پشکنینی خشڵی زێڕى هاوردەو ناوخۆ

زنجیرە: 
MOP07

دڵنیابوون لە دروستی عەیاری زێڕ.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پلانداناندەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆریبەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هاوردەکارانی زێر و ئەوانەی کاری دروستکردنی خشڵ دەکەن لەناوەوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

مەبەست: 

بۆ دڵنیابوون لە دروستی عەیاری زێر.

مەرجەکان: 

دەبێت مۆڵەتی زێڕینگری هەبێ و بازرگانی زێڕ بێت.

بەڵگەنامەکان: 

فۆرمی پشکنینی گومرگی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی لەگەڵ پڕکردنەوەی فۆرم لە هۆبەی خشڵ.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، ئەم خزمەتە دەتوانرێت لەلایەن نوێنەرەوە بە دەستێبهێنرێت بەمەرجیک دەفتەرى زێرینگرى زێرینگرەكە لەگەڵ خۆى بهێنێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بۆپشکنین (25،000) هەزار دینارە بۆ یەک کیلۆ زێڕ، بە پێی رێنمایی دارایی ژمارە( 11/3816 )لە 26/3/2014. هاوپێچ کراوە

ماوەی پێویست: 

(1) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: هێنانی زێرو پڕکردنەوەی فۆرمی پشکنین.

دوا هەنگاو: وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنین.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (6) ژوور دەکات:
١. سەرۆکی هۆبەی خشڵ بۆ پرِكردنەوەى فۆرمى تازەكردنەوەى مۆڵەتى وەرشە.

٢. فەرمانبەرانی خشڵ، چونكە ئەندامن لە لێژنەى نویكردنەوە.

٣. ژمێریاری بۆ پڕكردنەوەى پسولە.

٤. وردبینن بۆ پیداچونەوەى پسولە وەرگیراوەكە.

٥. هاتوو و دەرچوو بۆ دانانى ژمارەى نوسراوەكە.

٦. بەڕێوەبەر بۆ واژووكردن لە سەر كۆتایی مامەڵەكە.

واژو: 

(6) واژوو پێویستە:
١. فەرمانبەرانی هۆبەی خشل چونکە ئەندامی لیژنەی پشکنینی خشڵن.

٢. ژمێریاری بۆ پێدانی رسومات.

٣. وردبین بۆ راست و دروستی پسولە.

٤. بەرپرسی هۆبەی خشڵ بۆ دڵنیابوون لەراستی و دروستی.

٥. ئەمین صندوق بۆ وەرگرتنی پارەکە.

٦. بەڕێوەبەر واژووی کۆتایی خزمەتەکە بۆ خزمەتخواز.

ژمارەی سەردان: 

(1) جار، سەردانى كردن پێویستە چونكە خزمەتخواز نموونەی زێرەكە بۆ پشكنین پێشكەش دەكات و دواتر ئەنجامەكەی وەردەگرێتەوە لە ماوەی (1) رۆژدا.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، بۆ وەرگرتنی نموونە بۆ پشکنین.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، فۆرمەکان ئامادەکراون و فەرمانبەرانی خشل پریان دەکەنەوە. هاوپێچ کراوە
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی وەزارەتی پلاندانان/دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری/ ب. پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری

هەولێر/ گەرەکی شۆرش – تەنیشت نەخۆشخانەی راپەرینی منداڵان.
Gold.quality@yahoo.com phone/ 009647503093109.

سلێمانی/ شەقامی مامۆستایان – بەرامبەر مزگەوتی قازی محمد
Qualitycontrolsul@yahoo.com phone/ 053 357 1061. 053 357 1062

دهۆک/ شندوخا شیمالیە – مالتا
qualicondohuk@yahoo.com phone/ 062 769 0781. 00964 750 450 8380

پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟