پێداتی مۆڵەتی تاقیگەی تایبەت

زنجیرە: 
MOH05

پێدانی مۆڵەت بەو کەسانەی کە دەیانەوێت تاقیگەی تایبەت بکەنەوە.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستیبەڕێوەبەرایەتی تاقیگەیی
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ خزمەتخوازی دایەنەوێت تاقیگەی تایبەت بکەنەوە.

مەبەست: 

بە مەبەستی کردنەوەی تاقیگەی تایبەت.

مەرجەکان: 

لە خاڵی سێیەم لە بڕگەی أ-ب دا دیار کراوە/ هاوپێچ کراوە.

بەڵگەنامەکان: 

١. هێنانی دوا بڕوانامەی دەرچوونی تاکو بزاندرێت کە دەرچووی شوێنی مەبەستە، شوێنە مەبەستەکان لە فۆرمی هاوپێچدا دیاریکراوە.
٢. هێنانی پوختەی راژە بۆ زانینی ساڵانی خزمەتی داواکار.
3. پشتگیری سەندیکای پەیوەندار بە مەبەستی زانینی بە ئەندام بوونی لەم سەندیکایە.
4.هێنانی نوسراوی لە فەرمانگەی تەندروستیەکەی خۆی بۆ دڵنیابوون لە بەردەوام بوون لە کارەکەی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ به‌رامبه‌ر پێشکه‌ش ده‌کرێت.

ماوەی پێویست: 

(3) رۆژ پێویستە.

هەنگاوەکان: 

١. داواکاری پێشکەش دەکات لە بەڕێوەبەرایەتی سەر بە پارێزگای خۆی.
٢. بەڕێوەبەراتیەکە داواکاریەکەی بەرز دەکاتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی.
٣. لە وەزاەرتی تەندروستی نوسراوی رێگاپێدانی بۆ ده‌کات بە مەبەستی کردنەوەی تاقیگەکە.

ژوورەکان: 

(2) ژوور پێویستە.
١. ژووری بەرێوبەری تاقیگه‌: نوسراوی بۆ دەکرێت.
٢. ژووری بەرێوەبه‌ری گشتی کاروباری تەندروستی: بۆ پەسەند کردنی نوسراو و رێگاپێدانی کردنەوەی تاقیگه‌کە.

واژو: 

(2) واژوو پێویستە.

١. واژووی بەرێوبەری تاقیگەکان بۆ دڵنیابوون لە دروستی بەڵگەنامەکان.
٢. واژووی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی یاخود جێگرەکەی بۆ پەسەندکردنی نوسراوەکەی.

ژمارەی سەردان: 

(1)يه‌ک سه‌ردان.
ئەگەر داواکار هیچ کەم و کوری لە نووسراو و بەڵگەکان نەبێت ئەوا بە یەک سەردان کارەکەی رایی دەکرێت.
تێبینی: بەڵام لە کاتێکدا ئەگەر بەڕێوەبەری گشتی لە کۆبوونەوە دابێت یان بە کاروباری فەرمی دەرچوبێت ئەوا پێویستی بە (2) دوو سەردانە بۆ رایی کردنی مامەڵەکەی.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێش مامەڵەکەی بێتە وەزارەت پێویستە سەردانی سەندیکای پەیوەنديداری کردبێت.
تێبینی: سەندیکای پەیوەنديدار مەبەستی ئەوەیە کە ئەو کەسە دەرچووی چ کۆلیژێکە وەك لە خاڵی 13 هاوپێچ کراوە.

ناونیشان / ئەدرەس: 
پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟