پشکنینی مۆڵەتی بیناکردن

زنجیرە: 
MMT05

بریتیه ‌له ‌خزمه‌تگوزاری پشکنین بۆ رێپێدانى بیناكردن، كه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كی گرنگ و به‌رده‌وامه‌ و پەیوه‌سته ‌به‌ مۆڵەتى بیناکردن، كواڵیتی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ‌راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه ‌به ‌ژیان و ئاسودەیی هاوڵاتیانه‌وه‌.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزارسەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداریبەڕێوەبەرایەتی شارەوانی
مافی وەدەستهێنان: 

١. هاوڵاتى.

٢. وەبەرهێنەر.

٣. کۆمپانیا.

مەبەست: 

بۆ وەرگرتنى مۆڵەتى کۆتایى بۆ پرۆژەى بنیادنراو ، واتە دواى ئەوەى تەواوى پششکنینەکان بە دروستى ئەنجام دەدرێن و باڵەخانەکە بە پێى نەخشە بنیاد دەنرێت ، مۆڵەتى پێدەدرێت و دەتوانێت پرۆژەکە بکەوێتە سەر کار.

مەرجەکان: 

١. پێویستە رێپێدانى وەرگرتبێت لە لیژنەى پەسەندکردنى نەخشەکان.

٢. نەخشەى پەسەندکراو.

٣. پرۆژە ئامادەبێت بۆ پشکنین.

٤. پابەندبوون بە رێنماییەکانى شارەوانى.

بەڵگەنامەکان: 

- فۆرمى پشکنین.
- دەبێت کۆپیەک لە بەراییەکانى پرۆژەکە بەردەست بێت لە سەر موقع لە کاتى پشکنین بۆ ئەوەى ستافى پشکنین بتوانن پشکنینەکە بە ئەنجام بگەیەنن.
- دەبێت لایەنى سەرپەرشتیارى پرۆژە ئامادەبن لە کاتى پشکنین.
- دەبێت پابەندى رێنماییەکانى شارەوانى بن لە پاک راگرتن و مەرجەکانى ترى موقع بە پێچەوانەوە لیژنەى پشکنین دەتوانن ئەو خزمەتە رابگرن و پشکنینەکە ئەنجام نەدەن.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، بە مەرجێک نوێنەر پابەندى مەرجەکانى بڕگەى سەرەوە بێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بۆ هەرقۆناغێک تەنها بڕێک پارە دەدات بۆ پسولەى پشکنین کە ئەم پسولەیە تاوەکو یەک مانگ کارا دەبێت ئەگەر زیاتریش لە یەک پشکنین بکرێت لەو ماوەیەدا هیچ بڕە پارەیەکى تر لە خزمەتخواز داوا ناکرێت.
بڕى پارە بۆ هەر پسوولەیەک: ساڵانە لە لایەن وەزارەتى داراییەوە بڕیارى لەسەر دەدرێـت، لە ئێستادا بۆ پشکنینى نیشتەجێ (سکنى) بڕى (15,000) دینارى عیراقى و بۆ پرۆژەى بازرگانى و ئەوانى تر بڕى (45,000) دینارى عیراقى وەردەگیرێت.
ئیتر بە گوێرەى قەبارەى پرۆژەکە چەند جارێک ئەو بڕە پارەیە وەردەگیرێت.

ماوەی پێویست: 

پشکنین بۆ هەر قۆناغێک (1) کاتژمێر دەخایەنێت.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پشکنینى شیش و نەجارى بناغە ( بادلۆ )ى پرۆژە.

دوا هەنگاو: پشکنینى پێدانى مۆڵەتى شارەوانى ( پشکنینى استلام ).

ژوورەکان: 

هەنگاوەکان دەکەوێتە سەر قەبارەى پرۆژە ، هەر پرۆژەیەک بە چەند قۆناغێک پشکنینى بۆ دەکرێت ، تاوەکو پرۆژە گەورەتر بێت قۆناغەکانى زیاتر دەبن ، بەڵام پشکنین بۆ هەر قۆناغێک لەم هەنگاوانەى خوارەوە پێک دێت :
١. خزمەتخواز سەردانى شارەوانى دەکات کاتێک پرۆژەکەى ئامادە دەبێت بۆ پشکنین.

٢. لە شارەوانى دەنێردرێت بۆ بەشى ژمێریارى بۆ بڕینى پسولەى پشکنین، پسولەى پشکنین بۆ یەک مانگ یەک جار وەردەگیرێت، واتە ئەگەر لە ماوەى یەک مانگدا زیاتر لە یەک پشکنین بۆ هەمان پرۆژە خزمەتخواز تەنها یەک جار پارەى کرێى پشکنین دەدات.

٣. دواى بڕینى پسولە دەنێردرێت بۆ لێژنەى پشکنین و لێژنەکە پشکنینى بۆ دەکات.

٤. دواتر دەگەڕێتەوە شارەوانى و لەسەر بنەماى کۆنوسى لێژنەى پشکنین بڕیار دەدرێت کە کارەکەى تەواو بکات ئەگەر کێشەى نەبوو هەروەک وێنەیەک دەنێردرێـت بۆ بەشى خزمەتگوزارى بۆ ئەوەى چاودێرەکان ئاگاداربن کە ئەو پرۆژەیە رێپێدانى کارکردنى هەیە بۆ ئەو قۆناغە ، هەروەک ئەگەر کێشەى هەبوو خزمەتخواز رادەسپێردرێت بۆ چاککردنەوەى تێبینییەکانى لیژنەى پشکنین تاوەکو کێشەى نامێنێت.

٥. هەر قۆناغێک لە قۆناغەکانى پشکنین بەو هەنگاوانەدا تێپەڕ دەبێت.

واژو: 

هەر هەنگاوێک (10) واژووى پێویستە ، واژووەکان بەم شێوەیە دەبن:
١. بەرپرسى بەشى نەخشەدانان یان ( مۆڵەتدان یان نەخشەدانانى بنەڕەتى ) بە گوێرەى هەیکەلیەت کە جیاوازى هەیە لە نێوان پلەى شارەوانییەکان.

٢. واژووى بەشى ژمێریارى.

٣. واژووى تەواوى ئەندامانى لێژنەى پشکنین یان ( لێژنەى بەدواداچوون ).

٤. واژووى بەشى خزمەتگوزارى.

ژمارەی سەردان: 

بۆ هەر قۆناغێکى پشکنین خزمەتخواز (2) جار سەردانى شارەوانى دەکات:

جارى یەکەم بۆ داواکارى پشکنین و بڕینى پسوولە و ئەنجامدانى پشکنین.

جارى دووەم لە هەمان رۆژدا بۆ وەرگرتنى بڕیارى کارکردن لەسەر بنەماى ئەو کۆنوسەى کە لێژنەى پشکنین ئامادەى کردووە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

هیچ بەڕێوەبەرایەتیەک بەشدار نیە لە پرۆسەکە.
تێبینى / لە سەرۆکایەتى شارەوانى پارێزگاکان، تەنها لە پشکنینى پێدانى مۆڵەتى شارەوانى ( پشکنینى استلام ) کە دوا پشکنینە لە لایەن لیژنەیەکى تایبەتمەندەوە دەکرێت بە بەشدارى هەریەک لە( بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى پەیوەندیدار ) و ( بەڕێوەبەرایەتى نەخشەدانانى ئاوەدانى ) و ( بەرێوەبەرایەتى بەرگرى شارستان پارێزگا ) بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنى تەواوى رێنماییەکانى تایبەت بە شارەوانى و مەرجەکانى بەرگرى شارستانى و ووردبینى کردنى کۆنوسى سەرجەم پشکنینەکانى پێشوو کە لە لایەن لێژنەى بەدواداچوونى (بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى پەیوەندیدار)ەوە ئەنجام دراون.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نیە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟