پشکنین بۆ تەواوکردنی دامەزراندنی کارگە

زنجیرە: 
MTI10

بریتیە لە تەواوکردنی دامەزراندنی کارگە پیشەسازیەکان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیبەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ گشت خاوەن کارگەکانی کەرتی تایبەت.

مەبەست: 

بۆ تەواوکردنی دامەزراندنی کارگەکانی کەرتی تایبەت.

مەرجەکان: 

١. پێشتر مۆڵەتی (مەرجدار) ی وەرگرتبێت.

٢. زەوی بۆ تەرخانکرابێت لە لایەن وەزارەتی شارەوانی لە یەکێک لە ناوچە پیشەسازیەکان یان لەسەر زەویەکی بەردەڵان بە مەرجێک رەزامەندی لایەنی پەیوەندیداری هەبێت.

٣. گشت ئامێرەکانی تۆمارکردبێت لە فەرمانگەی دادنووس.

٤. پشکنین بۆ کارگە دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە چەسپاندنیان و بەرهەمهێنانیان.

٥. (TEST) لە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری بۆ بەرهەمی کارگەکان دەکرێت بۆ ئەوەی دڵنیابین لە بەرهەمەکانیان.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی باری شارستانی.

٢. رەگەزنامەی عێراقی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لە رێگای بریکارنامەی گشتی یاخود تایبەت بەدەست دەهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. (1,200) دینار نرخی پشکنین وەردەگرێ و بە پێی خاڵەکانی رێنمایی دارایی ژمارە (14) کاری پێدەکرێت.

٢. (1%) رسومات وەردەگیرێت و دەبێتە داهاتی کۆتایی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم.

ماوەی پێویست: 

(10) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: خاوەن کارگە داواکاری پێشکەش دەکات لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی.

دوا هەنگاو: وەرگرتنەوەی مۆڵەتی تەواوکردنی دامەزراندن.

واژو: 

(5) واژوو پێویستە:

١. واژووی ئەندامانی لیژنەی پشکنین.

٢. واژووی بەرپرسی کارگەکانی کەرتی تایبەت.

٣. واژووی بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).

٤. واژووی بەڕێوەبەری هونەری لە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی).

٥. واژووی بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (2) جار سەردان دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر یان بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی چونکە ئەو مۆڵەتەی پێشتر وەریگرتبوو (مەرجدار) بوو، واتا کاتی بوو، کە زەوی بۆ تەرخانکرا لە لایەن وەزارەتی شارەوانی و دەستیکرد بە دروستکردنی بیناو و ئامێرەکانی چەسپاند (نصب) کرد و بەرهەمی هەبوو، لەو کاتە پێویستە بەرهەمەکەی لە (TEST) ی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری دەربچێت، ئینجا بەرهەمی بچێتە بازار.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمی تایبەت هەیە بۆ ئەم بابەتە و بێ بەرامبەرە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرێسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی، بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی پارێزگاکان

1. بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر، کارگەی کەرتی تایبەت، رێگای مخمور، تەنیشت کارگەی بیبسی حیات.

2. بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی، کارگەکانی کەرتی تایبەت، لەناو کارگەی جگەرەی سلێمانی.

3. بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی دهۆک، کارگەکانی کەرتی تایبەت، لەناو کارگەی نسیج لە ماڵتا.

4. بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی،برایەتی، تەنیشت وەزارەتی کارەبا.

پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟