پشکنینی بەرهەمە نەوتیەکان و کانزاکان و ئاو

زنجیرە: 
MNR10

بۆ هەڵسەنگاندنی کوالێتی بەرهەمە نەوتیەکان و کانزاکان و ئاو وە هەروەها دڵنیا کردنەوەی هاوڵاتیان بۆ کوالێتی ئەم بەرهەمانەی دەگاتە دەستیان بۆ نموونە :-
(تاقیگەی پشکنینی نەوتی خاو و بەرهەمەکانی - تاقیگەی پشکنینی ئاوی پیشەسازی - تاقیگەی پشکنینی کانزایی , پشکنینی وێستگەکان) .

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی سامانە سروشتیەکانبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی کانزاییبەشی تاقیگەکان
مافی وەدەستهێنان: 

١. فەرمانگەکانی سەر بە حکومەت کە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی (هەولێر-سلێمانی-دهۆک-گەرمیان)وە بەشی تاقیگە لە دیوانی وەزارەت دەگرێتەوە.
٢. کەرتی تایبەت وەک کۆمپانیای نەوت دەرهێنان و کۆمپانیای هێنانی سووتەمەنی دەرەوە وێستگەکانی دابەشکردنی سووتەمەنی.
٣.وێستگەکانی دابەشکردنی سوتەمەنی.

مەبەست: 

١.بۆ زانينى جۆرو كوالیتى بەرهەمە نەوتيەكان و كانزاكان و ئاو .
٢. پاراستنى ژينگە.
٣. پاراستنى تەندروستى هاوولاتيان.
٤.بۆ ئاگادار بوون لە کەم و کوڕیەکانی وێستگە .

مەرجەکان: 

١. نوسراوی لایەنی پەیوەندار، ئەم لایەنەى کە دەیەوێت پشکنینەکەی بۆ ئەنجام بدرێت جا کۆمپانیا بێت یان فەرمانگەی حکومیەکان.

٢. هەڵبژاردنی جۆری پشکنین کە بۆی ئەنجام بدرێت.

٣. نمونەکە بەشێوەیەکی ستاندارد ئامادەکرابێت.

٤.ئەگەر وێستگەکە کەم و کوڕی هەبێت.

بەڵگەنامەکان: 

مۆڵەتی وێستگە : بۆ ئەوەی بزانرێت کە خاوەن وێستگە مۆڵەت پێ دراوە.
پێویستی بە بەڵگەنامە و ناسنامە نییە بە تايبەتى پشكنينى بەنزينى بەنزينخانەكان ، بەلام ئەو پشكنينانەى كە لە لايەن فەرمانگە حكوميەكان داوامان لێ دەكرێت پێويستى بە نووسراوى فەرمى هەيە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

١. وەزارەت ، لەڕێگای پۆست یان پۆستی ئەلکترۆنیەوە دەبێت.

٢. کەرتی تایبەت لەرێگای نوێنەری کۆمپانیا یان لەڕێگای پۆستی ئەلکترۆنیەوە دەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تێكڕاى تێچوى پشكنين لەسەر تاقيگە : 72,000 حەفتا و دوو هەزار دينارە , ئەو نرخە لەسەر بنەماى ئەوە هاتووە كۆى تێچوى ئيش و كارەكانى تاقيگە و پێشينەى مانگانەى سەرف كراو ( بەدەر لە مووچەى فەرمانبەران ) .

بەڕێوەبەرایەتیەکان:

بۆ وێستگە حکومیەکان بە خۆڕایی دەکرێت.

بۆ وێستگە نا حکومیەکان لە کاتی هەبوونی سەرپێچی هۆبەی پشکنین سەردانی وێستگە دەکات بۆ دەست نیشان کردنی سەرپێچیەکە ئەگەر دەرکەوت سەرپێچی هەیە ئەوا وێستگەکە دادەخرێت بە پێی فەرمانی کارگێڕیمان ژمارە(134) لە ڕێکەوتی 28/1/2016 سزا پێ بژاردن دەدرێت.

ماوەی پێویست: 

دەکەوێتە سەر جۆری پشکنین و ژمارەی پشکنینەکان :
- پشكنينى سووتەمەنى يەكان ( نەوت و گاز و بەنزين ) : يەك كاتژمێر.
- پشكنينى ماددە پيترۆكيمياييەكان : کاتژمێر و نيوێك.
- پشكنينى گشتى (full test) : شەش کاتژمێر.
- پشكنينى كانزاكان : هەشت کاتژمێر
- پشكنينى ئاو : پێنج ڕۆژ.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو : نمونەکە رادەستی کارگێڕی دەکرێت ناونیشانی نهێنی بۆ دا دەنرێت لەگەڵ وەرگرتنی ناونیشانی لایەنی پەیوەندار دوایی دەدرێت بە تاقیگەی تایبەت بۆ بشکنین.

دووەم هەنگاو : دوای تەواوبوونی پشکنینەکان کە دەدرێتەوە کارگێڕی ئەوان لایەنی پەیوەندار ئاگادار دەکەنەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینەکە.

ژوورەکان: 

پێش ئەنجامدانى پيشكنين پێويستە لايەنى سوودمەند سەردانى ژوورى بەڕێوەبەر بكات بۆ دەست نيشان كردنى نرخی پشكنينەكە , ئينجا سەردانى ژوورى كاروبارى دارايی دەكات بۆ بڕينى پسوولەى پشكنين بەو نرخەى كە بۆى ديارى دەكرێت , ئينجا نمونەى پشكنين ڕادەستى تاقيگەى تايبەتمەند دەكرێت .وە هەروەها :

-هۆبەیپشکنینی ڕاستەوخۆ سەردانی وێستگە حكوميەكان و ناحكوميەكان دەكات لە ناكاو .
-لە سەر پێشنیار و سەرنج و سكاڵاى هاوڵااتيان هۆبەی پشکنینی سەدانی ئەم وێسگەیە دەکات.

واژو: 

دوو واژوی پێویستە.

واژووی یەکەم ، بەڕێوەبەر فۆڕمەکە پەسەند دەکات و (دەرچوو)ی (صادر) دەکات.
واژووی دووەم ، بەرپرسی هۆبەی تاقیگەیە فۆڕمەکە ڕێک دەخات و واژووی دەکات.

ژمارەی سەردان: 

پێویستی بە دوو ڕۆژ هەیە :

ڕۆژی یەکەم هێنانی نمونە، ڕۆژی دووەم بردنەوەی ئەنجامی پشکنینەکە، چونکە دوای تەواو بوونی ئەنجامی پشکنینەکە لە لایەن کارگێڕی وە لایەنی پەیوەندی دار لە پشکنینەکە ئاگادار دەکرێتەوە بە تەلەفۆن.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێويستى بەسەردانى هيچ فەرمانگەى حكومى و ناحكومى ناكات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
تەنها بۆ تاقیگە: دەست كراوە بە بە كارهێنانى فۆڕمى تايبەت كە تيايدا ئەم زانياريانەى خوارەوەى تێدايە : - ناوى لايەنى سوودمەند . - نووسراو : ژمارە و رێكەوتى. - جۆرى ماددەى پشكنين. - ژمارەى پشكنين. -نرخی پشکنین.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وەزارەتی سامانە سروشتیەکان-پشکنینی بەرهەمە نەوتیەکان و کانزاکان و ئاو

تاقیگەی ناوەنی هەولێر

ژمارەی مۆبایل:07504838101
ئیمەیڵ:erbil.lab@mnr.krg.org
ناونیشان:هەولێر-ترافیک لایتی عەدالە لە جادەی 100م.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر:

ژمارە تەلەفۆن:٠٦٦٢٥٣٨٥٢٥
شوێن:فلکەی باز پشت بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە
ئیمەیڵ:ZANEARYNAWT@YAHOO.COM

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی:

ژمارە تەلەفۆن:٠٧٤٨٠٦٥٠٧٣٨
شوێن:کازیوە تەنیشت دیلان سیتی
ئیمەیڵ:dsgeoserv٢٠٠٤@yahoo.com

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک:

ژمارە تەلەفۆن:٠٦٦٧٦٢٠٧٦٥
شوێن:جادەی نزارکی نزیک زانکۆیا جیهان
ئیمەیڵ:duhoknaft@yahoo.com

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان:

ژمارەی تەلەفۆن:07701533993
ئیمەیڵ:nawt.garmian@mnr.krg.org
ناونیشان:کەلار-ڕێگای کفری

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟