پشکنین بۆ گواستنەوەی خاوەنداریەتی کارگە پیشەسازیەکان

زنجیرە: 
MTI06

بریتیە لە کڕین و فرۆشتنی کارگەکانی کەرتی تایبەت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیبەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ گشت خاوەن کارگەکان و ئەو کۆمپانیانەی کە کارگەیان هەیە و لە بواری پیشەسازی کاردەکەن.

مەبەست: 

بۆ کڕین و فرۆشتن لەسەر کارگەکانی کەرتی تایبەت.

مەرجەکان: 

پێویستە لەسەر لایەنی یەکەم (فرۆشیار) گرێبەستی وازهێنان واژوو بکات لە پێش دادنووس بۆ لایەنی دووەم (کڕیار) کە هیچ مافێکی لەسەر کارگەکانی نەماوە و فرۆشتویەتی بەو نرخەی کە لەسەری پێکهاتوون و پێویستە دیاری بکرێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی باری شارستانی.

٢. رەگەزنامەی عێراقی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لە رێگای بریکارنامەی گشتی بە دەستدەهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. بڕی (1,200) دینار بۆ پشکنینی وەردەگرێت و بە پێی رێنمای ژمارە (14) ی دارایی کاری پێدەکرێت.

٢. بڕی (01.%) لە نرخی ئامێرەکانی وەردەگیرێت لە خاوەن کارگە بۆ گواستنەوەی خاوەنداریەتی و گشت پارەکە دەبێتە داهاتی کۆتایی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پشکنینی کارگە لە لایەن لیژنەی پشکنین بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی کارگەکە.

دوا هەنگاو: فەرمانێکی نوێ دەردەچێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بە گواستنەوەی خاوەنداریەتی کارگەکە لە ناوی لایەنی یەکەم بۆ لایەنی دووەم و وێنەش دەدرێـت بەگشت لایەنی پەیوەندیدار.

واژو: 

(5) واژوو پێویستە:

١. واژووی ئەندامانی لیژنەی پشکنین بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی ئامێرەکان و (TEST) کردنی بەرهەمی کارگەکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆلی جۆری.

٢. واژووی بەڕێوەبەرایەتی بەشی کارگەکانی کەرتی تایبەت لە پیشەسازی پارێزگاکان بۆ پەسەندکردنی کۆنوسی لیژنەی پشکنین.

٣. واژووی بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی پارێزگاکانی هەرێم تاوەکو بە نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بکرێت.

٤. واژووی بەڕێوەبەری هونەری لە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی) بۆ وردبینیکردنی دۆسیەی کارگەکە.

٥. واژووی بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆ دەربڕینی بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەی خاوەنداریەتی کارگەکە.

ژمارەی سەردان: 

١. داواکاری پێشکەش دەکات بۆ گواستنەوەی خاوەنداریەتی کارگە.

٢. لە کاتی واژووکردنی مۆڵەتەکە کە دێتە سەر ناوی لایەنی دووەم (کڕیار) پاڵپشت بە کرێبەستی وازهێنانی دادنووسی.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. خاوەن کارگە پێویستە سەردانی فەرمانگەکانی دادنووسی بکات لە پارێزگاکانی هەرێم تاوەکو گرێبەستی وازهێنان بکرێت لە نێوان لایەنی یەکەم و لایەنی دووەم و گشت ئامێرەکانی کارگەکە بخرێتەسەر ناوی لایەنی دووەم.

٢. پشکنین بۆ ئەم کارگەیە بکرێت لە لایەن لیژنەی پشکنینی پیشەسازی پارێزگاکانی هەرێم بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی کارگە و (TEST) کردنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری- پیشەسازی.

٣. پێویستە خاوەن کارگە (کڕیار و فرۆشیار) پاکانەی (باجی دەرامەت، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا، سەرۆکایەتی شارەوانی) ئامادە بکات، تاکو بزانرێت کە خاوەن کارگەی پێشوو و تازە قەرزدار نین.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمی تایبەت هەیە ئامادەکراوە بۆ ئەم مەبەستە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟