پشکنینی (فیزیای، کیمیای، بایلۆجی) بۆ خواردن و خواردنەوە

زنجیرە: 
MOH26

پشکنينى خۆراکه‌ له‌ روى ( فيزيايى و بايه‌لۆجى و کيمياوى ) بۆ دڵنيابوون له‌ جۆرو کواليتى خۆراکه‌که‌ تا بزانرێت شياوه‌ له‌ رووى مرۆييه‌وه‌ بۆ خواردن و خواردنه‌وه‌.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستیبەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراکبەشی تاقیگە
مافی وەدەستهێنان: 

کۆمپانیاو بازرگانى خۆماڵی و بیانی کە خۆراک (خواردن، خواردنەوە) لە دەرەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکەن هەروەها بۆ بەرهەمی ناوە خۆش.

مەبەست: 

دڵنیابوون لە جۆر و کوالێتی خۆراک لە ڕووی پشکنینەکان (فیزیای، کیمیای، بایۆلۆجی) بۆ ئەوەی بزاندرێت ئەم خۆراکە شیاوە بۆ خۆراکی مرۆیی (خواردن، خواردنەوە).

مەرجەکان: 

١. دەبێت وەرگرتنی نمونەی خۆراکەکە (خواردن، خواردنەوە) لەلایەن تیمەکانی چاودێری تەندروستی خاڵە سنووریەکان و بازاری ناوەخۆ وەربگيرێت.

٢. دەبێت شێوەی وەرگرتنی نموونەی خۆراکەکە تەندروست بێت.

٣. نموونەی خۆراکەکە لەناو بۆکسی گونجاو بێت بۆ هەڵگرتنی لە پلەی گەرمی گونجاو و ستاندارت.

بەڵگەنامەکان: 

هیچ نمونەیەک ناچێتە تاقیگەکان بەبی بوونی ئەم بەڵگەنامانە :

١. بڕوانامەی تەندروستی (ئەم بڕوانامەی دەیسەلمێنێت کە شیاوە بۆ خۆراکی مرۆیی).

٢. بڕوانامەی کارگە (ئەم بڕوانامەی دەیسەلمێنێت لە چ وڵاتێک بەرهەم هاتووە).

٣. بڕوانامەی تحلیل (ئەم بڕوانامەی دەیسەلمێنێت کە لە وڵاتی سەرچاوە پشکنینی بۆ کراوە).

٤. بڕوانامەی بەیتەری (بۆ گۆشت دەیسەلمێنێت کە لە ژێر چاودێری ڤێتەرنەری کاری سەربڕینی بۆ کراوە).

٥. بڕوانامەی حلال (بۆ خۆراک دەیسەلمێنێت کە خۆراکەکە حلال بۆ نمونە روونی بەرازی تێدا نییە).

٦. بڕوانامەی بێ بەری بوون لە میلامین بۆ شیر (دەیسەلمێنێت کە میلامینی تێدا نییە).

٧. شهادە خالیە من دایکسین (دەیسەلمێنێت کە دایکسینی تێدا نییە).

٨. شهادە خالیە من اشعاع (دەیسەلمێنێت کە اشعاعی بەرنەکەوتووە).

٩. شهادەیەک دەیسەلمێنێت کە لە وڵاتی سەرچاوە ئەم خۆراکە بەکاردێت (FREE CELL).

١٠. شهادەی SGS) Sotiat General Survaline ) بۆ خواردنه‌وه‌ى وزه‌ به‌خش.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. کرێی وه‌رگرتنى نمونە بڕى ٣٠٠٠هه زار ديناری عێراقی.

٢. پشکنینی فیزیای بۆ خۆراک (خواردن، خواردنەوە ) بڕى ٥٠٠٠هه زارديناری عێراقی.

٣. پشکنینی کیمیای بۆ خۆراک (خواردن، خواردنەوە) بڕی ١٠,٠٠٠هه زارديناری عێراقی.
٤. پشکنینی بایلۆجی بۆ خۆراک (خواردن، خواردنەوە) بڕى ١٠,٠٠٠ديناری عێراقی.

ماوەی پێویست: 

بە پێ جۆری خزمەتەکە بۆ نمونە هەندێک خۆراک پێویستی بە چەند رۆژ هەیە بۆ دەرچوونی ئەنجامی پشکنین.

١. پشکنینی فیزیای ١ رۆژ.

٢. پشکنینی کیمیای (١ تا ٣) رۆژ.

٣. پشکنینی بایۆلۆجی (٣ تا ٥) رۆژ.

هەنگاوەکان: 

1. وەرگرتنی نمونە لەلایەن تیمەکانی چاودێری تەندروستی بۆ خۆراک (خواردن و خواردنەوە) بە مەبەستی ناردنی بۆ تاقیگەکان، بەکۆکردنەوەی تۆماری نموونەکەو دابەشکردنی نمونە بۆ تاقیگەی (فیزیا، کیمیاوی، بایلۆجی).
2. دەرچوونی ئەنجامی پشکنین.

ژوورەکان: 

1. تیمەکانی چاودێری تەندروستی لە خاڵە سنووریەکان و بازاری ناوەخۆ نمونە وەردەگرن بۆ بەرهەمی خۆراکی بەشێوەی (X، Y، Z) و هەرەمەکی لە ناو کۆنتێنەرەکان.
2. دوای وەرگرتنی نموونەی خۆراک دەبێت بە نووسراوی فەرمی لەلایەن چاودێری تەندروستی دەچیتە تاقیگەکانی خۆراک (خواردن، خواردنەوە) بە مەبەستی دڵینیابوون لە جۆر و کوالیتی خۆراکەکە کە ئایا شیاوە بۆ خۆراکی مرۆیی، و کۆد کردنی تایبەت بە خۆیان ئەمەش بۆ تێکەڵاو نەبوونی ئەنجامی پشکنین.
3. دەبێت نموونەی وەرگیراو (استیلام نمازج) تۆمار بکرێت.
4. دابەشکردنی نموونەکان بۆ هۆبەکانی (فیزیای، کیمیای، بایۆلۆجی) دوای پشکنین لەم هۆبانە ڕاپۆرت دەردەچێ، بە نوسراوو ئەنجامی پشکنین بەبی ناو ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی دەکرێت.
5. دوای ئەنجامی پشکنین، ئەگەر ئەنجامی پشکنین دەرچوو بێت کۆنتێنەرەکان ڕێگەی پێدەدرێت بۆ ناو هەرێمی کوردستان، ئەگەر ئەنجامی پشکنین شیاو نەبوو بۆ خواردنی مرۆڤ ئەوا یان لە ناو دەبرێت یان دەگەرێتەوە ووڵاتی سەرچاوە.
لە دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینی خۆراکەکە (خواردن، خواردنەوە) ئەم ژوورانە دەگرێتە خۆی.
6. ژووری بەرپرسی هۆبەکانی پشکنینی (فیزیای، کیمیای، بایلۆجی) بۆ دڵنیای پشکنینەکە بە گوێرەی پشکنینەکان.
7. ژووری بەڕێوەبەری تاقیگەکان، بۆ وردبینیکردن لە ئەنجامی پشکنین.
8. ژووری هۆبەی چاودێری تەندوستی /بەڕیوەبەراتیە گشتییەکان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، ڕاپەرین، شارەزوور، کۆیە) بۆ وورد بینی کردنی لە ئەنجامی پشکنینەکە، بەرزکردنەوەی بۆ سەرووی خۆی.
9. ژووری بەڕێوەبەری گشتییەکانی خۆپاراستنی تەندروستی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، ڕاپەرین، شارەزوور، کۆیە) لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش بۆ مەبەستی کاری پێویست ژووری چاپ کردن بە مەبەستی ده‌رکردنى نوسراو.
10. ژووری هاتوو دەرچوو بۆ بە ژمارە کردنی نوسراوەکە.

واژو: 

1. واژوی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی بۆ ئاگاداربوون زانین.
2. واژوی بەڕێوەبەری چاودێری و سەلامەتی خۆرک بۆ پشتراستکردنەوەی نووسراوەکە کە کێشەی نییە سەبارەت بە یاساو رێنمایەکانی تەندروستی.

ژمارەی سەردان: 

ئەم خزمەتە رۆژانە بە بەردەوامی ئەنجامدەدرێت، لە لایەن تیمەکانی چاودێری تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەراتیە گشتییەکانی تەندروستی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، ڕاپەرین، شارەزوور، کۆیە) لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی وەرگرتنی نموونەی خۆراک (خواردن، خواردنەوە) بۆ پشکنینی تاقیگەی لە رووی (فیزیای، کیمیای، بایلۆجی) چونک رۆژانە بەرهەمەکان لە خاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان هاوردە دەکرێت، لەگەڵ بەرهەمی ناوەخۆ.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
1. فۆرمى کە ناوی نموونەی لێ تۆماردەکریت تەنها لەلایەن بەرپرسی چاودیری تەندروستی پێشکەش دەکرێت کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، ڕاپەرین، شارەزوور، کۆیە) بە کۆدی تایبەت و ژمارەی تایبەت، ئەمەش هاوپێچ کراوە. 2. فۆرم کە لەلایەن وەزارەت پر دەکرێتەوە، ئەمەش هاوپێچ کراوە.
پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟