پشکنینی قیری شل

زنجیرە: 
MHR06

بریتییە لە وەرگرتنی قیڕی شل لە نمونەی تانکەرەکانی قیڕ پێش بەکارهێنانی لە قیڕتاوکردنی رێگاکان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەکنیکیبەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی
مافی وەدەستهێنان: 

1. کەرتی تایبەت.

2. کەرتی گشتی (حکومی).

مەبەست: 

پشکنین ئەنجام دەدرێت پێش بەکارهێنانی لە پرۆژەکانی قیرتاوکردن.

مەرجەکان: 

١. لايەنى داواكاری پشكنين بەڵێن دەدات كە هەموو تێچووى پشكنينەكان لە ئەستۆ بگرێت بەپێی رێنماييەكانی تاقيگە.

٢. تاقیگەی بيناسازى هەولێر بەڵێن دەدات بە ئەنجامدانى پشكنينە پێويستەكان بۆ ئەو نمونانەى كە لە لايەن داواكارەوە هاتووە.

٣. تاقيگەی بيناسازى هەولێر تا ئەو كاتە نمونەكان دەهێلێتەوە كە بە پێويستى دەزانێت , لەكاتێكدا ئەگەر داواكاری پشكنين داوای گێرانەوەى نمونەكانی بكات , ئەوا دەبێت سەردانى تاقيگە بكات لەماوەى (10) رۆژ لەدەرچوونى ئەنجامى پشكنينەكان , بەپێچەوانەوە ئەو مافەى نامێنێت.

٤. تاقيگە پابەندە بە گرتنەبەرى رێوشوێني پێويست بۆ پاراستنى نمونەكان بەدرێژايی ئەو كاتەى لە لای دەمێننەوە.

٥. لەكاتى تێكچوون يان شكانى نمونەكان پێش ئەنجامدانى پشكنينەكان, ئەوا لايەنى داواكاری پشكنين پابەندە بە دابينكردنی " نمونەى لەجياتى" هاوشێوەى نمونە بنەرەتيەكان وە ئەگەر نەدەكرا ئەوە بكرێت , ئەوا دەبێت "پشكنينی لەجياتى" ئەنجام بدرێت (ئەگەر كرا) وە بەپێی تێچووى نوێ و رێككەوتنى هەردوولا.

بەڵگەنامەکان: 

١. هێنانی نوسراوێک لەو شوێنەی کە داوای پشکنین دەکەن (پێویستە).

٢. هاتنی ئەندازیاری سەرپەرشتیار یان نوێنەرەکەی بۆ هێنانی کەرستەکان (بۆ دڵنیابوون لە نەگۆرانی کەرەستە لەلایەن بەڵێندەر).

٣. بڕی کەرستەی پێویست بۆ پشکنین (مواسەفات).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەکرێت بە رێپێدراو یان تەخویل.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

(94،000) دينار.

بە پێی نوسراوی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ژمارە 5855 لە 30/09/2015 پالپشت بە نوسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە/داهات و خەرجیەکان ژمارە 7374 لە 31/08/2015. هاوپێچ کراوە

ماوەی پێویست: 

(5) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: هێنانی کەرستە بۆ پشکنین.

دوا هەنگاو: وەرگرتنەوەی راپۆرتی پشکنین.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز پێویستە سەردانی (2) ژوور بکات:

١. وەرگرتنی نمونە بۆ رادەسکردنی نمونەکە بە تاقیگە.

٢. راپۆرتەکان بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینی نمونەکە.

واژو: 

پێویستی بە (6) واژوو هەیە:

١. واژووی بەڕێوەبەری هونەری لەسەر نوسراوی داواکراو بۆ دڵنیابوون لە راستی و دروستی نوسراوی داواکردنی پشکنین.

٢. واژووی وەرگرتنی نمونە بۆ وەرگرتنی نمونە وە ناردنی بۆ هۆبەی پەیوەندیدار.

٣. واژووی فەرمانبەری پشکنین و راپۆرت بۆ دروستکردنی راپۆرتی پشکنین بە راستی و دروستی.

٤. واژووی بەرپرسی هۆبەی کەرستەی بیناسازی بۆ دروستکردنی راپۆرتی پشکنین بە راستی و دروستی.

٥. واژووی نوسینگەی هونەری بۆ وردبینکردنی راپۆرت تاکو بەڕێوەبەر واژووی لەسەر بکات.

٦. واژووی بەڕێوەبەری تاقیگە بۆ پەسندکردنی ئەنجامەکان.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (2) جار سەردان دەکات:

١. ژووری وەرگرتنی نمونە بۆ وەرگرتنی نمونەکە.

٢. راپۆرتەکان بۆ وەرگرتنەوەی راپۆرتی پشکنین.

هەندێک حالەت (3) جار بۆ روونکردنەوەی پێویست (ئەو نمونانەی سەردانیکەر پرسیاریان هەیە دێنە لای بەرێوەبەر یان بەرپرسی هونەری).

ماوەی نێوان سەردانەکان (5) رۆژە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

نیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمی تایبەت لە یەکەی وەرگرتنی نمونە. بەڵێ، دەکرێت پێشوەخت پڕبکرێتەوە. هاوپێچ کراوە
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن/ بەڕێوەبەرایەتی تاقیگا بیناسازییەکان

هەولێر - رێگای عنکاوە/ 36 0662245633 0662244850 info@erbil.com
دهۆک - تافی رەزا - جادا گەنجینە
سلێمانی - ناوچەی پیشەسازی یەک
کۆیە - تەنیشت ئینحساری کۆن
گەرمیان - کەلار - تەلار گردەگۆزینە

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟