پێدانى مۆلەتى باخدارى (باخ ، نەمامگە ، قارچک ، خانوى پلاستیکى )

زنجیرە: 
MAWR15

بۆ کۆکردنەوەى داتا و زانیارى پرۆژەکانى باخدارى جوتیارى ،گشتیار ، وەبەرهێنەرى کشتوکاڵى ئارەزومەند بۆ ئەم پرۆژانە بە پێى رێنمایی تایبەت بە هەر پرۆژەیەک مۆلەتى پێ دەدرێت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوبەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی کشتوکاڵی پارێزگاکان
مافی وەدەستهێنان: 

جوتیار ،گەشتیار ، وەبەرهێنەرى کشتوکاڵى و لەم رێگایەوە هاولاتیان.

مەبەست: 

بە مەبەستى پابەندبوونى جوتیار بە رێنمایەکانى کشتوکاڵى و بەشێوەکى زانستى پرۆژەکە ئەنجام بدرێت وەلە هەمان کاتدا گۆنجاوبێت لەگەڵ رینماییەکانى شارەوانى و ژینگە دا .

مەرجەکان: 

بە رێنمایى هاوپێچ بۆ هەر پرۆژەیەک دیارکراوە
هاوپێچ (١)

بەڵگەنامەکان: 

1-داواکارى خاوەن پرۆژە.
2-مولکیەتى زەوى پرۆژەکە وجۆرى زەویەکە کە مولکە یان گرى بەستە لەگەڵ بەرایی زەویەکە.
3- مرتسمى زەویەکە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

جوتیار ، گەشتیار ، وەبەرهێنەرى کشتوکاڵى خۆى بەم کارە هەلدەستیت یا بۆى هەیە پارێزەر بکاتە نوێنەرى خۆى.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

رسوماتى كشف ...((زانیارى لە بەرێوبەرایەتى گشتى کشتوکالى پارێزگاکان))

ماوەی پێویست: 

دوو مانگ
روونکردنەوە(( پێی رێنماییەکان رەزامەندى هەمە لایەنەى دەوێ بۆ ئەم پرۆژانە بۆیە زیاتر لە مانگێک پێویست دەکات ، لەبەر ئەوەى لارى نەبوونى فەرمانگەکانى شارەوانى وکارەبا وشوێنەوار وگەشت وگوزارى دەوێت )).

هەنگاوەکان: 

1-پێشکەش کردنى داواکاریە بۆ فەرمانگە کشتوکاڵى یەکانى ناوچەکان.
2- مۆڵەتەکە لە بەرێوبەرایەتى گشتى کشتوکاڵى پارێزگاکان وەردەگیرێت.

ژوورەکان: 

1-سەرجەم ئەم پرۆژانە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئەنجام دەدرێت.
2-تەنها بۆ پرۆژەى قارچک پاش تەواوبوونى مامەلەکان ئاراستەى وەزارەت دەکرێت وە لەم کاتەدا تەنها ژوورى بەرێوەبەرى باخدارى لەگەل ژوورى بەرێوبەرى گشتى دەوێت .

واژو: 

1-بۆ قارچک تەنها بەرێوبەرى باخدارى و بەرێوبەرى گشتى باخدارى ودارستان وپاوان ،
2-بۆ مۆلەتەکانى تر هەر هەموویان لە پارێزگاى جوتیارەکە، گشتیار ، وەبەرهێنەرى کشتوکالى ئەنجام دەدرێت .

ژمارەی سەردان: 

1-سەرجەم ئەم پرۆژانە لە پارێزگا وئیدارە سەربەخۆکان ئەنجام دەدرێت.
2-تەنها بۆ پرۆژەى قارچک سەردان دەکات بۆ بەرێوبەرایەتى گشتى باخدارى و دارستان وپاوان ئەگەر بەراییەکان و مەرجەکانى لە ناو مامەڵەکەدا تەواو بن جارێک یان دوو جار سەردان دەکات بە پێچەوانەوە بەپێى تەواوکردنى داواکاریییەکانى مامەڵەکەوەیە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

1-بەرێوبەرایەتى شارەوانى
2-بەرێوبەرایەتى کارەبا
3-بەرێوبەرایەتى شۆینەوار
4- بەرێوبەرایەتى سامانە سروشتیەکان
5- بەرێوبەرایەتى گەشت وگۆزار
6- بەرێوبەرایەتى تەندروستى / تەنها بۆ قارچک
7-بەرێوبەرایەتى رێگا وبان
روونکردنەوە((ڕازەمەندى ئەم فەرمانگانە دەوێت لە بەر ئەوەى کێشەى دروست نەبێت لە سەر پرۆژەکانى حکومى هەروەها زيادة رووى نەکریت)).

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نیە

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟