پشکنینی شاندکراوان

زنجیرە: 
MOH13

ئه‌نجامدانى پشکنین بۆ نەخۆشیە گوازراوەکان
١-بۆ بیانیانى دێنە هەرێم بۆ زانینی سەڵامەتیان لە ونە خۆشیانەوە رێگه‌دان به‌ مانه‌وه‌يان.

٢-ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى هه‌رێم کە ( بۆ خوێندن یا وەرگرتنی ڤیزا سەردانی دەرەی ووڵات دەکەن)بەمەبەستی خوێندن یاهەر کارێکی تر سه‌ردانى ده‌ره‌وه‌ى ووڵات ده‌که‌ن.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی
مافی وەدەستهێنان: 

١. هاووڵاتيانى بیانیانى دێنە هەرێم و زیاتر لە 10 رۆژ دەمێننه‌و.

٢. هاوڵاتیانى سەرەدانی دەرەوەدەکەن بۆ خوێندن .
.

مەبەست: 

بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی ئەو کەسانەی کە دەرچوون یان هاتونەتە ناو هەرێم لە نەخۆشی یە گوازراوەکان و پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیانە،بۆ نموونە(HBV,مە لاریاHCV,,HIV,)

مەرجەکان: 

١. شاندکراوبێت و بێتە ناو هەرێمى کوردستان و زیاتر لە10 رۆژ بمێنێتەوە.

٢. سەردانی دەرەوە بکات و بمێنێتەوە بە مەبەستی .
جۆری پشکنینەکە دەگۆردرێت بە گوێرە ئەو ووڵاتەی کە شاندکراوەبیانیەکە لێوە دێت بۆ نموونە ووڵاتە کانی ئە فریقی(لە نوسراوی هاوپیچ زیاتر روونکراوەتەوە)

بەڵگەنامەکان: 

بۆ بیانيان (کرێکار یان فەرمانبەر):-

١. نوسراوی نیشینگەبۆ ئەنجامدانی پشکنین.

٢. پاسپۆرت بۆ دڵنیابوون لە ناسنامەی کەسەکە ئایا ئەو کەسەیە پشکنینی بۆ دەکرێت.

بۆ ئەو هاوولاتیانەی کەگشت دەکەن بۆ دەرەوەی وولات:-
١- ناسنامەى بارى شارستانى و ره‌گه‌ز نامه‌ى عێراقى بۆ دڵنیابوون لە خودی کەسەکەو زانیاریەکانی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تێچووی بە دەست هێنانی ئەم خزمەتە( 31,000)هه زار دیناری عێراقی.

ماوەی پێویست: 

ئەم خزمەتەبە دەست دەهێنرێت لە ماوەی( 2) رۆژ.

هەنگاوەکان: 

بۆ بیانیە کان دوو هەنگاو پێویستە :
هە نگاوی یەکەم
١.لە لایان نشينگه‌ى نوسراوی بۆ دەکرێت بەمەبەستی پشکنین.

دواین هەنگاو :دواتر پشکنینی بۆ ئەنجام دەدرێت و دەگەرێتەوە نشينگه‌ى.

بۆ هاوڵاتیانە ی سه‌ردانى ده‌ره‌وه‌دە کەن (2)هەنگاو:
هەنگاوی یەکەم پێشکەشکردنی داواکاری یان هێنانی داواکاری(لەکونسولخانەی وسەفارەتی)ئەو ووڵاتەی کە بۆ ی دەچێت.
دواین هەنگاو:
ئەنجامدانی پشکنین .

ژوورەکان: 

بیانیان و هاوڵاتیان
١. هۆبەی شاندکراوە کان / بۆ دیاری کردنی پشکنینى پێویست به‌گوێره‌ى ئه‌و ووڵاته‌ى لێوه‌ى هاتووه‌.

٢-بەر پرسی هۆبەی شاندکراوە کان وناردنی بۆ بەشی تاقیگە/بۆ ئەنجامدانی پشکنین .

٣- بەشی تاقیگە/ بۆ ئەنجامدانی پشکنین و نووسينه‌وه‌ى ئه‌نجامى پشکنين.

واژو: 

١. واژوی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی/ بەهۆی بەرپرسیاريه‌تی کارگێڕی .
٢. واژوی بەڕێوەبەری هۆبەی شاندکراوان /بۆ دیاریکردنی جۆری پشکنینە پێویستەکان.
٣. واژوی بەرپرسی تاقیگە/بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز تەنها (2) جار سەردانی دەکات بەمەبەستی وەرگرتنی خزمەتەکە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بۆکەسەکانی بیانی پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەبکات،بەمەبەستی هێنانی نوسراو.

بەلام هاوڵاتیای خۆمان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تر ناکات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هیچ فۆرێکی تایبەت نیە خزمەتخواز پڕی بکاتەوە،وەلەداهاتووش پێویست ناکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟