پێدانى پێشینەى خانوبەرە

زنجیرە: 
MOF10

پێدانى پێشینە بۆ هاوڵاتیان لە شار و گوندەکان بەپێی رێنمایى دارایى (3) لە 10/08/2002

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دارایی و ئابوریبەڕێوەبەرایەتى گشتى بانکە پسپوریەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ گەشت هاوڵاتیانى هەرێم کە خانووى نیشتەجێ کردنیان نییە .

مەبەست: 

بۆ دروست کردنى خانووى نێشتەجێ کردن بۆ هاوڵاتیان.

مەرجەکان: 

١. خێزاندار بێت.

٢. تەمەنى لە ٦٥ ساڵ بۆ گوند و ٧٠ ساڵ بۆ شار تێ نەپەرێت.

٣. پێشتر سودمەند نەبووبێت لە پێشینەى خانوبەرە.

٤. خانوو و شوقەى بە ناوى خۆى و خێزانى و منداڵەکانى نەبێت.

٥. پارچە زەویەکى هەبێت بۆ شار خاوەن قەواڵەی موڵک بێت و بۆ گوندیش لە ناو حەرەمى گوند بێت و دانیشتوى ئەم گوندەش بێت.

٦. قەرزى خانوبەرە بەگشت هاوڵاتیان دەدرێت بێ جیاوازى.

بەڵگەنامەکان: 

١/وێنەی خاوەن مامەڵە/بۆ ناسینەوە.

٢/ناسنامەی باری شارستانی(هویە الاحوال مدنیة) - ڕەگەزنامەی عیراقی – فۆرمی خۆراک – کارتی زانیاری بۆ دڵنیا بوونی کە عێراقییە و دانیشتووی هەرێمی کوردستانە.

٣/سەنەدی زەوییەکە ئەگەر تاپۆ بوو/ بۆ زانینی موڵکایەتی کە بە ناوی ئەو کەسەیە کە داوای پێشینەکە دەکات لەگەڵ زانینی رەگەزی موڵکەکە چونکە ئێمە بۆ خانووی دروست کراو پێشینە نادەین دەبێت بەتاڵ بێت.

٤/چەسپاندنی سنوور(تثبیت حدود) /بۆ ناسینەوەی شوێنی خانووەکە.

٥/مۆڵەتی بینا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تجاوزاتی نییە شارەوانی رازییە بۆ دروست کردنی ئەم خانووە.

٦/نەخشەی خانووەکە/ بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە رووبەری بینا و شارەوانیش لاری نییە.

٧/کەفالە/دەبێت کەسێک ببێتە کەفیلی ئەگەر قەرزەکەی نەدایەوە بگێرتەوە لای کەفیلەکە.

٨/وەکالە/ئەگەر خۆی بۆی نەکرابێت دەکرێت نوێنەرێک کە وەکیلی بێت پێداچوونەوە (مراجعە) بکات.

٩/پشتگیری فەرمانگە/ بۆ ئەوەی ئیسپات(اثبات) بکات کە فەرمانبەرە بۆ ئەوەی مانگانە مووچەکەی ببڕدرێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەتوانێت وەکاڵەتى هەبێت لە دادنوسەوە.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

ئەوەى پەیوندەى بە بەڕێوەبەرایەتیەکەى ئێمەوە هەبێت تەنها (250،000) دووسەد و پەنجا هەزار دینارە بە نەختینە.

ماوەی پێویست: 

پێویستى بە (2)دوو مانگ هەیە.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم: پێشکەشکردنی بەڵگەنامە بۆ بانک/بەشی پێشینە.
دواین هەنگاو : پشکنینی خانووەکە بۆ دڵنیابوون لە تەواو بوونی دوای جەرج کردنی پێشینەکە بۆ خاوەن خانووەکە.

ژوورەکان: 

تەنها دوو رۆژى دەوێت

یەکەم رۆژ پێشینە پیشکەش کردنى بەڵگەنامەکان.

دووەم رۆژ بۆ دروست کردنى نوسراوى برینى مانگانە و یاخود خشتەى دانەوەى پشکەکانى ساڵانە.

واژو: 

(36) واژووی پێویستە – هەر واژوویەک بە پێی پێویستی ئەو هۆیەیە کە بۆی دەچێت مامەڵەکە لەوانە:

(12) واژووی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکە/ (7)ی تاپۆیە، (4)ی شارەوانییە، (1)ی سەندیکای ئەندازیاران.

(12) واژووی ناو بەڕێوەبەرایەتیەکە

(2) واژوو لە هۆبەی پێشینە/(1)واژووی پێشینە، (1)واژووی ووردبین.

(3) واژووی لیژنەکانی پشکنین.

(4) واژووی هۆبەی ژمێرکاری بۆ مستەنەدی خەرج/(1) واژووی رێکخەری مستەنەد،(1) واژووی وورددبین، (1) واژووی ژمێریار، (1) واژووی بەڕێوەبەر.

(3) واژوو لەسەر چەکی پارە.

ژمارەی سەردان: 

تەنها سێ جارى پێویستە بۆ سەردان کردنى فەرمانگەکە.
هۆکارەکانى :
1. پیشکەش کردنى بەڵگەنامەکان .
2. دواى پشکنین دانانى نیشانەوەى گڵدانەوە.
3. سەردانى کردنى رۆژى وەرگرتنى چەکى پارە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

دوانزە فەرمانگە پێویستە دەبێت خاوەن مامەڵە هەشت تاپۆ بکات، پیشتگیرى بهێنیت کە خانووى نییە و دەبێت بچێتە شارەوانى بۆ مۆڵەت و خەریطە دەبێت سەردانى دادنوس بکات بۆ هێنانى بەلێنامە و کەفالت.دەبێت نەخشەکەش پەسەند بکرێت لە سەندیکاى ئەندازیاران و بانکى بازرگانى.
نمونە :
تاپۆی هەولێر/١، تاپۆى هەولێر/٢، تاپۆى عەنکاوە، تاپۆى شەقڵاوە، تاپۆى کۆیە، تاپۆی مخمور، تاپۆى خەبات، تاپۆى سۆران، مۆڵەت، خەریطە، سەندیکاى ئەندازیاران/بەشى نەخشە سازى.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر فورمى تایبەتمان نییە.پێویستیش بە فۆرمى عەریزە نووس ناکات.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاووڵاتی/ وەزارەتی دارایی و ئابوری>بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆریەکان.

پارێزگاکانی هەرێم هەولێر/سلێمانی/دهۆک/هەڵەبجە/ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم.

١/بەنکی خانووبەرەی هەولێر/1 (بەرامبەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا).
ئیمیڵ:
arbilbankaqare@yahoo.com

٢/بەنکی خانووبەرەی هەولێر/2 (بنەسڵاوە تەنیشت قایمقامیەتی بنەسڵاوە).
ئیمیڵ:
xanuberehawler2@yahoo.com
bankixanuberaehawler2@gmail.com

٣/ بەنکی خانووبەرەی سلێمانی/1 (تەنیشت هۆتێل پاڵاس).
ئیمیڵ:
Xanobara_accounts@yahoo.com
chroamar@yahoo.com

٤/ بەنکی خانووبەرەی سلێمانی/2 (شەقامی 60 م پشت ئالتۆن مۆل).
ئیمیڵ:
bankykhanugundakan@yahoo.com

٥/ بەنکی خانووبەرەی دهۆک (سەر رێگای گشتی دهۆک-زاخۆ).
ئیمیڵ:
bankaqaryduhok@yahoo.com

٦/ بەنکی خانووبەرەی ئاکرێ (لە ئاکرێ).
ئیمیڵ:
akrebank@yahoo.com
rashed_realestate_akre@yahoo.com

٧/ بەنکی خانووبەرەی زاخۆ (لە زاخۆ).
ئیمیڵ:
Akaribank_zakho@yahoo.com

٨/ بەنکی خانووبەرەی سۆران (بەرامبەر نەخۆشخانەی گەورەی سۆران، سەر رێگای گشتی چۆمان).
ئیمیڵ:
bankagharisoran@yahoo.com

٩/ بەنکی خانووبەرەی شیخان (لە شیخان).
ئیمیڵ:
Bankaqary_shikhan@yahoo.com

١٠/ بەنکی خانووبەرەی ئامێدی (لە ئامێدی).
ئیمیڵ:
khanoberamedy@yahoo.com

١١/ بەنکی خانووبەرەی هەڵەبجە (نزیک قائمقامیەتی هەڵەبجە).
ئیمیڵ:
tbhalabja@gmail.com

١٢/ بەنکی خانووبەرەی راپەڕین (نزیک شارەوانی راپەڕین).
ئیمیڵ:
Bankiraparin.xanubara@yahoo.com

١٣/ بەنکی خانووبەرەی بەردەڕەش (لە بەردەڕەش).
ئیمیڵ:
Tymor_100@yahoo.com
bardarashpespuriekan@yahoo.com

١٤/ بەنکی خانووبەرەی کۆیە (بەرامبەر کتێبخانەی گشتی).
ئیمیڵ:
banqixanubarakoya@gmail.com

١٥/ بەنکی خانووبەرەی چەمچەماڵ (لە چەمچەماڵ).

پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟