پێدانى پێشینەى هاوسەرگیرى بۆ هاوڵاتیان

زنجیرە: 
MOF23

پێدانى پیشینەى هاوسەرگیرى بۆ گشت هاوڵاتیانى هەریمى کوردستان کە دامه‌زراوبن یان دانەمەزراو لە

دامودەزگاکانى حکومەتى هەریمى کوردستان به‌پێی ی ڕێنمایی دارایی ژماره‌ (٣٣) ساڵی ٢٠٠٧.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دارایی و ئابوریبەڕێوەبەرایەتى گشتى ژمێرکارىبەڕێوەبەرایەتى گەنجینەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هاوڵاتیانى نێشتەجێ هەرێمى کوردستان کە دانەمەزراون لە دام و دەزگاکانى هەرێمى کوردستان.

مەبەست: 

بۆ وەرگرتنى پێشینەى هاوسەرى بۆ هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان.

مەرجەکان: 

١. تەمەنى هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت.

٢. وێنەى یەکەمى گرێبەستى هاوسەرگێرى (عقد زواج).

٣. تەنها بۆ یەک لایەن گرێبەستى هاوسەرگێرى خەرج دەکرێت (ئافرەت یان پیاو).

٤. بۆ یەکەم جار هاوسەرى پێکهێنابێ.

بەڵگەنامەکان: 

١. پەیوەستنامەى هاوسەرى (عقد زواج).

٢. رەگەزنامەى عێراقى.

٣. بروانامەى بارى شارستانى کە تێدا بارى هاوسەرایەتى تۆمار کرابێت.

٤. داواکار.

٥. کەفیلى هەبێت کەفیلەکەش فەرمانبەر بێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر .

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. رسوماتى کەفالەت (١٥٠٠٠) پازدە هەزار دینار.

٢. رسوماتى بەڵینامە (٥٠٠٠) پێنج هەزار دینار.

٣. پول (٥٠٠) پێنج سەد دینار .

ماوەی پێویست: 

نزیکەى یەک کاتژمێر ئەگەر هەموو پێداویستەکان تەواو بن.

هەنگاوەکان: 

1. داواکار.
2. وەرگرتنى چەک.

ژوورەکان: 

1) ژوورى هاوردە (واردە).
2) ژوورى یاسایی.
3) ووردبینەر.
4) ژمیریارى/کارگیرى .
5) هۆبەى پێشینەى هاوسەرى هاوڵاتیان.

واژو: 

1. واژوى بەڕێوەبەر لەسەر داواکارییەکە.
2. واژوى ووردبین.
3. واژوى یاریدەدەرى بەڕێوەبەر .
4. ژمیریار.

ژمارەی سەردان: 

یەک جار .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. دادگاى بەرایى بۆ بەدەست هێنانى پەیوەستنامەى هاوسەرى (عقد زواج).

٢. فەرمانگەى بارى شارستانى بۆ گۆرینى بارى شارستانى.

٣. بنکەى پۆلیس بۆ دەرکردنى کارتى زانیارى.

٤. گەنجینەكان.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر تەنها داواکارى لە لاى عەریزە نووس بێشکەش دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟