پڕکردنەوەی فۆرمی زانیاری بۆ کاندیدانی پڕۆگرامی تواناسازی کە لە (14) خاڵ پێکهاتووە.
بۆ سەرجەم کاندیدانی تواناسازیە کەفۆرمی هەڵسەنگاندنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ پەسەندکراوە.
بۆ بەدەستخستنی زانیاریە لەسەر زانکۆی خوێندن و ئەو رێكارە ياسايى و بەڵگەنامانەى كە پێويستە كانديدكراو وەک دوا قۆناغ پێشكەشى بكات لە وەزارەتى پلاندانان و دواتريش بنێردرێت بۆ وەزارەتی خوێندنى باڵا بۆ ئەوەى فەرمان وەزارى پێدەربکرێت و ئاسانكارى ڤيزاى بۆ بكرێت.
پێویستە کاندیدکراو پێشتر فۆرمی هەڵسەنگاندنەکەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نێردراوان و پەیوەندیە رۆشنبیریەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە پەسندکرابێت.
١- كۆپی پاسپۆرت ( A4) رەنگاو رەنگ.
٢- كۆپی نوسراوی پشتگیری دارایی.
٣- CAS یان ATAS (بەتایبەتی بۆ ئەوانەی دەچنە بەریتانیا ).
٤- نوسراوی وەرگیران (قبول)ی كۆرسی زمان ( Language Course).
٥-نوسراوی وەرگیران (قبول)ی لە زانكۆ ( Offer Letter).
٦- لارینەبوونی (عدم ممانعە الدائرە)، بۆ فەرمانبەران (ئۆریجینال).
٧- پوختەی راژە (خلاصە الخدمە) (ئۆریجینال).
٨- كەفالەی دارایی (كفالە مالیە) (ماستەر 75 ملیون دینار / دكتۆرا 120 ملیۆن دینار ) (ئۆریجینال + كۆپی ).
٩- بریكارنامەی گشتی (وكالە عامە)(كۆپی).
١٠- بەڵێننامە(تعهد خطی ) (ئۆریجینال).
١١- بەڵێننامەی (Student Visitor Visa) بۆ ئەو كاندیدانەی بەو جۆرە ڤیزایە سەفەر دەكەن بۆ وڵاتی بەریتانیا
(ئۆریجینال).
١٢- گرێبەستی ناردن(عقد البعثە ) (ئۆریجینال ).
١٣- تاقیكردنەوەی زمانی ئینگلیزی(IELTS) یان هاوشێوەكانی لە (5) كەمتر نەبێت.
١٤- بڕوانامەی دەرچوونی بە نمرەی بەكالۆریۆس (كۆپی رهنگاوڕهنگ).
نەخێر، ناتوانرێت لەلایەن نوێنەریکردن بەدەست بێت، بەهۆی بوونی ژمارەیەک بەڵێننامەو گرێبەستی یاسایی کە پێویستە کاندیدکراو خۆی ئامادەبێت.
بێبەرامبەر پێشکەش دەکرێت.
(1) کاتژمێر پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.
هەنگاوی یەکەم / وەرگرتنی رەزامەندیە لەسەر فۆرمی پێشوو (فۆرمی هەڵسەنگاندن) لەلایەن بەرێوەبەری گشتی نێردراوان وپەیوەندیە رۆشنبیریەکان لەوەزارەتی خوێندنی باڵا دوای وردبینی فۆرمەکە دەنێردرێتەوە وەزارەتی خوێندنى باڵا.
هەنگاوی دووەم /ناردنەوەی فۆرمی هەڵسەنگاندن لەلایەن کاندیدکراو بۆ وەزارەتی پلاندانان.
خزمەتخواز سەردانی (2) ژوور دەکات:
١- ژووری فەرمانبەرانی تواناسازی بۆ وردبینی فۆرمەکە.
٢- ژووری بەرێوەبەرایەتی تواناسازی بۆ واژووکردن و ناردنی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا.
(2) واژووی پێویستە:
١- واژووی فەرمانبەری وەرگر بۆ وردبینیکردن.
٢- واژووی بەرێوەبەرایەتی تواناسازی بۆ ناردنی فۆرمەکە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا.
تەنها جارێک پێویستە بەڵام لەکاتێکدا کەم و کوڕیەک هەبێت دەبێت بۆ جاری دووەم بگەڕێتەوە لەبەر ئەوەی هەندێک بەڵگەنامەی سەرەکی هەیە کە تاکوو کاندید ئامادەی نەکات فۆرمەکەی واژوو ناکرێت.
١. فەرمانگەی دادنووسی بۆ دەرکردنی بریکارنامەی کاندید.
٢. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە بۆ رەهنی خانوو یاخود زەوی کە یەکێکە لە مەرجەکانی سەفەرکردن.
وەزارەتی پلاندانان/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرۆیی/ ب. تواناسازی فەرمانبەرانی هەرێم
وەزارەتی پلاندانان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرٶیی / ب.تواناسازی فەرمانبەرانی هەرێم
ت/ 009647504085204
ئیمەیل / recd.r2@gmail.com
مالپەر / www.mop-krg.org