پڕکردنەوەى بەڵێننامە له لايەن بەڵێندەران و ئەندازياران

زنجیرە: 
MOP19

وەرگرتنی بەڵێننامە لە خاوەن کۆمپانیا لەکاتی پۆلینکردن یان گۆڕین یان دامەزراندنی کۆمپانیا کە فەرمانبەر نەبێت لەهیچ دامودەزگایەکی حکومەت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پلاندانانبەڕێوەبەرایەتی یاسا
مافی وەدەستهێنان: 

١. بەڵێندەران.

٢. ئەندازیاران.

٣. ژمێریاران.

مەبەست: 

بۆ رێگریکردنە لە خاوەن کۆمپانیا لە فەرمانبەری حکومەت.

مەرجەکان: 

١. بەڵگەنامەى دامەزراندنی کۆمپانیا.

٢. ئامادەبوونی کەسەکه خۆی یان بریکارەکەی بەمەرجیک بریکارنامەی فەرمی پێبێت.

٣. ناسنامەی باری شارستانی.

٤. پولی دارایی 3000 دینار.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی باری شارستانی ئەگەر ژمێرياربوو.

٢. ناسنامەی کۆمپانیا ئەگەر بەڵێندەر بوو.

٣. ناسنامەی یەکێتی ئەندازیاران ئەگەر ئەندازيار بوو.

٤. پولی دارایی به بری 3000 دینار.

٥. بریکارنامه ئەگەر کەسی بریکار هات لە بری کەسی بەڵێندەر یان ئەندازیار وە پێویستە ناسنامەی پارێزەرایەتی پێبێت ئەگەر بریکار پارێزەر بوو.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لە رێگای بریکارنامەی یاسایی پەسندکراو بەدەست دێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

وەرگرتنی رسومات بە بڕی (3،000) دينار لەگەڵ پوول بە بڕی (3،000) دينار بە پێی یاسای دادنووسی ژمارە 33 ساڵی 1998. کە هاوپێچە

ماوەی پێویست: 

(1) کاتژمێر پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم: هینانی پیداویستیەکان وەکو (ناسنامە ، پوولی دارایی ، بریکارنامە).

هەنگاوی دووەم: بۆ ژمێریاری لە دیوانی وەزارەت بۆ جێبەجێکردنی رێکاریەکان.

هەنگاوی سێیەم: بەڕیوەبەرایەتی یاسا بۆ واژووکردنی بەڵێننامە و پێدانی.

ژوورەکان: 

١. بەڕێوەبەرایەتی یاسا بۆ پڕکردنەوەی بەڵێننامە.

٢. ژمیریاری بۆ پێدانی رەسم.

واژو: 

(3) واژووی پیویسته:

١. واژوو و مۆری ژمیریاری بۆ ئەوەی دڵنیابین لە دانی رەسم لە لایەن کەسی بەڵێندەر.

٢. واژوو و مۆری بەڕێوەبەری ياسا بۆ پەسندکردنی بەڵێننامەکە بۆ ئەوەی باوەڕ پێکراو بێت.

٣. واژووی کەسی بەڵێندەر بۆ پابەندبوونی بە بەڵێننامە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (1) جار سەردان دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویستی بە هیچ بەڕێوەبەرایەتی حکومی و ناحکومی نیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر، پێویستی بە هیچ فۆرمێک نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟