پێدانى پشتگیرى بۆ رێکخراوەکان

زنجیرە: 
NGO01

بەپێى یاسایى ژمارە (1)ى ساڵى 2011ى پەرلەمانى کوردستان هەر رێکخراویک کە لە هەرێمى کوردستان تۆمار دەکرێت بەلام هەندێک دام و دەزگاى حکومییە هەیە پێویستیان بە دڵنیابوونەوەیە لە راستى تۆمارى رێکخراوەکان و ئەم خزمەتە بەئامانجى هاوکارى و کارئاسانى دیت بۆ رێکخراوەکان کاتیک لەلایەن دەزگایەکى حکومی یاخود ناحکومیى گرفتیان بۆ دروست دەبێت.

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئەو رێکخراوە کوردستانى و عێراقى و بیانیانەى کە لە فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان تۆمارکراون بەپێى پێویستى بوونیان بەم خزمەتە.

مەبەست: 

پرۆسیجەرى کارگێرى هەیە پێویست دەکات جەخەت لەوە بکرێتەوە کە رێکخراو لە هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە

یاخود بەمەبەستى دڵنیابوون لە راست و دروستى فەرمانى کارگێرى و بروانامەى تۆمارى رێکخراو.

مەرجەکان: 

1.دەبێت رێکخراوە بەپێى یاسایى ژمارە ( 1)ى ساڵى2011ى پەرلەمانى کوردستان لە فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومیەکان

2.تۆمارکرابێت، و رێکارە یاساییەکانى دواى تۆمارکردنى جێبەجێکردبیت.

بەڵگەنامەکان: 

١-پێویستە فەرمانى کارگێرى هەبێت، فەرمانى کارگێرى یەکیکە لە بەڵگە نامە فەرمییەکانى رێکخراوەکە بەهۆى ئەم فەرمانەوە دەزانرێـرێکخراو بڕگە یاساییەکانى دواى تۆمارى تەواو کردەوە کە ئەویش (هەڵبژاردنى دەستەى کارگێرى و ئەرێ (تصدیق) کردنى تۆمارى رێکخراو لە دادنوس)

٢-کۆپى بەڵگەنامەى بارى شارستانى ئەندامانى لێژنەى حیسابەکە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ دەتواندرێت لەڕێگەى نوێنەرەوە بەدەستبهێندرێت، و نوێنەر نوسراوێکى ڕێگەپێدانى ڕێکخراوەکەى هەبێت.

• هەموو رێکخراوەکان نوێنەرى تایبەت بە خۆیان هەیە بۆ کاروبارى کارگێرى و دارایى لەگەڵ فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان و لە رێگاى ئەو نوێنەرەوە نوسراو ئاراستەى فەرمانگە دەکات. داواى پشتگیرى دەکات بۆ دام و دەزگایەکى حکومیى بۆ ناساندنى رێکخراوەکەى وەکو رێکخراوێکى تۆمارکراو.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

تەنها (1) رۆژ پێویستە پاش وەردبینىکردنى دۆسیەى رێکخراو و دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنى گشت بڕگە یاساییەکان نوسراوى بۆ دەکەین.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوى یەکەم: پێشکەشکردنى داواکارى پشتگیرى بۆ رێکخراو و وردبینىکردنى رەوشى رێکخراو.

دواین هەنگاو : پێدانى نوسراوى پشتگیرى بە نوێنەرى رێکخراو.

ژوورەکان: 

سێ هەنگاو و سەردانى پێویستە:
١-پێشکەش کردنى نوسراو :بۆ فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان.

٢-لە بەرێوەبەرایەتى کارگێرى: نوسراوەکە (وارد) وەرگرتە دەکرێت.

٣-ئامادەکردنى نوسراوى پشتگیرى: بۆ رێکخراو لە لایەن فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکانەوە.

واژو: 

دوو واژووی پێویستە:
١-واژوو بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕیى بۆ پەسەندکردن و وەرگرتنى نوسراوەکە.

٢-واژووی سەرۆکى فەرمانگە بۆ واژووکردنى نوسراوى پشتگیریەکە.

ژمارەی سەردان: 

یەک جار سەردانى فەرمانگە دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویستی بەهیچ بەرێوەبەرایەتیەکى نیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخیر هیچ فۆرمیکى نیە، لە داهاتوش دا دەکرێت فۆڕمێک هەبێت بەڵام مۆرى عەریزەنوسى پێویست نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 
گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟