پۆلینکردنی کۆمپانیاکان و بەڵندەران لە بواری (بیناسازی) و (کارەبا و میکانیک) لەسەر داواکاری خۆیان و پاڵپشت بە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران ژمارە 1 ی ساڵی 2007 کە هاوپێچە وە دەرکردن و پێدانی ناسنامەی پۆڵینکردن.
١. بۆ بەڵێندەرانی خۆماڵی.
٢. بۆ کۆمپانیاکانی بەڵێندەرایەتی خۆماڵی.
بۆ پۆڵێنکردنی کۆمپانیا خۆماڵیەکان و بەڵێندەرانی خۆماڵیە لە بواری (بیناسازی) و (کارەبا و میکانیک) و پاڵپشت بە پەیڕوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران ژمارە 1 ی ساڵی 2007 کە هاوپێچە وە دەرکردن و پێدانی ناسنامەی پۆڵینکردن.
١. کۆمپانیای بەلێندەرایەتی تۆمارکرابێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
٢. کۆمپانیای بەلێندەرایەتی تۆمارکرابێت لە یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان.
٣. بەڵیندەر تۆمارکرابیت لە یەکیتی بەڵیندەرانی کوردستان.
١. نوسراوی پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان زانیاری تەواو لەسەر کۆمپانیاکە، ناو، بواری کارکردن، ساڵی دامەزراندن و ناوی تەواوی بەڕێوەبەری رێپێدراوی کۆمپانیا (بۆ بەڵێندەر ئەم پشتگیریە پێویست نیە).
٢. نوسراوی پشتگیری یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان بۆ دڵنيابوون لەوەى کۆمپانیاکە ناوی تۆمار کراوە.
٣. نوسراوی پشتگیری بانک بۆ زانینی توانای دارایی کۆمپانیا یان بەڵێندەر.
٤. نوسراوی پشتگیری بۆ ئەندازیاران هەبوونی ئەندازیاری پێویست.
٥. نوسراوی پشتگیری بۆ ژمێریار هەبوونی ژمێریاری پێویست.
٦. نوسراوی پشتکیری بۆ پارێزەر هەبوونی پارێزەری پێویست.
بەڵێ، بەمەرجێک داواکار بریکارنامەی فەرمی هەبێت.
بڕی ئەم تێچووە لە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران ژمارە 1 ی ساڵی 2007 کە لە ماددەی (پازدەهەم) بەپێی پلە و پۆلینی بەڵێندەر یان کۆمپانیا دیاریکراوە. لەنێوان 250 هەزار دینار تا 1.5 ملیۆن دیناری عیراقی. کە هاوپێچە
(30) رۆژی پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.
یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنی پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
دوا هەنگاو: وەرگرتنەوەی ناسنامەی بەڵێندەر/ کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلێنکردنی بەڵێندەران.
خزمەتخواز سەردانی (7) ژوور دەکات:
١. ژووری وردبینی بۆ ووردبینیکردنی داواکارییەکە بەپێی داواکارییەکە و بەڵگەنامەکان و زانیاری ناو دۆسیەکە.
٢. واژووی بەڕێوەبەری پۆلێنکردن بۆ رەزامەندیدان و بەرزکردنەوەی بۆ لێژنەی تۆمار و پۆلینکردنی بەڵێندەران وەزارەتی پلاندانان.
٣. ژووری بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی بۆ رەزامەندیدان و ناردنی بۆ پەسەندکردنی لەلایەن وەزیر.
٤. نوسینگەی وەزیر بۆ پەسەندکردنی لەلایەن وەزیر .
٥. ژووری بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی بۆ رەزامەندی و ناردنی بۆ وەرگرتنی رسومات.
٦. ژووری ژمێریاری بۆ دانی رسومات.
٧. ژووری کۆمپیوتەر بۆ دروستکردنی ناسنامە و وەرگرتنەوەی.
(5) واژووی پێویستە:
١. واژووی ووردبین بۆ دڵنیابوون لە راستی و دروستی دۆکۆمێنتەکان.
٢. واژووی بەڕێوەبەری پۆلینکردن رەزامەندیدان و بەرزکردنەوە بۆ بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی.
٣. واژووی بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی بۆ رەزامەندی بەرزکردنەوەی بۆ وەزیر.
٤. واژووی وەزیر پەسەندکردنی بڕیاری لیژنەی پۆلینکردن.
٥. واژووی ژمێریار بۆ وەرگرتنی رسومات.
خزمەتخواز (3) جار سەردان دەکات:
١. بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و پشتگیریەکان.
٢. دانی رسومات دوای بڕیاری لیژنە و پەسەندکردنی لەلایەن وەزیر.
٣. وەرگرتنەوەی ناسنامە.
ماوەی نێوان سەردانەکان 10 رۆژە و فەرمانگە پەیوەندی بە خزمەتخواز دەکات بۆ سەردانیکردن.
١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بۆ هێنانی پشتگیری.
٢. یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان بۆ هێنانی پشتگیری.
٣. سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان یاخود یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان بۆ پشتگیری هەبوونی ئەندازیار.
٤. سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بۆ پشتگیری هەبوونی پارێزەر .
٥. سەندیکای وردبینان و ژمێریاران بۆ پشتگیری هەبوونی ژمێریار.
٦. یەکێک لە بانکەکانی حکومی لە هەرێمی کوردستان بۆ هێنانی نوسراوی هەبوونی توانای دارایی.
٧. یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان.
پۆلینکردنی کۆمپانیا و بەلێندەرایەتی خۆمالی
پەیڕەوی پۆڵینکردنی بەڵێندەران 1ی 2007
وەزارەتی پلاندانان / ب.گ. کارگیڕی و دارایی/ ب. پۆلینکردنی بەڵێندەران
بەڕێوەبەرايەتی پۆلينكردنی بەڵێندەران
هةوليَر – شةقامي 60 م – نزيك پەرلەمان – بەرامبەر ئەنجومەنی دادوەری
تەلەفۆن : 0662230170
مۆبايل: 07502293509
E-mail: info@mop – krg.org