پێدانى هۆڵ بۆ چالاکی رێکخراوەکان

زنجیرە: 
NGO05

فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان هۆڵێکى گەورەى هەیە تایبەت بە کۆنفرانس و کۆبوونەوە و چالاکى

رێکخراوەکان، هەر رێکخراوێک لە کاتى ئەنجامدانى هەر چالاکییەک داواى ئەم هۆڵە لە فەرمانگە بکات بەبێ جیاوازى

بۆیان دابین دەکرێت

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ گشت ئەو کارو چالاکییەکانەى کە رێکخراوەکان ئەنجامى دەدەن، وەکو سیمینار و وۆرکشوپ و کۆر و کۆبوونەوەى رێکخراوەکان.

مەبەست: 

سوودمه‌ند بوونى رێکخراوه‌کان له‌ هۆڵى فه‌رمانگه‌ به‌ بێ به‌رامبه‌ر، بۆ ئه‌نجامدانى سمينار و وۆرک شۆپ و کۆرو

کۆبونەوه‌کانيان.

مەرجەکان: 

.دەبێت رێکخراوە بەپێى یاسایى ژمارە (1) ى ساڵى 2011ى پەرلەمانى کوردتسان لە فەرمانگەى رێکخراوە

ناحکومیەکان تۆمارکرابێت.

بەڵگەنامەکان: 

تە نها پێویستە فەرمانى کارگێرى هەبێت. فەرمانى کارگێرى یەکیکە لە بەڵگە نامە فەرمییەکانى رێکخراو کە بەهۆى

ئەم فەرمانەوە دەزانرێـرێکخراو بڕگە یاساییەکانى دواى تۆمارى تەواو کردەوە کە ئەویش (هەڵبژاردنى دەستەى

کارگێرى و تصدیق کردنى تۆمارى رێکخراو لە دادنوس).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ دەکرێت لەڕێگەى نوێنەرەوە ئەم خزمەتە بەدەستبهێندرێت.

•هەموو رێکخراوەکان نوێنەرى تایبەت بە خۆیان هەیە بۆ کاروبارى کارگێرى و دارایى لەگەڵ فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان و لە رێگاى ئەو نوێنەرەوە نوسراو ئاراستەى فەرمانگە دەکات. لە داوا کارییەکەیدا ئاماژە بە رۆژانە دەکات کە پێویستى پێ دەبیت و فەرمانگەش بەپێى ئەو خشتەیى لە دەستیدا هەیە هاوکارى دەکات بە دابینکردنى هۆڵ.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

کاتژمێریک دەخایەنێت، پاش ووردبینکردنى ئەو رۆژانەى کە داواى دەکات ئەگەر هۆڵەکە بە لایەنێکى تر نەدرابیت

رەزامەندى لەسەر دەدەین.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنى داواکارى لەڕێگەى نوسراوێکى فەرمی و بەرزکردنەوەى بۆ بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕیى.

دواین هەنگاو : ڕەزامەندى پێدانى هۆڵ بە خزمەتخواز.

ژوورەکان: 

تەنها یەک سەردانى و سێ هەنگاوى پێویستە.

١-هەنگاوى یەکەم: پێشکەشکردنى نوسراو بۆ فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان.

٢-هەنگاوى دووەم: (وارد) وەرگرتەکردنى نوسراو لە بەرێوەبەرایەتى کارگێرى.

٣-هەنگاوى سێیەم: پێدانى رەزامەندى لە بەرێوەبەرایەتى کارگێرى.

واژو: 

واژوى بەرێوەبەرى کارگێرى و سەرۆکى فەرمانگەى رێکخراوە کە ئەمەش وەکو بەڵگە نامەیەک هەڵدەگێریت تاوەکو

رۆژى گرتنى هۆڵەکە هیچ کەس نەتوانیت گۆرانکارى تیدا بکات.

ژمارەی سەردان: 

یەک جار سەردانى فەرمانگە دەکات و بەگوێرەى جۆرى پێویستى کارەکەى.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویست بە هیچ بەرێوەبەرایەتیەکى تر ناکات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخیر هیچ فۆرمیکى نیە، دەکرێت لە داهاتوودا فۆڕمى بۆ دابندرێت و مۆرى عەریزە نوسى ناوێت.
ناونیشان / ئەدرەس: 
گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟