە هۆکارى ئەوەى کە ئەم پرۆژەنایەن زیاتر لە

قۆناغێک خەرج دەکرێت، هەر قۆناغێک پێشکەش کردنى مامەڵە و پشکنین و خەرج کردن .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

شەش بەڕێوەبەرایەتى حکومى و یەک فەرمانگەى نا حکومى دەوێت بۆ بە دەست هێنانى ئەم خزمەتگوزاریە :

١. ب.گ.کشتوکاڵ، بۆ پشتکیرى هەبوونى زەوى کشتوکاڵى و دیاريکردنى دەرخستەى پرۆژەکە.

٢. یەکێتى جوتیاران، پشتگیرى جوتیار دەکات بۆ ئەم مەبەستە.

٣. قەواڵەی موڵک(تاپۆ)، بۆ رەهن کردنى لە بەرامبەر قەرزەکە.

٤. دادنوس، بۆ بەڵێندان و بریکارنامە.

٥. شارەوانى، بۆ دەست نیشانکردنى ڕوپێو بۆ دۆزینەوەى خانووى رەهەنکراو.

٦. بانکى کشتوکاڵى، بۆ رايکردنى مامەڵەى پێشینەکە.

٧. بانکى بازرگانى.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر فورمى تایبەتى نییە. پێویستیش بە فۆرمى عەریزە نووس ناکات.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی/ وەزارەتی دارایی و ئابوری،بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکەپسپۆریەکان.بانکە کشتوکاڵیەکان.

پاریزگاکانى هەرێم / هەولێر/سلیمانى /دهۆک / هەلەبجە/ناوچەکانى دەرەوەى هەرێم
پارێزگاکانى و ناوچەکانى دەرەوەى هەریم:
1/مەخمور 2/ دێبگە. 3 /گویر 4/شوان 5/قەرەهەنجیر
1)بانکى کشتوکالى هەولێر (100م تەنیشت گومرگى هەولێر- رێگاى مخمور لەگەل بانکى بیشە سازى هەولێر).
2)بانکى کشتوکالى سلیمانى (سەرەتایى شەقامى مەولەوى ،تەنیشت بانکى خانووبەرەى سلیمانى/1 ،تەنیشت هوتیل پالاس).
3) بانکى کشتوکالى دهۆک (لە ب.گ.کشتوکالێ دهۆک لە نهۆمى یەکەم).
4)بەنکى کشتوکالى شەقلاوە (لەسەر رێگاى هیران).
5)بانکى کشتوکالى گەرمیان(لە مەلبەندى قەزاى کەلار).
6)بانکى کشتوکالى راپەرین (رانیە، لە مەلبەندى قەزاى رانیە).

پۆلێن: 
گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟