پشکنینی کەلوپەلی لەکارکەوتووی کارگەی ستیل

زنجیرە: 
DENV07

پشکنینی ئەو پارچە ئاسنانەی کەلە کارکەوتوون بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی ئاسن و شیش، پارچە پیس بووەکان بە تیشک جیادەکرێتەوە لە پارچە خاوێنەکان.

دەزگای بەرپرس: 
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە
مافی وەدەستهێنان: 

کەرتی تایبەت.

مەبەست: 

بۆ پشکنینی کەرەستەی (مواد) تیشکدەر وەکو کەل و پەلی پاشماوەکانی جەنگ .

مەرجەکان: 

١. نوسراوێک بکرێت لەلایەن کۆمپانیاکە.

٢. پشکنین ئەنجام دەدرێت.

٣. راپۆرت دەنوسرێت دەربارەی شوێنەکە، ئایا پارچەی پیس بوو بە تیشک هەیە یاخود نا.

٤. لە کاتی بوونی پارچەی پیس بوو بە تیشک لە ناو ماددە ئاسنینەکان، ئەو کات دەبێت بگوازرێتەوە بۆ (مقبرە) بۆ ژێرخاک کردنیان و ئەو شوێنە تەنها لە ناوچەی (تویپە) لە نزیک شاری بەغداد هەیە.

بەڵگەنامەکان: 

نوسراوێک بکرێت لەلایەن کۆمپانیاوە کە تێیدا داوای پشکنینی تیشک دەکات لە کۆگاکانەوە، پێویستی بەپەڕاوی کۆمپانیا نیە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەکرێت لەرێگای بریکارەنامەوە بەدەست بھێندرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نیە.

ماوەی پێویست: 

(7) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

١. سەردانی بەشی تیشک لەدەستەو فەرمانگەکانی پارێزگاکان.

٢. بەدواداچوون لەسەر پڕۆژەکە (پشکنین).

٣. (راپۆرت) رەزامەندی لەسەر پڕۆژەکە بەپێی رێنمایی ژینگەیی لەیاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە ژمارە (8) ساڵی 2008 ماددەی 36,35,34

ماددەی سی وچوارەم :
نابێ هیچ کەسێک هەڵسێت بە دروستکردن یان عەمبارکردن یان ژێر زەوی خستن یان سوتاندن یان نقومکردن یان بەکارهێنان یان چارەسەرکردن یان خۆڵی رزگارکردن لە ماددە تیشکاوەرەکان یان هەر ماددەیەک یان پیسییەکی مەترسیداری شل یان رەق یان گازی، تەنیا بە پێی ئەو رێنماییانە نەبێت کە وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەل لایەنە بەرپرسەکان دەریان دەکات.

ماددەی سی و پنێجەم :
ئەمانەی خوارەوە قەدەغەن:
یەکەم: هاوردنی خاشاکە مەترسیدارەکان کە زیان بە مرۆڤ و ژینگەی هەرێم دەگەیەنن.
دووەم: هاوردنی ماددە مەترسیدارەکان بۆ هەرێم تەنیا بە رەزامەندی وەزارەت دەبێت.
سێیەم: تێپەڕینی خاشاک و ماددە ترسناکەکان بەناو هەرێمدا تەنیا بە رەزامەندی وەزارەت دەبێت.

ماددەی سی و شەشەم :
نابێت ماددە ترسناکەکان بەرهەم بهێنرێت یان بگوازرێتەوە یان ئاڵوگۆڕی پێ بکرێ یان بهێنرێتە ناوەوە یان عەمبار بکرێت تەنیا دوای وەرگرتنی هەموو ئامادەکارییەکانی کە لە دەقی یاساو پێڕەو و رێنماییە بەرکارەکان هاتوون، بە جۆرێک ئەوە مسۆگەر بکرێت کە هیچ زیانێکی ژینگەیی لێ ناکەوێتەوە.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (6) ژوور دەکات:

١. وەرگرتە.

٢. بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری هونەری.

٣. بەشی تیشک.

٤. بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری هونەری.

٥. سەرۆکی دەستە.

٦. دەرکردە.

واژو: 

(1) واژووی پێویستە:

واژووی بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری هونەری

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (3) جار سەردان دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تەنها بۆ کارگەکانی ستیل، لەبەر ئەوەی کارەکە پەیوەستە بەوانەوە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نیە.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟