پشکنینی شیشی بیناسازی

زنجیرە: 
MHR01

بۆ زانینی هێزی پچڕان و چەمانەوە بە گوێرەی خەسڵەتی داواکراو.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەکنیکیبەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی
مافی وەدەستهێنان: 

١. کەرتی تایبەت.

٢. کەرتی گشتی (حکومی).

مەبەست: 

بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی شیشی بەکارهاتوو لە پرۆژەکان.

مەرجەکان: 

١. لايەنى داواكاری پشكنين بەڵێن دەدات كە هەموو تێچووى پشكنينەكان لە ئەستۆ بگرێت بەپێی رێنماييەكانی تاقيگە.

٢. تاقیگەی بيناسازى هەولێر بەڵێن دەدات بە ئەنجامدانى پشكنينە پێويستەكان بۆ ئەو نمونانەى كە لايەن داواكارەوە هاتووە.

٣. تاقيگەی بيناسازى هەولێر تا ئەو كاتە نمونەكان دەهێلێتەوە كە بە پێويستى دەزانێت , لەكاتێكدا ئەگەر داواكاری پشكنين داوای گێرانەوەى نمونەكانی بكات , ئەوا دەبێت سەردانى تاقيگە بكات لەماوەى (10) رۆژ لەدەرچوونى ئەنجامى پشكنينەكان , بەپێچەوانەوە ئەو مافەى نامێنێت.

٤. تاقيگەى پابەندە بە گرتنەبەرى رێوشوێنی پێويست بۆ پاراستنى نمونەكان بەدرێژايی ئەو كاتەى لە لای دەمێننەوە.

٥. لەكاتى تێكچوون يان شكانى نمونەكان پێش ئەنجامدانى پشكنينەكان , ئەوا لايەنى داواكاری پشكنين پابەندە بە دابينكردنی " نمونەى لەجياتى" هاوشێوەى نمونە بنەڕەتيەكان وە ئەگەر نەدەكرا ئەوە بكرێت , ئەوا دەبێت "پشكنينی لەجياتى" ئەنجام بدرێت (ئەگەر كرا) وە بەپیی تێچووى نوێ و رێككەوتنى هەردوولا.

بەڵگەنامەکان: 

١. هێنانی نوسراوێک لەو شوێنەی کە داوای پشکنین دەکات (پێویستە).

٢. هاتنی ئەندازیاری سەر پەرشتیار یان نوێنەرەکەی بۆ هێنانی کەرستەکان (بۆ دڵنیابوون لە نەگۆڕانی کەرستەلەلایەن بەڵێندەر).

٣. بڕی کەرستەی پێویست بۆ پشکنین (مواسەفات).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەکرێت بە رێپێدراو یان تەخویل.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

(134،750) دينار.

بە پێی نوسراوی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ژمارە 5855 لە 30/09/2015 پالپشت بە نوسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە/داهات و خەرجیەکان ژمارە 7374 لە 31/08/2015. هاوپێچ کراوە

ماوەی پێویست: 

(2) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: هێنانی کەرەستە بۆ پشکنین.

دوا هەنگاو: وەرگرتنەوەی راپۆرتی پشکنین.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (2) ژوور دەکات:

١. وەرگرتنی نمونە بۆ راستکردنی نمونەکە بە تاقیگە.

٢. راپۆرتەکان بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینی نمونەکە.

واژو: 

پێویستی بە (6) واژووە:

١. واژووی بەڕێوەبەری هونەری لەسەر نوسراوی داواکراو بۆ دڵنیابوون لە راستی و دروستی نوسراوی داواکردنی پشکنین.

٢. واژووی وەرگرتنی نمونە بۆ وەرگرتنی نمونە وە ناردنی بۆ هۆبەی پەیوەندیدار.

٣. واژووی فەرمانبەری پشکنین و راپۆرت بۆ دروسکردنی راپۆرتی پشکنین بەراستی و دروستی.

٤. واژووی بەرپرسی هۆبەی کەرستەی بیناسازی بۆ دروستکردنی راپۆرتی پشکنین بە راستی و دروستی.

٥. واژووی نوسینگەی هونەری بۆ وردبینکردنی راپۆرت تاکو بەرێوەبەر واژووی لەسەر بکات.

٦. واژووی بەڕێوەبەری تاقیگە بۆ پەسندکردنی ئەنجامەکان.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (2) جار سەردان دەکات:

١. ژووری وەرگرتنی نمونە بۆ وەرگرتنی نمونەکە.

٢. راپۆرتەکان بۆ وەرگرتنەوەی راپۆرتی پشکنین.

هەندێک حالەت (3) جار بۆ روونکردنەوەی پێویست (ئەو نموونانەی سەردانیکەر پرسیاریان هەیە دێنە لای بەرێوەبەر یان بەرپرسی هونەری).

ماوەی نێوان سەردانەکان (2) رۆژە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

نیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمی تایبەت لە یەکەی وەرگرتنی نمونە. بەڵێ، دەکرێت پێش وەخت پڕبکرێتەوە. هاوپێچ کراوە
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن/ بەڕێوەبەرایەتی تاقیگا بیناسازییەکان

هەولێر - رێگای عنکاوە/ 36 0662245633 0662244850 info@erbil.com
دهۆک - تافی رەزا - جادا گەنجینە
سلێمانی - ناوچەی پیشەسازی یەک
کۆیە - تەنیشت ئینحساری کۆن
گەرمیان - کەلار - تەلار گردەگۆزینە

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟